🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
پەڕتووکنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 18-06
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 18-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆18-06-2019
📆17-06-2019
📆16-06-2019
📆15-06-2019
📆14-06-2019
📆13-06-2019
📆12-06-2019
📂 زۆرتر ...
📅18 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,195) پەڕتووک|||
📅 14-06-2019
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ژنێکی تەمەن 32 ساڵە بە ناوی شیوا خوسرەوی، کچی وەلی، خەڵکی باینگانی سەر بە شاری پاوە، بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.[4]
باشووری کوردستان
- تۆڕی رێکخراوە ناحکومییەکانی سۆران سەبارەت بەو ڕەوشەی ئێستا لەناوچە کێشە لەسەرەکاندا پەیدا بووە، داوا لە پەرلەمانی کوردستان دەکات بەجددی بێتە سەرخەت و کێشەکانی ئەو ناوچانە لەڕێگەی تیمێکی خێرا چارەسەربکەن و هەوڵی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوان بدەن.[1]
- ئەمرۆلەگوندی گۆمەشینی سنوری شارۆچکەی کۆیە ئاگر لەناو دەغڵودانی
📅 14-06-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 14-06-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📕 ئاراسنامە – وەشانی 1
تەواوی ئەو پەند و ئیدیۆمانەیە کە هاوکارمان ئاراس ئیلنجاغی کۆیکردوونەتەوە و شیکردنەوەی بۆ کردوون.
لەبڵاوکراوەکانی رێکخراوی کوردیپێدیا
هاوکارانی کارا:
هاوڕێ باخەوان، مانو بەرزنجی، سەریاس ئەحمەد، نالیا ئیبراهیم، ئاراس ئیلنجاغی و زریان سەرچناری
10-01-2019
📕 ئاراسنامە – وەشانی 1
🏷️ پۆل: پەڕتووکخانە
ئاراسنامە – وەشانی 1
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 15-06-2019
باکووری کوردستان
- بەهۆی ناکۆکی و شەڕ لەنێوان ئەندامانی دوو بنەماڵەی خێڵی ئیزۆل لە شارۆچکەی سێورەکی سەر بە شاری رووها لە باکووری کوردستان، ئەمڕۆ 6 کەس کوژران و 10 کەسی دیکەش برینداربوون.[3]
باشووری کوردستان
- ئاگرێک سنوری شاخەکانی بۆین و چنار و مۆردین و چەند گوندێکی دیکەی سنوری پارێزگای هەڵەبجەی گرتوەتەوە، وتەبێژی بەرگری شارستانيش دەڵێت: تائێستا زیاتر لە 100 دۆنم دارستان و رەز و باخی هاووڵاتیان سوتاوە.[4]
- بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی یەکشەممە
📅 15-06-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 15-06-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ئیسماعیل سابووری
ئیسماعیل محەممەد ساڵح ناسراو بە ئیسماعیل سابووری، ساڵی 1956 لە شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە، ساڵی 1979 کۆلێژی هونەرە جوانەکانی لە تاران تەواو کردووە، تا ئەو کاتەی لە ئێران بووە 105 گۆرانی تۆمار کردووە و ئەلبوومێکیشی بەنێوی سەفەرنامەی کوردستان بڵاوکردووەتەوە. پاشان لە باشووری کوردستان ئەلبوومی بیرەوەری بڵاوکردووەتەوە و ئێستاش ئەلبوومێکی دیکەی ئامادەیە.
لە 16-06-2019 هونەرمەند ئیسماعیلی سابووری لە شاری سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی سپارد.
👫 ئیسماعیل سابووری
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئیسماعیل سابووری
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 283,331 | وێنە 53,237 | پەڕتووک PDF 10,195 | فایلی پەیوەندیدار 31,940 | 📼 ڤیدیۆ 147 | 🗄 سەرچاوەکان 11,352 |
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
📕 شوناسی عێراقی - ململانێ نەتەوەیی و مەزهەبییەکان | 🏷️ پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
نوسینی: شێرکۆ کرمانج
ئەم کتێبە خوێندنەوە، وردبوونەوە، هەڵسەنگاندن و شیکارێکە بۆ پڕۆسەی ئامێزانی نیشتمانی (National Integration)‌ و گەشەی شوناسی عێراقعێراقی‌ و ململانێ نەتەوەیی و مەزهەبییەکان لەسەر شوناس لە عێراق‌. خوێندنەوەکە شیکارێکی مێژووییانەیە بۆ گەشەی سیاسی-کۆمەڵایەتی لە عێراقی هاوچەرخ، بە سەرنجدان لەسەر پرسی شوناس. بۆ ئەم مەبەستەش چەند گریمانەیەک تاووتوێ دەکات: گریمانەی یەکەم، ئەو بانگەشەیەی کە گوایە عێراق وڵاتێک و دەوڵەت-نەتەوەیەکی (Nation-State)یەکگرتوو و سەقامگیر بوو تا هاتنەسەرحوکمی بەعسییەکان لە ساڵی 1968دا، بانگەشەیەکی بێبنەمایە و ڕاستیە مێژووییەکان پێچەوانەکەی دەردەخەن. گریمانەی دووەم، ئەو ناسەقامگیرییەی کە عێراق لە ڕۆژی دامەزراندنیەوە تا ئێستا بە خۆیەوە بینیوە و شکستەکانی پڕۆسەی ئامێزانی نیشتمانیی لێ کەوتووەتەوە، دەگەڕێتەوە بۆ ململانێ و پێکدادانەکانی شوناس لە نێوان گروپە ئیتنییەکان/نەتەوەییەکان و ئایینییەکان/مەزهەبییەکان لە وڵاتەکەدا. بە پێداچوونەوەی مێژووی عێراق لە ساڵانی 1914 تا 2014، کە دەکاتە یەک سەدە، قۆناغ بە قۆناغ، لەم کتێبەدا هەوڵ دراوە ئەم دوو گریمانەیە و ئەو تێگەیشتنانەی کە بەرچاوی ئێمە کەوتوون سەبارەت بە پرسی شوناس لە عێراق، گفتوگۆ بکەین و هەڵبسەنگێنین و ڕەخنە بکەین. بەقۆناغکردنی مێژووی عێراق یارمەتیمان دەدات لە تێگەیشتن لە هۆکارە پاڵنەر و ڕێگرەکان، هەروەها دەستنیشانکردنی ئاستەنگ‌ و کێشەکانی بەردەم پڕۆسەی ئامێزانی نیشتمانی لە عێراق و گەشەی شوناسی عێراقی لە هەر قۆناغێک لە قۆناغەکان. بۆیە ئەمە کراوە بۆ بنەمایەک بۆ داڕشتنی کتێبەکە.
ململانێ و پێکدادانە نەتەوەیی و مەزهەبییەکان لە عێراق بە شێوەی جیاجیا وەک مانگرتن، خۆپیشاندان، ناڕەزاییدەربڕین، یاخیبوون، کوشتوبڕ تا دەگاتە شەڕی ناوخۆ، دەرکەوتوون، بەڵام بەگشتی، پێکدادانەکان دەرئەنجامی ململانێی سێ ڕەوتی ناسیونالیستی بوون، کە ئەوانیش ڕەوتی نیشتمانپەروەریی عێراقی‌، ناسیونالیزمی عەرەبی و ناسیونالیزمی کوردین. بەگشتیش، بەڵام هەمیشە نا، پێکهاتە نەتەوەیی‌ و مەزهەبییەکانی عێراق، شیعەکان‌ و سوننەکان و کوردەکان، یەک له ‌دوای یەک پشتیوانییان لە یەکێک لەو ڕەوتە ناسیونالیستییانە کردووە.
لەگەڵ ئەوەی ململانێکانی نێوان ئەم سێ پێکهاتەیە فەزایەکی گەورەی لە مێژووی سیاسی-کۆمەڵایەتی-ئابووریی عێراق داگیر کردووە و پێک هێناوە، کەچی نابێت ئەوەمان لە بیر بچێت کە عێراق بە درێژایی مێژووەکەی لە کۆمەڵێک ململانێی دیکەش گلاوە و کێشە و ململانێ نەتەوەیی‌ و مەزهەبییەکانیشی ئاڵۆزتر کردووە. گرژی و پێکدادانە چینایەتییەکان و شەڕی ناوخۆی کورد لە ساڵانی 1966 بۆ 1998 و ململانێکانی نێوان سێکولارەکان و ئیسلامییەکان بەشێکی ئەو پێکدادان و ململانێیانە پێک دێنن. ئەم ململانێیانە و چەندانی دیکە، گرنگیی خۆیان هەیە و کاریگەرییان لەسەر ڕەوشی پێشهات‌ و نەخشەی سیاسیی عێراق داناوە، سەرەڕای نزیکیشیان لە ناوەڕۆکی ئەو پرس و گریمانانەی ئەم کتێبە تاووتوێیان دەکات، بەڵام خراونەتە دەرەوەی چوارچێوەکانی ئەم توێژینەوەیە، لێرەولەوێ نەبێت، وردبوونەوەیان بۆ نەکراوە.
تا ڕادەیەکی باش، گۆڕانی سیتسەمە سیاسییەکەی عێراق وەرچەرخانەکان لە پڕۆسەی ئامێزانی نیشتمانی و گەشەی شوناسی سیاسیی عێراق دیاری دەکەن، بۆیە ماوەی نێوان وەرچەرخانەکان وەک یەک قۆناغ مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە و هەر قۆناغێکیش بەشێکی ئەم کتێبەی بۆ تەرخان کراوە. هەندێک لە وەرچەرخانەکان نەبوونەتە هۆی گۆڕانی سیستەمە سیاسییەکە، وەک مردنی مەلیک فەیسەڵ یان ڕاپەڕینەکانی ساڵی 1991. سەرەڕای ئەمەش، وەک سەرەتا یان کۆتایی قۆناغێک لەم کتێبە بینراون، ئەمەش لەبەر گرنگیی ڕووداوەکان‌ و ئەو پێشهاتانەی کە بەدوای خۆیاندا هێناویانە. دابەشکردنی بەشەکان وەک ڕەنگدانەوەی قۆناغەکان، لەم کتێبەدا لەبەر چەند هۆیەک ئەنجام دراوە: یەکەم، ئەم کتێبە شیکارێکی مێژووییە، بۆیە وا چاکە شیکارەکە قۆناغ بە قۆناغ ئەنجام بدرێت. دووەم، بەقۆناغکردن ماوە و هەلی بەراوردکردنی نێوان سیستەمە سیاسییەکان لە قۆناغەکاندا دەڕەخسێنێت، کە کەم تا زۆر لەمیانی کتێبەکەدا بەراوردکاری لە نێوان قۆناغەکاندا کراوە. سێیەم، دوای مردنی مەلیک فەیسەڵ، لە سییەکانی سەدەی ڕابردوو، خەڵکێکی زۆر لە گوند و شارۆچکەکانی عێراق کۆچیان کرد بۆ شارە گەورەکان و یەکێک لە ئاکامەکانی ئەم کۆچە بەکۆمەڵەش پەیدابوونی نەوەیەکی خوێندەواری شاری بوو (Intelligentsia)، کە ڕۆڵێکی کاریگەریان لە بەهێزکردنی ڕەوتە ئایدیۆلۆجییەکانی ئەوکات، ناسیونالیزم، نیشتمانپەروەری، کۆمۆنیزم‌ و سۆشیالیزمدا بینی، بۆیە ناکرێت ئەو سەردەمانە وەک قۆناغێک تەماشا نەکرێن. چوارەم، کات بۆ خۆی گرنگیی خۆی هەیە، چونکە ئەگەر لە وێناکردنی عێراقییەکان بۆ خۆیان و بۆ ئەوی دیکە (The Other) ورد ببینەوە، دەبینین لەگەڵ تێپەڕینی کاتدا ئەم وێناکردنانە گۆڕانیان بەسەردا هاتووە. بۆ نموونە، ئەوی دیکەی عێراقییەکان لە سەردەمی پادشایەتیدا، هێزە داگیرکەرەکە، بەریتانیا بوو، کەچی لە قۆناغەکانی دوای دەرچوونی بەریتانییەکان، ئیدی هەر پێکهاتەیەک لە بەرامبەر ئەوی دیکەدا دەبێت بە ئەوی دیکە.
ئەم کتێبە لە نۆ بەش پێک هاتووە: بەشی یەکەم، عێراق: شوناس‌ و چوارچێوە تیۆرییەکان، کورتەباسێکی مێژوویی ئەو ناوچەیە لەخۆ دەگرێت کە ئێستا پێی دەگوترێت عێراق. بۆ بەرچاوڕوونی، شوێن و جوگرافیا و دیموگرافیای عێراقیش خراوەتە پێشچاوی خوێنەر. دواتر باس لە پرس و گرنگیی شوناس لە ڕەوتی سیاسیی عێراق کراوە. هەر لەم بەشەدا، تیۆرەکانی ناسیونالیزم و تێگەیشتنەکان لە نەتەوە و شوناس خراونەتە بەر باس و لێکۆڵینەوە. مەبەست لەمە، دیاریکردنی چوارچێوەیەکی تیۆرییە بۆ تێگەیشتن لە ململانێکانی شوناس لە عێراق. دوای ئەم بەشە، مێژووی هاوچەرخی عێراق بەسەر حەوت قۆناغدا دابەش کراوە، هەر بەشەشی باس لە قۆناغێک دەکات. بەشی دووەم، دروستبوونی عێراق: بەریتانیا و پێکهاتەکان، سەرنجی خستووەتە سەر ڕووداو و پێشهاتەکانی ئەو ناوچانەی کە عێراقی لێ پێک هێنرا لە ساڵانی 1914 تا 1921. لەوێدا باس لە ئاڵۆزی و پەیوەندییە لێکترازاوەکانی نێوان پێکهاتەکانی ئەوکاتی عێراق کراوە. هەڵوێستی پێکهاتە نەتەوەی و مەزهەبییەکانی ئەو جوگرافیایە لە بەرانبەر هێزە داگیرکەرەکانی بەریتانیا، پرسێکی دیکەی گرنگی ئەم بەشەیە. بەشی سێیەم، فەیسەڵ و خەونی بەنیشتمانکردنی عێراق، لە ڕۆڵی مەلیکی عێراق، فەیسەڵی یەکەم، لەسەر ڕەوتی گەشە و دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق دەکۆڵێتەوە. باسیش لە سەرهەڵدانی ململانێ نەتەوەیی و مەزهەبییەکان دەکات لە دوای دامەزراندنی دەوڵەتەکە. هەروەها لە هەڵوێستی دەستەبژێری سیاسیی عێراق بەرانبەر بە پێکهاتەکانی عێراق ورد دەبێتەوە‌ و هەڵیان دەسەنگێنێت‌ و کاریگەرییان لەسەر پڕۆسەی ئامێزانی نیشتمانی دەستنیشان دەکات. ڕۆڵ‌ و کاریگەریی بەریتانیاش لەسەر نەخشەی سیاسیی عێراق لەم بەشەدا تاووتوێ کراوە. بەشی چوارەم، سەرهەڵدانی پڕۆسەی ئامێزانی نیشتمانی، لە کاریگەریی پڕۆسەکانی مۆدێرنەتە (Modernization) و بەشاربوون (Urbanization) لەسەر پڕۆسەی ئامێزانی نیشتمانی دەکۆڵێتەوە. هاوکات هێڵکارییەکیش بۆ ڕەوتە هزری و ئایدیۆلۆجییەکان لە سییەکان و چلەکان‌ و پەنجاکاندا کێشراوە و کاریگەریی ڕەوتەکانیش لەسەر سەرهەڵدانی شوناسی نوێ‌ و بوژاندنەوەی شوناسە کۆنەکان خراوەتە ژێر تیشک‌. بەشی پێنجەم، شکستی پڕۆسەی ئامێزانی نیشتمانی، لە دەرئەنجامەکانی ڕووخانی ڕژێمی پادشایەتی لە عێراق و هاتنەسەرکاری ئەفسەرەکان بۆ سەر حوکم دەدوێت. بەشێکی زۆری ئەم بەشە تەرخان کراوە بۆ قسەکردن و شرۆڤەکردنی هۆکارەکانی زیاتر‌گرژبوونی ململانێکانی شوناس و سەرهەڵدانی دیاردەی قڕکردنی نەیارەکان لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق‌دا. هەروەها باس لە هۆکارە سەرەکییەکانی شکستی پڕۆسەی ئامێزانی نیشتمانی کراوە. بەشی شەشەم، لێکترازانی نیشتمانی باس لە کاریگەریی هاتنەسەرحوکمی بەعس و ڕۆڵی بەعس لە ئاڕاستە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی عێراق‌ دەکات و هۆکارەکانی ئەوەی کە دەبن بە مایەی سەرهەڵدانی پڕۆسەی لێکترازانی نیشتمانی (National Disintegration) وردبینیی بۆ کراوە. بەعس چوار لایەنی بە هەڕەشە لەسەر خۆی دەبینی: شیوعییەکان، کوردەکان، شیعەکان‌ لەگەڵ سوپا. چۆنێتیی مامەڵەکردنی بەعس لەگەڵ ئەم لایەنانە، بیرۆکەی سەرەکیی توێژینەوەکانی ئەم بەشە پێک دەهێنن. سیاسەتەکانی تەعریب (بەعەرەبکردن) و بەسوننیکردن و بەسەدامکردن باس کراون و کاریگەرییان لەسەر پڕۆسەی ئامێزاندا خراوەتە بەر باس و لێکۆڵینەوە و دەرئەنجامیان لێ وەرگیراوە. بەهێزبوونی ڕەوتە ئیسلامییە شیعییەکان دیاردەیەکی گرنگی ئەم قۆناغەن، بۆیە کاریگەریی ئەم دیاردەیەش لەسەر لێکترازانی پێکهاتەکانی عێراق دەستنیشان کراون. هاوکات هۆکارەکانی تەعریب و ئەنفال قسەیان لەسەر کراوە و کاریگەریی ئەم دوو سیاسەتە لەسەر دواڕۆژی کورد لە عێراق شیکار کراوە. سەرەتای بەشی ‌حەوتەم، نیشتمانێکی لێکترازاو، تەرخان کراوە بۆ قسەکردن لەسەر دوو ستراتیجییەت، کە سەدام بۆ مانەوە لەسەر حوکم خستبوونیە گەڕ، ئەوانیش بەعەشیرەتکردن و حەملەی ئیمانن. ڕۆڵی بنەماڵەی سەدام لەسەر ڕەوتی سیاسی‌ و ئابووری و بازرگانیی عێراق، ئاماژەیەکی کورتی بۆ کراوە. قسە دەربارەی بارودۆخی کۆمەڵایەتی-ئابووریی عێراق لە دوای ئەوەی عێراق ئابڵووقەی ئابووریی خرایە سەر کراوە و کاریگەرییەکانی لەسەر کاڵبوونەوەی بەها کۆمەڵایەتی‌ و سیاسییەکان هەڵوەستەی لەسەر کراوە. لەم بەشەدا، باس لە دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش کراوە و گەورەبوونی درزەکانی نێوان کورد و عەرەب پیشان دراون. قسە لەسەر کاریگەرییەکانی ئەم پێشهاتەی کوردستان کراوە، بەتایبەتی لە پەیوەند بە شوناسی عێراقیبوون. لە کۆتایی ئەم بەشەدا باس لە بارودۆخ و ڕەوشی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی لە ساڵانی نەوەدەکاندا کراوە و ناتەبایی ئۆپۆزسیۆن و کۆمەڵگەی عێراقی پێش داگیرکردنی ئەمەریکا لە ساڵی 2003 خراونەتە ڕوو. بەشی هەشتەم، داگیرکردن و تەقینەوەی ململانێ پەنگخواردوەکان، شیکارێکە بۆ ڕەوتی سیاسیی عێراق لە دوای داگیرکردنیەوە لە لایەن ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانیەوە. لەم بەشەدا باس لە هۆکارەکانی شەڕ و پێکدادانە مەزهەبییەکان لە ساڵانی 2005 بۆ 2008 کراوە. هۆکارەکانی کپبوونەوەی یان خاوبوونەوەی پێکدادانەکان لە دوای ساڵی 2008ەوە باس کراون. پێگەی سوننەکان لە عێراقی پێش و دوای بەجێهێشتنی ئەمەریکا لە ساڵی 2011دا خراوەتە ڕوو و تاووتوێ کرا‌وە و کاریگەرییەکانیشی لەسەر دواڕۆژی عێراق خراوەتە ڕوو. ململانێکانی کورد لەگەڵ حکومەتی ناوەندی دوای دەستگۆڕکێی حوکمڕانی لە سوننەکانەوە بۆ شیعەکان، بەشێکی زۆری بۆ تەرخان کراوە. بەشی نۆیەم، پوختە و ئەنجامەکانی توێژینەوەکانی ئەم کتێبەی لەخۆ گرتووە. لەم بەشە دوای خستنەڕووی هەندێک هۆکاری سەرەکیی پشت هەرەسهێنانی پڕۆسەی ئامێزانی نیشتمانی، تیۆرەکانی نەتەوە و ناسیونالیزم لە ژێر تیشکی تێگەیشتنەکانی ئەم توێژینەوەیە هەڵسەنگێندراون و ڕەخنە کراون. لە کۆتایی کتێبەکەش ڕاوەستانێکی کورت لەسەر دواڕۆژی عێراق کراوە.
بە دڵنیاییەوە دەڵێم هیچ هەوڵێک بێ کەموکورتی نابێت، بەڵام خۆشبەختانە دەتوانم بڵێم ئیدی ئەو زەمەنە بەسەر چوو مێژووی کورد و ئەو وڵاتانەی کوردستانیان بەسەردا دابەش کراوە، بەبێ ڕەچاوکردنی سەنگ و پێگەی کورد لە هاوکێشەکاندا بنووسرێنەوە؛ هیوادارم ئەم هەوڵەی من چووبێتە ئەم خانەیەوە.
لە بڵاوکراوەکانی زنجیرەی کتێبی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمدەزگای چاپ و پەخشی سەردەم 2017
⚠️ تێبینی: ئەم پەڕتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. 📕 ناردنی پەڕتووک
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📕 پەڕتووکخانە
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس🔎 لێکۆڵینەوە
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🖨 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ سلێمانی
📄 فایلی PDF ✖️
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 84% ✔️
84%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Jun 13 2017 1:42AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Jun 13 2017 1:44AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 1,993 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.136 KB Jun 13 2017 1:46AMمانو بەرزنجی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

شوناسی عێراقی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم
📂[ زۆرتر...]
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست214,984%75.88
Kurmancî - Kurdîy Bakûr46,004%16.23
عربي9,581%3.38
کرمانجی - کوردیی باکوور4,688%1.65
هەورامی3,741%1.32
English1,700%0.60
فارسی1,183%0.41
Türkçe479%0.16
Nederlands186%0.06
Française185%0.06
Deutsch151%0.05
Kurdîy Nawerast - Latînî70%0.02
Pусский59%0.02
Svenska39%0.01
لەکی37%0.01
Italiano35%0.01
עברית29%0.01
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ پۆل...
🏷️ پۆل بابەت%
🔤 وشە و دەستەواژە156,620%55.28
👫 کەسایەتییەکان24,665%8.70
📕 پەڕتووکخانە21,159%7.46
✌️ شەهیدان18,392%6.49
🏰 شوێنەکان13,845%4.88
💬 پەند و ئیدیۆم11,053%3.90
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)9,979%3.52
🚼 ناوی کوردی4,852%1.71
📝 بەڵگەنامەکان4,756%1.67
📷 وێنە و پێناس4,754%1.67
📊 ئامار و راپرسی4,621%1.63
📖 کورتەباس2,133%0.75
☂️ پارت و رێکخراوەکان1,497%0.52
🔣 هەمەجۆرە1,146%0.40
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)937%0.33
😊 گاڵتەوگەپ720%0.25
🎵 کارە هونەرییەکان537%0.18
💎 شوێنەوار و کۆنینە461%0.16
💚 ئەنفالکراوان422%0.14
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە193%0.06
🌏 نەخشەکان167%0.05
📼 ڤیدیۆ147%0.05
🍛 خواردنی کوردی74%0.02
🌳 ژینگەی کوردستان54%0.01
🎥 ئالبومەکان32%0.01
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان28%0.00
🏆 یارییە کوردەوارییەکان18%0.00
🔬 زانست7%0.00
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان2%0.00
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا...
📩👫 هاوکارانی کوردیپێدیا📷 بابەت%
📩زریان سەرچناری124,606%43.98
📩هاوڕێ باخەوان111,318%39.29
📩مانو بەرزنجی20,877%7.36
📩سەریاس ئەحمەد12,950%4.57
📩نالیا ئیبراهیم1,819%0.64
📩ئاراس ئیلنجاغی1,300%0.45

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2,371 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574