کەرکووک؛ چیرۆکی ئەو ژنانەی داعش بەزۆر لە هاوژینەکانی جیاکردوونەتەوە
📖 کورتەباس
رووداو -
کەرکووککەرکووک
چەکدارانی
داعشداعش لە
حەویجەحەویجە و ریاز لە سنووری کەرکووک ژنیان بەزۆر بە مێردەکانیان تەڵاقداوە و خۆیان هێناویانن. بەشێک لەو ژنانە ئێستا هەڵاتوون و لە کەرکووک لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
لەنێو زیندانەکانی کەرکووکدا چەندین ئافرەت هەن، کە بەتۆمەتی کارکردن لەگەڵ داعش دەستبەسەر کراون، بەشێک له و ئافرەتانە لەژێر دەستی داعشدا ژیانێک ژیاون، کە زیندانیان لەلا خۆشترە.
یەکێک لە ئافرەتانەی لە زیندانەکانی کەرکووکە دەڵێت، داعش هاوژینەکەیان کوشتووە و دواتر چەکدارەکانی دیکەی داعش لەنێو خۆیان هاوسەرگیرییان پێکردووە.
م، ج، کە دانیشتووی حەویجه بووە، بۆ رووداو دەڵێت چەکدارانی داعش دەستیانکرد بە رفاندنی کچان و لە خۆیان مارە دەکردن، به و کارە خەڵک وێرانبوو، من کەوتمە بەر ئه و شاڵاوە و بەزۆر منیان خواست، ئەوانەی ئه و کارەیان کرد هاوڕێی مێردەکەم بوون و هەر ئەوانیش کوشتیان، ئەوەی من بزانم چەندین کچیان برد و دەستدرێژیان کردە سەریان.
ژنێکی دیکەی تەمەن 23 ساڵ، کە دایکی دوو منداڵە، یەکێک بووە له و حەوت ژنەی شەش مانگ لەمەوپێش داعش بۆ جیهادکردن رەوانەی سووریای کردوون، دواتر کەسوکارەکەی بە پارە هێناویانەتەوە حەویجه. بەڵام لەکاتی گەیشتنی بە شاری کەرکووک، پۆلیس دەستبەسەری کردووه. ئەو ژنە بە ماددەی چواری تیرۆر 27 رۆژە لە زیندانە.
س. ف دانیشتووی ریاز دەڵێت یەکەمجار هاتنە ماڵمان دەرمانکردن، ئەمجارەیان شه و بوو کە هاتن و بەزۆر منیان برد. بەناوی جیهادی نیکاحەوە لە ماوەی دوو هەفتەدا چوار شوم کرد. ئەگەر رازی نەبوومایە منداڵەکانمیان دەکوشت، بۆیە منیش لەبەر خاتری دوو کچەکەم ناچاربووم.
لیژنەی مافی مرۆڤ لەسەر ئه و دۆسیانە هاتووەتە سەر خەت و لەوە گەیشتووە هەمووان تاوانبار نین و بە زۆر ئه و کارەیان پێکراوە، بەڵام بۆ ئازادکردنیان چاوەڕێی بڕیاری دادگا دەکات.
جوان حەسەن، سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت، هەر کەسێک ماوەی دوو ساڵ لەژێر دەستی داعش بێت جێگای گومانە، بەڵام هەموویان تاوانبار نین. ئێمە بەدواداچوونی خۆمان دەکەین، بەڵام بڕیاری کۆتایی لەلای دەزگا ئەمنییەکانه، لەبەرئەوەی ئەوان زانیارییان لەسەریان هەیە، دەبێت دادگاش بێتاوانبوونی ئەوان بسەلمێنێت.
بەپێی ئامارەکانی فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەران، لە نێو کەمپەکانی لەیلان زیاتر لە 170 ئافرەت هەن، کە هاوژینەکانیان چەکداری داعش بوونە و لەنێو سەرکردەکانی دیکەی داعشیش زیاتر لە جارێک هاوسەرگیرییان پێکراوه.