فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان دوا دەرفەت دەداتە سەرجەم رێکخراوەکان
📝 بەڵگەنامەکان
بە مەبەستی پێدانی دەرفەتی زیاتر و ئاسانکاری بۆ رێکخراوەکان و لەبەر رەچاوگرتنی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان بریاریدا بە درێژکردنەوەی ئەو ماوەیەی کە دیاری کردبوو بۆ گێرانەوەی راپۆتی دارایی ساڵانەی رێکخراوەکان کە بریار بوو تا 2017/3/1 وەربگیرێتەوە ئەو ماوەیە درێژکرایەوە تاوەکو 2017/4/15 وەک دوا دەرفەت بۆ سەرجەم رێکخراوەکان دوای ئەو وادەیە بەپێ ی یاسای ژمارە 1 سالی 2011 فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان کاری پێویست و رێکاری یاسایی ئەنجام دەدات
فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان
بەرێوەبەرایەتی دارایی