پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کوردبوون، ئاوڕدانەوە لە دوێنێ.. هەنگاوێک بۆ سبەی
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,820
وێنە 104,254
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,711
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
ژنێکی کوردی ئێزدی چیرۆکەکانی دۆزەخی داعش دەگێڕێتەوە
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ژنێکی کوردی ئێزدی چیرۆکەکانی دۆزەخی داعش دەگێڕێتەوە
کورتەباس

ژنێکی کوردی ئێزدی چیرۆکەکانی دۆزەخی داعش دەگێڕێتەوە
کورتەباس

لەبەر ئەوەی #داعش#ەکان و هەموو ئه و کەسانەی فیکریان داعشییە، لە تاوانکاریی و هۆڤێنی و داشۆراویی ئەخلاقیدا لە یەک ئاستن مەگەر لە دڵڕەقیدا نەبێت، بۆیە چیرۆکی ئافرەتە کوردە ئێزیدییەکانی بندەستیشیان، مەگەر لە ڕووی ئەوەی یەکێکیان لە یەکێکی دیکەیان ئازار و دەردەسەریی زۆرتری چەشتبێت.
چیرۆکی دیلێتی و بندەستیی نێزیکەی نۆ مانگی خاتوو، زەینەب ئیبراهیم موراد هیچی وای لە چیرۆکی ئه و خوشکە دیلەکانی دیکەی دەستی تیرۆریستانی داعش جیاواز نییە، هێندە هەیە، ئەم خاتوونە، چونکە خوێندەوار و عەربیزانیش بووە، وردتر دیقەتی لە بێڕەحمیی داعشەکان و بێ ئەدەبییان داوە، هەروەها جیاواز لە زۆربەی خوشکەکانی دیکە، بەڕێکەوت چەند نموونەیەکی لە خەڵکانێکی غەیرە کورد و ئێزدیی بندەسەڵاتی داعش بینیوە کە بەنهێنی هاوکاریی خۆی یان دیل و ڕفێندراوە ئێزدییەکانیان کردووە. جیا لەوەی شانسی ئەوەی هەبووە، تا کۆتایی دیلێتییەکەی، هەر لەگەڵ مێرد و هەردوو منداڵەکەیدا بمێنێتەوە و بەر ئه و بازرگانییە هەرە نائینسانی و دواکەوتووانەیەی داعش و داعشییەکان نەکەوێت. ئەگەرچی تا ئەمڕۆش داخ و کەسەری هەموو دیمەن و ڕووخساری ئه و ئافرەت و منداڵە ئێزدییانەی لەبەرچاوە کە بە بەرچاوییەوە داعشەکان نەک هەر سووکایەتییان پێ کردن و برسی و تینوویان کردن، بگرە بردیانن و خوا نەبێت کەس سەروسۆراخیان نازانێت.
کاتێک ویستمان ئەم خاتوونە کە خەڵکی گوندی کۆچۆی شەهیدکراوە، چیرۆکی ژیانی نۆ مانگ دیلێتیی دەستی داعشمان بۆ باس بکات، هەنسکی گریان و حەسرەتی ئه و خەڵکانەی بەربەرچاوییەوە شەهید کران یان داعشەکان بردیانن و نەبینراوە، نەیدەتوانی هەر دەست بە قسان بکات. بۆیە لە تەک ڕەچاوکردنی باری دەروونی و ڕێزگرتنی ئازارەکانیدا، تکامان لێ کرد کە ئەگەر بتوانێت خۆی کۆ بکاتەوە و چیرۆکی خۆی و ئەو دیمەنانەش کە بە چاوی خۆی بینیونی وردە وردە بگێڕێتەوە تا بتوانین چیرۆکەکەی دێکۆمێنێت بکەین و ببێتە بەڵگەیەکی دیکە لەسەر تاوانکاری و دڕندەیی داعش و داعشییەکان و مەزڵوومییەتی کوردانی ئێزدی بەتایبەتی ئافرەت و منداڵانیان.
هەرچۆنێک بوو، خاتوو، زەینەب، چەندی لە توانایدا بوو، بەم شێوەیە دەستی بە گێڕانەوەی چیرۆکی ئەسارەتی خۆی و خێزانەکەی کرد:
سەرلەبەیانیی ڕۆژی کارەساتەکە 3/8/ 2014، کاتێک بیستمان و بینیمان تیرۆریستانی داعش وا خەریکە دەگەنە گوندەکەمان، بە هەر ترس و لەرز و چەرمەسەرییەک بوو، لەگەڵ مێردەکەم و هەردوو منداڵەکەمان لە کۆچۆ هەڵاتین و گەیشتینە نێو شاری #شنگال#، کاتێک گەیشتین چی گەیشتین، بینیمان هەر حەشاماتی خەڵکە و شار جێ دێڵن و ڕووە و چیا دەچن، ئەوەی بە پێ بە چیادا هەڵدەزنا، ئەوەی بە ترۆمبێل، بەڕاستی دیمەنێک بوو هەرگیز مرۆڤ ناکارێت وەک خۆی باسی بکات. ناچار ئێمەش لە تەک ئه و حەشاماتەدا، ڕوومان لە چیا کرد. بەڵام داخەکەم پێش ئەوەی بەسەرکەوین، لە لۆفەکانی سەرەتای چیای شنگال، دوو ترۆمبێلی داعش کە دوو پیکابی سپی بوون، گەیشتنە سەرمان و ڕایانگرتین. لەگەڵ ڕاگرتنمان دەمودەست، هەموو داعشەکان لە دوو پیکابەکە دابەزین و دەورەیان گرتین. چەکیان ڕاکێشا و دەستیان بە هاوارهاوارێکی تۆقێنەر کرد. هەر لەوێ، ئەمیرەکەیان هاواری کرد، هەرچی پارە و زێڕ و مۆبایلەکانتانە دەری بێنن. داعشەکان دەستیان بە پشکنینی یەک بەیەکەمان کرد کە زیاتر لە سەد خێزان دەبووین و هەرچی پارە و شتومەکی بەنرخ و کاغەز و بەڵگەنامە بوو لێیان ستاندین. تا پێیان کرا، له و بەرگەرمایە ڕایانگرتین و قسەی ساردوسووکیان پێ گوتین. دواتر پیاوەکانیان جیا کردەوە، ئێمەی ئافرەت و منداڵیش بەره و ناو شاری شنگال. لەوێ هەرهەموومانیان کردە دایەرەی نفووسی شنگالەوە. باوەڕ بکەن تەنیا باسی ئه و سێ چوار ڕۆژەی لەوێ هێشتیانینەوە، کتێبێکی دەوێت. بەهەرحاڵ، تا ئه و ڕۆژەی بۆردومانی فڕۆکەکان بۆ سەر شنگال دەستی پێکرد، ئه و سەدان خێزانە حاڵێکمان هەبوو له و بینایەیەدا، گەرمایەکی پڕووکێنەر، برسێتی، تینووێتی، ترس و تۆقینیش لەولاوە بوەستێت، لە هەمووشی خراپتر، هەر ڕۆژی یەکەم دەستیان کرد بە جیاکردنەوەی ئه و ژمارە کەمەی پیاوان کە لەگەڵمان مابوون، لە پاڵیشیدا بردنی پۆستە پۆستەی کچە گەنجەکان و منداڵان.
نازانم ڕۆژی چەندەم بوو، کاتێکمان زانی وەک دنیامان بەسەردا بڕووخێ، دەنگی تەقینەوەی مەزن و گرمەگرمی فڕۆکە بەسەر شنگالدا دەستی پێ کرد. ڕاستتان دەوێت لەگەڵ سەرەتا زۆر زۆر ترساین، لەگەڵ دەنگی هەر تەقینەوەیەکدا، خەریک بوو ناوجەرگمان دەهاتە دەرێ، بەڵام کە زانیمان فڕۆکەکان بە دیقەتێکی زۆرەوە تەنیا بۆمبارانی بنکە و ئۆتۆمبێلەکانی داعش دەکات، نەک هەر ترسمان نەما، بگرە ورەمان بەرز بووەوە، هیوامان بۆ گەڕایەوە و وامان لێ هات، ئەگەر ساتێک گوێمان لە دەنگی فڕۆکەکان نەبووایە بێتاقەت دەبووین. پێش ئەوەی بۆ سبەی بێن و بمانگوازنەوە، ئه و ئێوارەیە شتێکی زۆر دڕندانەتان بۆ بگێڕمەوە. ئێمە هەموومان زۆر برسی و تینوو بووین، هەمووان خەمی منداڵەکانمان زۆر زیاتر بوو، بەرەبەری ڕۆژئاوا بوون، چاوم لێ بوو، داعشێک لە زەرفێکدا، کۆمەڵێک لەتە نان و پارچە سەموونی هێنایە حەوشەکە و فڕێی دایە تەنەکەیەکەوە. منیش وەک هەنگوینم لە داردا دۆزیبێتەوە، ڕامکرد زەرفەکەم دەرهێنا و ویستم بچم بیدەمە هەردوو منداڵەکەم. کاتێک لەناکاو داعشەکە ئاوڕی دایەوە زەرفەکەی بەدەستمەوە بینی، باوەڕ بکەن وەک هۆڤی پڕی دایە زەرفەکە و دەستی بە جنێودان و قسەی ناشیرین کرد. چەندی پاڕامەوە گوتم بۆ ئه و منداڵانەیە ئاخر لەبرسان دەمرن، نەخێر، ئه و نائینسانە بێ ویژدانە، نەک نەیدامەوە بگرە دەیان قسەی ناشیرینی بە ئێزدی و کوردستان دا.
بۆ ڕۆژی دواتر، هێزێکی گەورەی داعش هات و هەمووانیان سواری ترۆمبێل کرد و کەوتینە ڕێ، ئێمە نازانین بۆ کوێمان دەبەن، وەلێ هەر کە کۆیان دەکردینەوە ئەژنۆمان دەشکا و وامان دەزانی دەمانکوژن. کاتێک گەیشتینە شاری #تەلەعفەر#. لەوێ دابەشیان کردین، هەر دەیان خێزانە بۆ بینای قوتابخانەیەک، ئێمە بەر قوتابخانەی (ئەزاهیر) کەوتین. لەوێ هەشت ڕۆژ ماینەوە، زۆر گەرم و پیس، داعشەکانیش زۆر بێئەخلاق و دڵڕەق بوون، وەلێ چونکە ڕۆژی سەموونێک و قاپێک شلەی فاسۆلیا و کەمێک ئاویان دەداینێ، زۆر لە نفووسەکە چاکتر بوو. باوەڕ بکەن ڕۆژێک کاتێک داعشەکان بەشەخۆراکی ڕۆژانەیان بەسەردا دابەش دەکردین، هەر هێندەی خوشکێکمان دەمی سووتا گوتی ئه و بەشە خۆراکە ڕۆژانەیە کەمە و منداڵەکانمان برسییانە، ئه و داعشانە دەستیان بە لێدان و سووکایەتییەک کرد، خۆزگەمان بە مردن دەخوارد. ئەڵبەت مردنی ڕۆژانە ئەوە بوو، پۆستە پۆستە داعشەکان دەهاتن و بەبەرچاوی پیاو و باوک و براکانیانەوە، کچ و ئافرەتە گەنج و جوانەکانیان دەبرد، زۆریانمان نەبینییەوە، هەندێکیشیان شەوێک دووان دەیانبردن و دەیانهێنانەوە. بەیانییەک ڕیزە ترۆمبێلێکی گەورەیان ڕاگرت، سواریان کردین و بەره و #موسڵ# کەوتینە ڕێ، پاش چەند سەعاتێک گەیشتینە سجنی بادووش. بادووش چ بادووش! دەتگوت هەموو خەڵکی شنگال لەوێن. ئه و خەڵگە هەر هەمووی لە گەرما و تینووان و برساندا ناڵەناڵی بوو. بۆ ئێوارەکەی پاش ئەوەی ئیدی خەڵکەکە خەریک بوو هەمووان پەکیان بکەوێت، هەریەکە و سەموونێکی کۆن و هێشووییەک ترێیان داینێ. بۆ سبەینێ هاتن و هەرچی منداڵەکان هەیە لێیان جیا کردینەوە و گوتیان دەیانبەین بۆ تەلەعفەر. باوەڕ بکەن، هاوار و حەسرەتی دایکوبابان دەگەیشتە ئاسمان، زیڕە و گریانی منداڵەکانیش بەردی دەکرد بە ئاو، کەچی ئه و داعشە تاوانبارانە هەر بە خەیاڵیشیاندا نەدەهات و منداڵەکانیان بردین. دیسان دەڵێم نازانم چۆن باسی حاڵی ئه و دایکوباوکانەتان بۆ بکەم له و چەند شەوەی منداڵەکانیان بردبووین. پاش چەند ڕۆژێک، هێندەمان زانی، بەیانییەک دیسان منداڵەکانیان هێنایەوە، سەرباری ئه و بارە ناهەموارە، ئه و بەیانییە، هەموومان وەک تازە لەدایکبووبینەوە وا بوو. نەخێر خۆشییەکەمان هێندەی نەخایاند، فڕۆکە دەوروبەری سجنی بادووشی بۆردوومان کرد، ئێمە لە دڵی خۆماندا زۆرمان پێخۆش بوو کە داعشییەکانی دەکوتا، وەلێ لەگەڵ هەموو گرمەیەکیشدا، ناوجەرگمان دەکەوتە خوارەوە و زیڕەی منداڵانمان دەگەیشتە کەشکەڵانی فەلەک. هەرچۆنێک بوو، یەک دوو ڕۆژ به و حاڵە بردمانە سەر، بەیانییەکی زوو، پاسی گەورەیان هێنا و هەرهەمووانیان سوارکردین بێ ئەوەی پێمان بڵێن بۆ کوێمان دەبەن. کاتێکمان زانی گەیشتینە تەلەعفەر. لەوێ هەر دەیان خێزان بۆ نێو قوتابخانەیەک. ئێمە لەگەڵ دەیان خێزانی تر، بەر قوتابخانەیەک کەوتین. هێشتا هێندە نەخایاند، لەول ئێمەوە بووە دەنگەدەنگ. دەبینین پاسەوانێکی داعش پەلی ئافرەتێکی گرتووە کە کۆرپەکەی بەباوەشەوە دەیویست بیبات و ئافرەتەش نەدەچوو و هاواری دەکرد. نەخێر کاتێکمان زانی ئەمیرە پیسەکەیان هات، هاواری کرد گوتی ئەوە چییە؟ ئافرەتەش بە گریانەوە گوتی: ئەوە دەیەوێت تەعەدام لێ بکات. کەچی ئەمیرە بێ ئەخلاقەکە بێ سێ و دوو گوتی: ئەوە جوندی خەلافەتە و تۆش کافر، دەیەوێت بتهێنێت، ئیدی چی تێدایە؟ یەڵا بڕۆ لەگەڵیدا. ئافرەتەیان بە کۆرپەکەوە برد، هێشتا لە قاعەکە نەڕۆیشتبوونە دەرێ، ئاقرەتە بوورایەوە و کۆرپەی لە دەست پەڕی. نەخێر ئاویان هێنا و ئافرەتەیان هێنایەوە هۆش و ئاخری هەر بردیان و تا ئەم ساتەوەختە نەمبینیوەتەوە. لەم ساتەوە دەرکمان کرد کە وەزعمان زۆر لە شنگال و بادووش خراپتر دەبێت. ئه و ماوەیەی لە تەلەعفەر بووین، زۆر وەزعمان خراپ بوو، داعشییەکانی ئەوێ لە هەمووان بێ ئەخلاقتر و دڵڕەقتر بوون. ڕۆژانە به و هاوینە گەرمە، هەر کەسە و بتڵێکی بچووک ئاو و سەموونێک و چەند کەوچکە برنجێکیان پێ دەداین. وردە وردە دنیا بەره و پایز چوو، ئینجا سەرما دەستی پێکرد. پاش چوار مانگ، بردیانیم بۆ گۆڕەپانی ئۆڵۆمپی لە نێو شاری موسڵ. ئه و داعشانەی بەیانیان بە بیانووی هێنانی خواردنەوە دەهاتنە ناومان، ڕۆژانە چەند ئافرەتێکیان دەبرد، هەیانبوو پاش ڕۆژێک دووان دەیانهێنایەوە، هەیانبوو ڕۆیشت و نەمانبینییەوە. ڕۆژێک کاتی خواردن دابەشکردن، یەکێک لە داعشەکان پڕی دایە منداڵێکی سێ چوار ساڵەی بەستەزمانت کە پارچەیەک تەختەی کردبووە بووکۆکە و یاریی پێ دەکرد، کەوتە لێدانی منداڵەکە و جنێودان و هاواری دەکرد ئێوە کافرن و تەختە دەپەرستن و شەریک بۆ خوا پەیدا دەکەن! هەرچۆنێک بە هەزار پاڕانەوە و لاڵانەوە منداڵەمان لە بندەستی دەرهێنا. بەیانییەکی دیکە هاتن، یانزە پیاوی خەڵکی سنوونێیان برد کە چەند پیر و پەککەوتەکیان تێدابوو، کاتێک پرسیمان بۆچی دەیانبەن، گوتیان ئەمانە جاسووسی بۆ #پێشمەرگە# دەکەن. گوتمان جاسووسی چی و چۆن لەم سجنەدا؟ نەخێر نەیانبیست و بردیانن، ئیدی نەهاتنەوە.
دوای ماوەیەک، دیسان هێنایانینەوە بۆ تەلەعفەر و لە گەڕەکی خەزرا لە چەند هۆڵ و خانوویەکی گەورەدا سجنیان کردین. ئینجا کچی گەنج نەما بیبەن، دەستیان کرد بە بردنی منداڵە کوڕەکان و بە ئاشکرا دەیانگوت دەیانبەین بۆ مەعسکەری تەدریب لە سووریا و ئەمانە دەبنە جوندی خەلافەت. ئێمەشیان دەبرد بۆ کاری کشتوکاڵ و پیاوەکانیشیان دەبرد بۆ کرێکاری و کەناسیی شەقامەکان و ئێوارە دەیانهێنانەوە. وا ڕێک کەوت، بە حوکمی ئەوەی زمانی عەرەبیم دەزانی، لەتەک ئه و ئافرەتانەی نەخۆش دەکەوتن یان دووگیان بوون و دەکەوتنە ڕۆژی خۆیانەوە، دەیانناردم بۆ نەخۆشخانەی لەدایکبوون لە #مووسڵ#. لەوێ زۆربەی کارمەندەکانیش کە دەیانزانی ئێزدیین، دەیانبووغزاندین و هیچ هاوکارییان نەدەکردین، وەلێ خەڵکێکیش هەبوو، یارمەتیی دەداین. بۆ نموونە هەرگیز بیرم ناچێتەوە، لە نەخۆشخانە پزیشکێکی لێ بوو، زۆر یارمەتیی دەداین و زۆر هەوڵی دەدا هاوکاریی ئێزدییەکان بکات. دیسان جارێکیان کاتێک لەگەڵ ئافرەتێکی دووگیان چووم بۆ مووسڵ، پاسەوانێکیان لەگەڵ ناردین. هەستم کرد ئەم داعشە، لەوانی دیکە ناچێت و بڕێک ئینسانەتی تێدایە. لە گەڕانەوەدا، ویستم بزانم چۆنە کەمێک ئەخلاق و ئینسانەتی تێدایە. کاتێک چیرۆکی خۆی بۆ گێڕامەوە هۆکارەکەم زانی. دەرچوو ئەم پیاوە سەروەختی هاتنی داعش لە بادووش سجن بووە، داعش پێی گوتوون: (ئێوە هەموو تاوانبارن، یان دەبنە داعش یان دەتانکوژین).
بە هەرحاڵ، هەرچەندە ڕۆژانە و بگرە هەموو سەعاتێک بیرمان دەکردەوە خۆمان ڕزگار کەین، وەلێ ڕۆژی 26نیسانی 2015، لەگەڵ مێردەکەم بڕیارمان دا، شه و ڕادەکەین، یان ڕزگارمان دەبێت، یان دەمرین و لە هەردوو حاڵەتدا له و بندەستی و چەرمەسەرییە قوتار دەبین. پاش ئەوەی تاریکی داهات یەکی منداڵێکمان کردە کۆڵ و دەرچووین. بە سەلامەتی لە تەلەعفەر دوور کەوتینەوە. سێ سەعات بوو دەڕۆیشتین، لە گوندەکانی ئەوبەر تەلەعفەر کە بەرەو شنگال دەڕوات، لەناکاو پیاوێکمان بینی. زۆر ترساین ئاشکرامان بکات. ناچار ڕاستییەکەمان پێ گوت. پیاوەکە زۆر مەرد دەرچوو. پێشمان کەوت و گوتی دوام کەون و خەمتان نەبێت. به و کێوکەولەیەی نێوان تەلەعفەر و شنگالدا دوای پیاوە کەوتین. بووە سەعات سێی بەرەبەیان. ئێمە زۆر ماندوو، منداڵیش لە ئێمە خراپتر. پیاوەکە ئاوڕی لێ داینەوە گوتی: یەک سەعاتمان ماوە لە مەترسیی داعش ڕزگار بن، تکایە هەرچۆنێک بێت خۆ ماندووکەن تا پێش ڕۆهەڵاتن بگەینە جێ. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە ئیدی پەکمان کەوتبوو. ناچار پیاوە مەردەکە، گوتی ئێرە ئەگەر نەجووڵێن، شوێنێکی ئەمینە. لێرە بمێننەوە و ئیسراحەت بکەن تا شه و دێمەوە بۆ لاتان. پیاوە ڕۆیشت. هەرچەند پیاوەکە زۆر مەردانە بوو، بەڵام ئه و ڕۆژە تا ئێوارێ به و کێوەوە دڵمان هەزار غایلەی کرد. نەخێر شه و داهات و پیاوە نەهات ئینجا زۆر ترساین، خودایە خۆشمان ناوێرین بە تەنێ بڕۆین. ناچار دانیشتین. کاتێک سەعات هەشت، پیاوە مەردەکە، ترۆمبێلێکی هێنا و سواری کردین و بەره و خوار هاتین. بیست دەقەیەک ڕۆیشتین، ئیدی پیاوەکە وەستا و گوتی ئه و ڕووناکییانە، هی گوندی حەردان و سەنگەری پێشمەرگەن، من ئیدی دەگەڕێمەوە، ئێوەش بڕۆن بەوریایی دەگەنە پێشمەرگە. ئێمە زۆر سوپاسی ئه و پیاوە مەردەمان کرد و خواحافیزمان لێ کرد و بەره و ڕووناکیی گڵۆپەکان هاتین. کاتێک نێزیک بووینەوە، سەعات یازدەی شه و بوو، سەگوەڕ دەستی پێ کرد، ترساین، وەلێ دیار بوو پێشمەرگە بە دووربینی شه و تەماشامان دەکەن و دەزانن ئێمە ڕفێندراوی ئێزدیین و هەڵاتووین، بۆیە هێشتا زۆر نێزیک نەبووبووینەوە، کە پێشمەرگە هاواریان کرد وەرنە پێشێ و مەترسن، ئێمە پێشمەرگەین.[1]
#09-06-2017#
ئەم بابەتە 3,614 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی باسنیوز - 09-06-2017
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 09-06-2017 (7 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆکەکانی توندوتیژی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: شنگال
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 97%
97%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئەڤین ئیبراهیم فەتاح )ەوە لە: 09-06-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 31-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 3,614 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
25-03-2024
زریان سەرچناری
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کوردبوون، ئاوڕدانەوە لە دوێنێ.. هەنگاوێک بۆ سبەی
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,820
وێنە 104,254
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,711
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.141 چرکە!