پێنجوێن: لەیەک هەفتەدا 100 دۆنم زەوی سوتاون
📊 ئامار و راپرسی
دواڕۆژ، رێبین حەسەن
لەماوەی یەکەم هەفتەی ئەم مانگەدا، لەسنووری قەزای
پێنجوێنپێنجوێن و دەوروبەری دوو رووداوی ئاگرکەوتنەوە روویانداوە و دوو کەسیش دەستگیرکراون.
هێمن کەمرخان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، بەدواڕۆژی راگەیاند، لەسەرەتای ئەم مانگەوە تاوەکو ئەمڕۆ 2017/6/7 لەسنووری بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێنجوێن، دوو حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە روویانداوە و لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێنجوێن و ناڵپارێز، دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر کۆنتڕۆڵکراون.
روونیشیکردەوە هەرچەندە هۆکاری سەرەکی ئاگرکەوتنەوەکان نەزانراوە، بەڵام لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکان دەستیپێکردووە و بەردەوامە، بەو هۆکارەشەوە زیاتر لە 100 دۆنم لەپوش و پاوان و داری سروشتی سوتاون و زیانیان پێگەیشتووە.
بەرپرسەکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لەسنووری پێنجوێندا، بەهۆی راوکردنی ماسی و بڕینی داری دارستانەکان دوو هاووڵاتی دەستگیرکراون و رادەستی دادگا کراون بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەریان.
07-06-2017