بەرهەمهێنانی کێڵگەیەکی نەوتی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرزبۆتەوە
📊 ئامار و راپرسی
سەرۆکی دەستەی سەرۆکایەتی کۆمپانیای ئەندازیاریی و گەشەی نەوتی ئێران ئاشکرایکرد کە بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی نەوتی ئازەر لە شاری
مێهرانمێهرانی سەر بە پارێزگای
ئیلامئیلامی بەرز بۆتەوە کە کیڵگەیەکی نەوتی رۆژهەڵاتی کوردستانە.
بە پێی هەواڵێک کە ئاژانسی فارس نیوز بڵاویکردۆتەوە سەید نورەدین شەهنازی زادە، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای ئەندازیاریی و گەشەی نەوت ئاشکرایکردووە کە ئەو کێڵگە نەوتییە یەکێکە لەتایبەتترین کێلگە نەوتییەکانە لە جیهاندا.
وتیشیی لە قۆناغی بەرهەمهێنانی پێشوەختی ئەم کێڵگەیە تاوەکو ئێستا هەشت بیر ئامادەیە و بەرهەمهێنانی نەوت لەو کێڵگەیە بۆ رێژەی 30 هەزاربەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبووتەوە.
07-06-2017