15 تەنکەری دیکە دەگەڕێندرێتەوە ئێران
دواڕۆژ، دەشتی ئەنوەر
بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی
گەرمیانگەرمیان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ 15 تانکەر بەنزین هێنراوە بۆ مەرزی
پەروێزخانپەروێزخان بە مەبەستی دابەشکردن بەسەر بەنزینخانەکاندا، بەڵام لە تاقیگەدا دەرنەچوو و گەڕێنراوەتەوە ئێران.
یادگار فەتاح، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان ئەمڕۆ سێشەممە 6ی حوزەیرانی 2017 بە دواڕۆژی راگەیاند، ئەمڕۆ 15 تانکەر بەنزین لە ئێرانەوە هێنرایە مەرزی پەروێزخان تا دواتر بەسەر بەنزینخانەکاندا دابەشبکرێ، بەڵام لە تێستی تاقیگە دەرنەچوو، بۆیە رێگەی هاتنە ناوەوەیمان نەدا.
وتیشی دوای دڵنیابوون لە خراپی بەنزینەکە نوسراوی فەرمیمان بۆ بەرپرسانی مەرزی پەروێزخان کرد تا هەناردەی وڵاتی ئێران بکەنەوە و ئەوانیش هەناردەیان کردەوە.
هاوکات مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە راگەیەنراوێکدا کە کۆپیەکی دەست دواڕۆژ کەوتووە ئاماژەیداوە، ئه و بانزینانە بەهۆی نزمیی کوالێتیانەوە لە پشکنین دەرنەچوون و بەهۆیەوە گەڕێنراونەتەوە.
رونیشیکردوەتەوە، ئەو بەنزینە بەشێوەی ترانزێت لە ئیماراتەوە هێنراوەتە کۆماری ئیسلامی ئێران و لەوێشەوە رەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە.
بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان ئەوەشی بۆ دواڕۆژ ئاشکراکرد، هەفتەی رابردووش شەش تەنکەری دیکە هێنراوەتە مەرزەکە، بەڵام بەهۆی خراپی کوالێتی ئەویش دەرنەچووە و دوای چەند رۆژێک مانەوە گەڕێندراونەتەوە.
لە ماوەی ئەمساڵدا ئەمە دووەمین جارە هێنان و گەڕانەوەی بەنزینی خراپ لە مەرزی پەروێزخان تۆماربکرێت.
لە چەند رۆژی رابردووشدا دواڕۆژ لە راپۆرتێکدا ئەوەی ئاشکراکرد کە لە سلێمانی دەستبەسەر 38 تەنکەر بەنزینی ژەهراویدا گیراوە. ئەمڕۆ بەرپرسانی گومرگ زانیارییان لەسەر چۆنیەتی دەستبەسەراگرتنی بەنزینەکە ئاشکراکرد.
06-06-2017