هێرشی پاسەوانەکانی ئەردۆگان بۆسەر خۆپیشاندەرانی کورد لە واشەنگتۆن دی سی
- چوار کەس بە تەقەکردنەوە هێرشیان کردە سەر پەرلەمانی ئێڕان لە شاری تاران و هەشت کەسیان بریندارکرد، کە یەکێکیان دواتر گیانی لە دەستدا.
- چەند کەسێک لەناو مەزارگەی
خومەینیخومەینی لەباشوری تاران بەیانی ئەمڕۆ تەقەیان کردوو، چەند کەسێک برینداربوون و هێرشبەرێک خۆی تەقاندەوە. هەندێک لە سەرچاوەکان لە هێرشەکانی ئەمڕۆی ئێران باس لە 8 کوژراو و زۆرتر لە 10 برینداردەکەن.
[1]
- شەڕڤانان چوونە ناو گەڕەکێکی شاری رەققەوە.
- لە 14 گوندی سەربە شارۆچکەی خیزانی شاری
بەدلیسبەدلیسی باکوری کوردستان قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا.
- ناوەندی ڕاگەیاندنی
هەپەگەهەپەگە ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، کە لە چوارچێوەی چالکییەکانی ئەم دوواییانەی گەریلاکاندا لە
جولەمێرگجولەمێرگ 15 سەرباز، لە
مووشمووش حەوت و لە چەولکیش دوو سەربازی تورک کوژراون.
- نوێنەرانی کۆنگرێسی ئەمریکی بڕیارنامەیەکیان پەسندکرد و داوایان کرد لێپێچینەوەی یاسایی بکرێت لەگەڵ پاسەوانەکانی ئەردۆغان و ڕێگری ئەنجام بدرێت لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوی لەو جۆرە.
[2]
- لیژنەی پاراستنی ئەرشیفی
نەوشیروان مستەفانەوشیروان مستەفا رایگەیاند، لەچاپدان و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی نەوشیروان مستەفا قەدەغەکراوە و بەپێچەوانەوە رێکاری یاسایی دژی هەر کەسێک دەگیرێتەبەر کە ئەوکارە بکات.
- حزب و لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی بارزانی و لایەنە سیاسییەکان رێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی پڕۆسەی ریفراندۆم لە رۆژی 25 ی ئەیلولی ئەمساڵدا. هەروەها لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە رۆژی شەشی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.
- ئۆرسۆلا ڤۆندەرلین، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا، رایگەیاند، کشانەوەی هێزەکانیان لەبنکەی ئاسمانی
ئینجەرلیکئینجەرلیک-ی تورکیا لە ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی پەسەندکراوە.
[3]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان