#ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق#، ڕەزامەندی دەربڕی بۆ گۆڕینی ناوی پارێزگای تەئمیم، بۆ #کەرکووک# و پارێزگای قادسییەش، بۆ دیوانیە، کە لەسەردەمی ڕژێمی بەعسدا ناوی هەردوو پارێزگاکە گۆڕدرابوو.
حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 06-06-2017، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ناوی هەردوو پارێزگای تەئمیم و قادسییەمان گۆڕی بۆ ناوە ڕەسەنەکانی خۆیان کە (کەرکووک) و (دیوانیە)یە.
له و کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا، عەبادی ئەوەشی خستووەتە ڕوو، لە گەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان تاوتوێی تێکشکاندنی داعش و پاراستنی ئاسایشی وڵات دەکەن.
رژێمی بەعس، لەچوارچێوەی سیاسەتی بە عەرەبکردن، ناوی پارێزگای (کەرکووک)ی گۆڕی بۆ (تەئمیم). دوای 14 ساڵ بە سەر ڕووخانی ڕژێمی بەعسدا، ئەمڕۆ حکوومەتی عێراق ناوی پلرێزگاکەی بە فەرمی گۆڕی بۆ ناوە ڕەسەنەکەی خۆی.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 6,210 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !