Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 بولێڵە
نووسینی: عەلی حامید
بابەت: یاداشت
چاپی یەکەم ساڵی 2020
چاپخانەی تاران[1]
📕 بولێڵە
📕 ژیان لە تابلۆدا
ئامادەکردنی: سەربەست عەبدولڕەحمان
60 تابلۆ و زانیارەکانیان لە خۆ دەگرێت تابلۆکان بە قەبارەی(A4، ) هەموو تابلۆکان ڕەنگاو ڕەنگە و لەسەر کاغەزی فۆتۆ چاپ کراوە. [1]
📕 ژیان لە تابلۆدا
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
ڕۆبرت لویس ستیڤنس
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
نووسەر: ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
💬 گێرەشێوێن
گێرەشێوێن
لەگێرەی خەرمانان، گایەکان بەگوریسێکەوە لێک دەبەسترانەوە(گای بنە تەمبەڵ و زل و پیرە لەلای چەپ و ناوەڕاستی خەرمانە، گای سەر پەڕگان سوک و ئازا و وریا بووە لەلای راستی خەرمان بوو) هەر گایەکیان(
💬 گێرەشێوێن
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت.
سە یان سەگ هەرچەندی قەڵه و بێت له کوردستان و جیهانی مەسیحی وئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دونیا جگە لە هەندێک لەوڵاتانی باشوری خۆرهەڵ
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ.
ماڵان گەڕ واتە ئه و ماڵ و ئه و ماڵ کردن چ بۆ دەرۆزە و سواڵ چ بۆ نان خواردن و حەوانەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و خەبەروباسان، لە کهوردەواریدا کارێکی ناپەسندە و لەبەر نا
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
بەدەستهێنانی شت و مەک بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی مرۆڤ ماندووبونی دەوێت و لەخۆڕات وەدەست ناکەوێت، ئه و کەسەی هەوڵ و کۆششی بۆ دەکات و ئارەقەی بۆ دەڕێژێت هەر ئەویش نرخەکەی دەز
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
نووسینی: محەمەد ئەیاد ناسیح [1]
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2019 پەسەندکراوە

بەشی یەکەم
ناو و ناسنامەی ڕێکخراو
ماددەی یەکەم / ناو :
یەکەم:ناوی ڕێکخراو بەزمانی کوردی/ ڕێکخراوی
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
📕 بۆ مێژوو
مەسعود بارزانی
📕 بۆ مێژوو
👫 میهرسا برادەران
میهرسا برادەران یەکێک لە ئەندامانی تیمی دامەزراندنی ئیدارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدنە.
برادەران ساڵی 1978 لە شاری ورمێ لە دایک بووە و ساڵی 1986 لەگەڵ کەسوکاردا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمر
👫 میهرسا برادەران
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
سۆنیا شێرزاد حەسەن لە دایکبووی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی-یە لە کوردستان.
ئەندامی چەند رێکخراوێکی مرۆییە.
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
👫 عەلی ناجی عەتار
ئامادەکردنی: خەلیل عەبدوڵڵا
عەلی ناجی عەتار ؛ شاعیرو رووناکبیر!
عەلی ناجی عەتار شاعیرو نووسەر و روناکبیرێکی دیاری کوردستانە و لەچەند رشتەیەکی کلتووریدا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
سەرباری ئە
👫 عەلی ناجی عەتار
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمو
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
💬 درۆ بناوانی نزیکه
درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵ
💬 درۆ بناوانی نزیکه
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
لە 14-07-1992 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لەساڵی 2013 وە دەستی بە نووسین کردووە چەند چیرۆکێکی لە گۆڤاری ڕامان بڵاوکراوەتەوە.
ڕامان گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، دەزگای رامان لە هەولێر دەریدەکات
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان هەموو شتێکی باش بە دەستەواییە جگە لە حیزی و دزی و ناکەسی، بۆ ئەمەش وتراوە(شین و شایی دەستەوایی) لەخۆشی و ناخۆشی دا کۆمەڵی کوردەواری هاوکار و هەرە
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
حەوت کفنی زەردکردووه.
لە کوردەواریدا بەوە دەچێت سوود لە ئاینە کۆنەکان وەرگیرا بێت ژمارە حەوت زۆر بەکار دێت وەک حەوت گیرفان، حەوت ترینگە، لەحەفت ئاوانی داوە، هەفتانە، لە ئاینی ئیسلامیش حەوت ئاسمانەکا
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
جۆی دیووە، کا ناخوات
دانەوێلەی جۆ بەیەکێک لە گرنگترین ئه و خۆراکانە دادەنرێت کە مەڕوماڵات و بزن و گوێدرێژ زۆر قاندڕینە و زۆری جوان دەیخۆن و لەدوورەوە بۆی غاردەدەن، کاش لەدوای کوتانی خەرمان و شەن و
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
نووسینی: میرزا محەمەد ئەمین مەنگوڕی
بەشی یەکەم چاپی دووەم سلێمانی
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
ئاکۆ محەمەد
ساڵی 2000 بوو، زۆرنەبوو بە یەکجاری لە ئەوروپا گەڕابووەوە بۆ کوردستان. کە لە گوندی وەڵزێی شارۆچکەی چۆمان بەسەر بەرزاییەکان دەکەوت، پێمگوت ئەوبەسەرکەوتنەت هیچ نیشانەیەکی ئەوەی تێدا نییە کە
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
📕 خەرمانەی من
ئەحمەد کامەران
2020
📕 خەرمانەی من
👫 کەسایەتییەکان
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کارو...
👫 کەسایەتییەکان
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
👫 کەسایەتییەکان
ئەمیر سوهەیلی
👫 کەسایەتییەکان
فاتمە سەعید حەفید
👫 کەسایەتییەکان
عەلی حامید
👫 ئیبراهیم فەتاح قادر زەنگەنە | پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

ئیبراهیم فەتاح قادر زەنگەنە
خەباتگێڕی نیشتیمان پەروەر و مرۆڤی ئاشتی کۆمەڵایەتی و باوکی تێکۆشەر
سەرەتا
ئەم وتارە بریتیە لە تیشکی کورت و پوخت لە ژیاننامەی سیاسی و کۆمەڵایەتی یەکێک لە کەسایەتیە نادارەکانی ناوچەی باشوری کوردستان و بەتایبەتی #جەلەولا#.
حاجی برایمی حاجی فەتاح کەسێکە لە کەسایەتیە دیارەکانی ناوچەکە لەهەمو لایەکەوە، کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئابوریش. ئەو چالاکوانی بواری ئاشتی کۆمەڵایەتی بوە، بەوەی کەسایەتیەکی بەهێزی کاریگەری هەبوە لە چارەسەرکردنی گرفتە کۆمەڵایەتیەکان بۆ ئەو کەسانەی کە رویان لێ کردوە. هەروەها مێژویەکی پڕ لە خەباتی سیاسی هەیە کەبەشداری لە بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردستانی کردوە بە دوو شێواز، فەرمی بەوەی لە لاوێتیەوە ئەندامی #حیزبی شیوعی عێراق# بوەو، نافەرمیش دوای ئەوەی لەئەندامێتی حیزب دەرچوەو پاش ئازادبونی لە زیندانی سیاسی لەساڵی 1967، نافەرمی و خۆبەخشانە بەردەوام بوە لە خەباتی نەتەوایەتی.
دو جار زیندانی سیاسی کراوە و ماوەی پتر لە پێنج ساڵ زیندانی بوە. هەروەها لەزێدی خۆی دورخراوەتەوەو راگوێزراوەو ماڵی تاڵان کراوە لەیەن سیستمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ.
سەبارەت بە لایەنی ئابوریش، حاجی برایم کەسایەتیەکی زیرەک وکارکەر بوە و بەکاری سەخت لە سفرەوە خۆی دروست کردوەو سامانێکی مامناوەندی کۆکردوەتەوە کە توانیویەتی هاوکاری زۆر کەسی پی بکات لەخزم و کەسوکارو بیگانەش.
تەمەنی کورتی تەنیا پەنجاو پێنج ساڵی پڕ لە کاری سەخت و خەبات بوە.
- منداڵێتی کورت و خێراهەڵگرتنی بەرپرسیارێتی
حاجی برایمی حاجی فەتاح لە ساڵی 1932 لە گوندی #قەرەبڵاخی# سەر بە قەزای #کفری# لە یەکێک لە خانەوادە خانەدانەکانی ناوچەکە لەدایک بوە. بۆ مەبەستی خوێندن لەگوندەکەی خۆی بەمناڵی دەرچوەو پاشانیش بەهۆی نەخۆشی باوکیەوە، پاش خوێندنی سەرەتایی وازی لە خوێندن هێناوە لەبەر ئەوەی تاقانەی باوکی خۆی بوە. لە ساڵی 1952 حاجی فەتاح کۆچی دوایی کردوەو کورەکەی ئەرکی بەڕیوەبردنی سامانەکەی لە زەوی و زار و سامانی ئاژەڵی لەئەستۆ گرتوە. پاشان ماڵی گواستوەتەوە بۆ گوندی #شێخ ڵەنگەر# کە ئەوکات تەنیا چەند خێزانێک تێدا ژیاون.
- هاوسەرگیری لەگەڵ خەباتی سیاسی
ئیبراهیم فەتاح هاوسەرگیری کردوە لەگەڵ ئایشە خان، کجی پیاوی ئاینی و سیاتمەداری ناسراو مەلا سەید حەکیمی #خانەقین#ی# لەساڵی 1953. ئایشە خان لە خانەوادەیەکی رۆشنبیر ژیاوە لەشاۆچکەی خانەقین. بەڵام ناوبانگی برایمی حاجی فەتاح وەکو لاوێکی چالاکی ناوچەکە هۆکاری ئەوە بون خانەوادەکی ئاشە خان رێگە بدەن بە کچەکەیان بڕوات لەگەڵی لە گوند بژیت. پاش ماوەیەکی کەم، خۆشەویستیەکی گەورە لەنێوانیاندا پەیدا بوەو کچە لاوی شاری خێرا جل و کەلتوری گوندی پۆشیوەو بوە بە دایک و هاوسەرو خۆشەویستی پیاوێک بەخۆشی وتاڵی ژیانی لەگەڵی بەسەر بردوە کە باشترین پشتیوان بوە بۆی لە هەمو جومگەکانی ژیانی سەختی. لێرەوە، ژیانی سیاسی و چالاکی رێکخراوی لەناو حیزبی شیوعی عێراق دەستی پێکردوە.
لە ساڵی 1960 هاوسەرەکە دور خراوەتەوە لە زێدی خۆی بۆ شارۆچکەی رفاعی سەر بە پارێزگای ناصریە لە باشوری عێراق. خێزانەکە ماوەی هەژدە مانگ لەو شارۆچکەیە ژیاون و ئەوکاتە شەش منداڵیان هەبوە. پاش ئەوە، لێخۆشبوونی بۆ دەرچوەو گەڕاوەتەوە بۆ گوندەکەی خۆی پاش سێ مانگی دیکە دوبارە گیراوەتەوەو ئەمجارە لە قەزای کفری زیندانی کراوە.
هەڕەشەو چاوسورکردنەوە کاری لێ نەکردوەو بەردەوام بوە لە کارو خەباتی سیاسی تا ئەو کاتەی لە ساڵی 1963 گیراوەو بەماوەی پێنج ساڵ حوکمی زیندانی کراوە.
ئیبراهیم فەتاح ماوەی پێنج ساڵ زیندانی لە زیندانی نوگرت سەلمانی بەدناو بەسەر بردوە، کاتێکیش ماوەی حوکمەکەی کۆتایی پێ هاتوە حیزبی بەعس مەرجی دەرچونی لەسەر داناوە کە واز بینێت لەهەمو بیروباوەڕو ئینتیمای فکری و سیاسی خۆی بۆ حیزبی شیوعی، بەڵام ئەو لەگەڵ هاوڕێیانی بڕیاریان داوە کاری لەو شێوەیە نەکەن. ماوەی زیندانیەکەی درێژەی کێشاوە تا ئەوکاتەی هەندێک هاوڕێی خەباتی خۆی کە پێگەی کۆمەڵایەتی و سیاسیان هەبوە ئەوکاتە، تەداخولیان کردوەو و ئەوە بوە، لەساڵی 1967 بەربوە. ئەمجارەیان، بەدەستی بەتاڵ و بێکارو کاسبی بەردەوام بوە لە ژیان و خەبات.
- گەڕانەوە بۆ نیشتیمان و دەستپێک لە سفرەوە
ئیبراهیمی لاوی تەمەن 35 ساڵە بەدەستی بەتاڵەوە لەزیندانی بەربوە و گەڕاوەتەوە بۆ گوندەکەی خۆی بۆ ئەوەی ببینێت هەرجی ماڵ وسامانی هەیە تاڵان کراون. لاوی خاوەن خێزان و شەش مناڵ نائومێد نەبوو لەخاڵی سفرەوە دەستی بەکاروژیان کردوەتەوە. ئەمجارەیان، بەهۆی نیشتەجیبونی بەزۆر ماڵی بۆ جەلەولای سەر بە پاریزگای دیالا گواستوەتەوەو لە 1968 ەوە ژیانێکی نوێی وەبەری دروست کردوە.
لەدەروازەی شارۆچکەی جەلەولاو بەرامبەر باڵەخانەی ناحیەی جەلەولا، بۆ ئەوەی لەبەرچاوی دەسەڵاتدارانی بەعس بێت و چاودێری جوڵانەوەی بکەن، دوکانێکی بجکۆلەی کردوەتەوە. ئەمجارەشیان بەهێزی کاریزمای کەسایەتی و راسگۆیی و دڵسۆزی خۆی و شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ خەڵکی توانیویەتی لەماوەیەکی بەرچاو متمانەی خەڵک وەدەست بێنێت و کارو کاسبیشی گەشەیان کردوە.
ئیبراهیم فەتاح ئازارو ئەسکەندەی زۆری بینی لە دورخستنەوەو راگواستن و زیندانی و تاڵانکردنی ماڵ و سامانی، لەتەک ئەمەشداو بەهۆی باوەرو متمانەی بەخۆی و ئیرادەی پۆڵاین و کەسایەتی بەهێزی توانیویەتی هەمیشە بێت بە سەرجاوەی باوەڕو متمانەی هەمو
کوری نۆبەرەی، پۆڵا ئیبراهیم فەتاح، کۆلیژی کارگیری و ئابوری لەزانکۆی سلێمانی تەواو کردوەو لەەنگی عێراق-ئێران بریندار بوەو لەوکاتەوە لە تاراوگەی ئەوروپا دەژی لەگەڵ هاوسەرەکەی و کچەکەی. پۆڵآ دەڵی، من نۆبەرەی باوکم بومەو زۆر نزیک بوینە لەیەکەوەو باوکم توانیبوی هاوڕێم بێت. لەساڵی 1972 حیزبی شیوعی عێراق داوای لێکردوە بەرپرسیارێتی حیزب لەناوجەی دیالا هەڵگرێت، پێکەوە گفتوگۆمان لەسەر بابەتەکە کردو لەکۆتاییدا خۆی گەیشت بەو بڕیارەی بەفەرمی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەس کرد بەهۆی ئەو هەمو فشارەی حیزبی بەعس لەسەریان دەکرد. درێژە پێ دەدات: من لەبیرمە چەندو بەهێز بوو بیری قوڵ و تیژ بوو کاتێک ئەم بریارەی دا. ئەو هەستی بە بەرپرسیارێتی دەکرد بەرامبەر بە خێزانەکەی کە ئەوکاتە گەورە ببوو ئەوکاتە ببو بە باوکی هەشت منداڵ، جگە لەوەی نەیدەتوانی ئازاد کارە سیسایەکانی راپەڕێنێت، لەبەر ئەوەی هەمیشە بەوردی لەژێر چاودێری بەعس بوو. لەلایەکی دیکەوە خۆشەویستی کوردستان و باوەڕی بە پرسەکە هۆکاری بەهێزو پاڵنەری پتەوبون لەناخیدا، بۆیە زیرەکانە بریاریدا بەهێنی و خۆبەخشانە لەکارو خەبات هاوکاری بەردەوام بێت.
سەرباز، کوری دوەمی بیری دێتەوە چۆن پێکەوە سەفەریان دەکرد بۆ گوندەکانی دەوروبەر کە پێشمەرگەی تیا بوون و خواردن و جل و بەرگیان بۆ دەبردن. هەروەها دەڵی: زۆر زیرەکانە هیزەکانی بەعسی لە خاڵەکانی پسکنین دەخەڵەتاند و دایکم و براو خوشکە بچوکەکانمی لەگەڵ خۆی دەبرد بۆ ئەوەی شەرم بکەن و ئوتومبێلەکەی نەپشکنن. ئەو هەمو جارێک لەگەڵ خۆرهەڵات دەردەچوو، ئوتومبیلەکەی پڕ دەکرد لە خواردن و کەلوپەل و براوخوشکەکانمی لەگەڵ خۆرهەڵات بەخەوەو دەبرد. سەرباز دەڵێ، ئەوکات بیرۆکەکەی سەرکەوتو بوو هاوکاریەکانیشی بۆ گوندەکانی عالیان و حاصڵ لەناوچەی زەنگەنەو گوندی بۆیسانە سور لە شارەزور دەبرد.
میدیا، خوسکە بجوکەکە ئەم قسەیە دوپات دەکاتەوە کە خۆی منداڵە نوستوەکەی باوەشی دایکی بوە لە گەشتەکەدا. میدیا دەڵێ: روداوەکانم وەکو خەون بیر دێتەوە، خۆم و نیازی برام کە (سێ ساڵ لە من مناڵترە) بەخەوەو دایک بابوەش دەیبرین بۆ ناو ئوتومبێلەکە لەکاتێکی زۆر درەنگی شەودا، بەشێنەیی بەدەنگە نەرمەکەی پێی دەگوتم: خەوەکەت تەواو بکە سەفەر دەکەین. هەندێ جار خەوم لێ نەدەکەوتەوەو باوکم نزیک خاڵەکانی پشکنین بەچرپە دەیگوت، خۆت بکە بەخەوتو، سەیر لەوەدایە هەندێک جار روداوەکانم بیر دێتەوە، بەو مناڵیەی خۆم لەمەترسیەکان تێدەگەیشتم و خۆمم دەکرد بەخەوتو وەکو ئەوەی یاریەک بکەم و پاشان دەگەڕامەوە بۆ خۆشی و ئاسودەیی چونکە دەمزانی ئەوا بۆ لای پێشمورگە دەڕۆین.
دایک و کوڕو کچەکانی ئیبراهیم فەتاح بیریان ماوە چەند جار راگوێزراون و تاڵان کراون، لەساڵی 1975 ژمارەیەک خانەواەی کورد راگوێزرانەوە بۆ ناوچەی تارمیە لەباشوری عێراق. پاشان خێزانەکە جارێکی دیکە گەڕاونەتەوە بۆ جەلەولاو جارێکی دیکە لە ساڵی 1995 دیسان بڕیاری راگواستنیان دەرچوو بۆ باشوری عێراق، بەڵام ئەمجارەیان ناچاربون بەرتیل بدەن بە زەلامەکانی بەعس و بەرەو کوردستان دەرچون و لەوکاتەوە لەهەولێر گیرساونەتەوە.
- یادەوری خەباتی سەخت
هەمو ئەندامانی خێزانەکەی ئیبراهیم فەتاح یادەوەریەکانیان بەهەمان شێوە دەگێڕنەوە لەنێوان هەستکردن بەئازار و بەشانازی ئازایەتی و خۆڕاگریان، خاڵی هاوبەشیان ئەوەیە هەمویان شانازی دەکەن بەوەی لەناو ئەو هەمو ئەشکەنجەیە، ئیبراهیم فەتاح سور بوە لەسەر ئەوەی ناوی مناڵەکانی کوردی بنێت، ئەمەش دواتر بوە بەهۆکاری گرفت بۆ خودی مناڵەکان و لەقوتابخانەو شوینە فەرمی و نافەرمیەکان گاڵتەیان پێ کراوە، بەڵام هەمویان سورن لەسەر ئەوەی بەهاکانی باوکیان لەئازایەتیو کۆڵندان و کوردبوون بەرنەدەن.
ئیبراهیم فەتاح پێنج کوڕو شەس کچی هەبوە بەپێی تەمەنیان ناوەکانیان دەنوسم،
پۆڵا، گوڵزار، مەهاباد، سەرباز، ئاشتی، نیشتیمان، ئەڤین ئیبراهیم فەتاح، ئاواز، ئاراس، میدیاو نیاز.
دو کوڕە گەورەکەی لە ئەوروپا دەژین لەگەڵ هاوسەرو مناڵەکانیان.
ئەوەکانی دیکە هەمویان لەکوردستانن و هەریەکەو خاوەنی کارو پیشەو ماڵ و مناڵی خۆیەتی.
ئاشتی و نیشتیمان کۆجی دواییان کردوە لە ساڵانی، 2015 و 2012 و برینی سەختیان بەجی هێشتوە بۆ خانەوادەو مناڵەکانی خۆشیان کە ئێستا لەکوردستاندان.
تێبینی: ئەم وتارە بە هاوکاری هەمو کوڕو کچ و هاوسەرەکەی ئیبراهیم فەتاح نوسراوە.
#️ هەشتاگ
🗄 سەرچاوەکان
[2] ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - ئەڤین ئیبراهیم فەتاح
📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئەڤین ئیبراهیم فەتاح
2.👁️الحاج ابراهيم الحاج فتاح
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 پارت / لایەن: ☭ حزبی شیوعی عێڕاق
👫 جۆری کەس: 🕴 چالاکی سیاسی
👫 جۆری کەس: ⛓ زیندانی سیاسی
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ کفری
💓 لەژیاندا ماوە؟: ✖️ نەخێر
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Jun 7 2017 4:14AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Sep 17 2018 6:00PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 11,260 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.119 KB Jun 7 2017 4:20AMئەڤین ئیبراهیم فەتاح
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 بولێڵە
  🕮 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر ...
  🕮 سەرکێشییەکانی شێرلۆک ه...
  🕮 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پ...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 25-11-2020
  🗓️ 24-11-2020
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020
  🗓️ 21-11-2020
  🗓️ 20-11-2020
  🗓️ 19-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کاروانی جیهاز)
کاروانی جیهاز لە ساڵی 1960 لە سلێمانی لەدایک بووە، سەرەتای ساڵی 1983 ەوە چەکی بەرگری شەرەفی پێشمەرگایەتی لە شان کردووە و پاش چوارساڵ لە خەبات، ڕۆژی 21-03-1988 لە شاناخسێ بە سەختی بە چەکی کیمیاوی بریندار بووە، لەو کاتەوە نازناوی جیهازەکەی بوو بە کاروان کیمیاوی، هەر ئەو کاتە بۆ چارەسەر، گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکانی تاران لە ئێران و لەوێشەوە، ساڵی 1990، وەک پەناهەندە گەیشتۆتە هۆڵەندا. کاروانی جیهاز جگە لەوەی لە خانەوادەیەکی تێکۆشەر و شۆڕشگێڕی شاری سلێمانین، تەمەنی چەند ڕۆژێک بووە، کە باوکی شەهید کر
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کاروانی جیهاز)
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
هونەرمەند ناوی تەوای کاوە عەبدوڵڵایە، رۆژی 24-11-2017 لە رانیە کۆچی دوایی کرد.
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
ئەمیر سوهەیلی
بەرپرسی ئەنجومەنی کارتۆن و کاریکاتۆری سنە، لە 24-11-2018 لە ڕێگای نێوان کامیاران-سنە، بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا.[1]
ئەمیر سوهەیلی
فاتمە سەعید حەفید
فاتمە خان کچی شێخ سەعیدی حەفیدە و هاوژینی شێخ محەمەد غەریبی قازانقایە بووە کە لەسەردەمی حکومەتەکەی شێخ مەحمودی حەفیدا وەزیری ناوخۆ بووە.
ساڵی 1909 بە پیلانی ئیتحادوتەرەقی شێخ سەعید و شێخ ئەحمەدی برای لەشاری موسڵ شەهید دەکرێن و هەر لە هەمان شار لە مەزاری نەبی یونس بە خاک سپێردراون.
فاتمە خان کەسایەتێکی دەست و دڵ خاوێن و خۆشەویست و خێراخوازی شاری سلێمانی بووە بەدەیان منداڵی بێ سەرپەرشتیاری لە ئامێزگرتووە گەورەی کردوون جگە لەوانەش شارەزایی زۆری لە دروستکردنی دەرمان و گژوگیا و رووەکی کوردەواریدا ه
فاتمە سەعید حەفید
عەلی حامید
عەلی حامید قادر، لە ساڵی 1933 لە گەڕەکی سەرگۆلی شاری سلێمانی هاتووەتە دونیاوە. لە هەڕەتی لاوییەوە و لە پاڵ ڕەنجدان و ئیشکردن لەپێناوی پەیداکردنی بژێوی ژیاندا، تێکەڵ بە چالاکیی سیاسی بووە و، هەر لە سەرەتاوە چووەتە ڕیزەکانی حیزبی شیوعی عێراقەوە. ئەندامێکی چوست و چالاکی ئەو حیزبە بووە، بەتایبەتی لە ڕۆژە سەختەکاندا و بۆ تەنها ڕۆژێک دەستی لە خەبات هەڵنەگرتووە و میللەت و حیزبەکەی لە تەنگانەدا جێنەهێشتووە.
عەلی حامید، سەرەتای کار و پیشەکانی ژیانی بە کرێکاری دەستپێکردووە و بووەتە بەردتاش یاخود نەقاڕ و
عەلی حامید

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,125 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574