کچێکی ئێزیدی بە ناوی نادیە بەشار، نمایشێکی جیاواز پێشکەش دەکات بە ناوی (من و 19 کچی سووتێنراو)، تێیدا بە هاوشێوەی ئەو کچە کوردە ئێزیدییانەی کە لایەن #داعش# بە کەنیزە کرابوون و پاشان لە مووسڵ سووتێنران، دواتریش بووە بابەتی سەرەکیی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
نادیە بەشار ئەو کچە ئێزیدییەی کە ئەم نمایشەی لە 05-06-2017ەوە لە شاری مووسڵ پێشکەش کردووە، بە وشە گوت: ویستم لەو نمایشەدا ئێش و ئازاری ئەو 19 کچە ئێزیدییانەی کە لە ساڵی ڕابردوو لە لایەن داعش لە مووسڵ سوتێنرابوون و بە سەدان کچی تر لە ژێر چنگی پێشان بدەم، بۆ ئەم نمایشە خۆم لە قەفەسێکی ئاسنیندا بووم، ویستم هاوشێوەی کچە ئێزیدییەکان کە ئاگر بەربووە جەستەیان، ئەم دیمەنە نمایش بکەم.
زیاتر گوتی، ژمارەیەکی زۆری ئێزیدییان لە دەستی داعش ئازارێکی زۆر دەچێژن. ئێزیدییان لە هەموو دنیا لە بارێکی نەخۆشدان، ئەم جۆرە نمایشەیش دەتوانێ ببێتە دیاریکردنی بەشێکی بچووکی ئازارەکانیان.
هەولێر/ کاروان باعەدرێ
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 8,376 mal angesehen