ئەمڕۆ دادگای #بەردەڕەش# دانیشتنێکی تری دادگاییکردنی #مەلا عەلی کەڵەک#ی بەڕێوە برد، پارێزەری مەلا عەلی کەڵەک ئاشکرای کرد کە تا ئەو کاتەی مەلا عەلی کەڵەک مۆڵەت لە حکوومەت وەردەگرێت، بۆی نییە شوێنەکەی بکاتەوە.
تاریق پارێزەری مەلا عەلی کەڵەک بە وشەی گوت، ئەمڕۆ دادگای بەردەڕەش بانگهێشتی مەلا عەلی کرد بۆ دادگاییکردن و بەپێی بڕیارەکانی دادگای بەردەڕەشیش، مەلا عەلی کەڵەک بۆ ماوەی سێ مانگ زیندانی دەکرێت، بەبێ ئەوەی بڕیارەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەگەر لە ماوەی سێ ساڵدا مەلا عەلی کەڵەک تاوانێکی تر بکات، ئەوا ئەو سێ مانگەی زیندانی لەسەر جێبەجێ دەکرێت، هەروەها دەبێت بەڵێننامەیەکیش بنووسێت بەپێی مادەی 99ی #وەزارەتی تەندروستی#.
ئەو گوتی، بۆ گەڕانەوەی دووبارە لەسەر کارەکەشی دەبێت مەلا عەلی داوای مۆڵەت لە حکوومەت بکات و تا ئەو کاتە ناتوانێت شوێنەکەی بکاتەوە.
پێشتر بەهۆی سکاڵای وەزارەتی تەندروستی مەلا عەلی لە لایەن دادگای #دهۆک# فەرمانی دەستگیرکردنی درا و دواتر بە کەفالەت ئازاد کرا.
بەردەرەش / نەوزاد هلۆری