اگرێكى بههێز له زهوییه كشتوكاڵییهكانى دهشتى شارهزوور
- بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی دەستی
داعشداعش رایدەگەیەنێت، توانیویانە ژنێک و سێ لە منداڵەکانی بەهەماهەنگی لەگەڵ هاوکارانیان لە سوریا لە دەستی چەکدارانی داعش رزگاربکەن.
-
فیگەن یوکسەکداغفیگەن یوکسەکداغ، پەرلەمانتار و هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە بەتۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پەکەکە سزای ساڵێک و شەش مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.
- ئاگرێکی بەهێز لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی دەشتی
شارەزوورشارەزوور لە نزیگ گوندی
قەرەگۆلقەرەگۆل کەوتەوە و به و هۆیەشەوە زیاتر لە 60 دۆنم گەنمی جوتیارانی سنورەکە سوتا.
[1]
- شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوەندی شاری رەققەیان راگەیاند.
[2]
- بەگوێرەی هەواڵێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سێ گەنجی کورد لە دوو گوندی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شاری تاران-ی پایتەختی ئێران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا خۆیان کوشتووە.
- هەڵۆکانی ئازادی کوردستان- تاک، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک بەرنامەکانی بۆ داهاتووییەکی نزیک خستە ڕوو و ڕایگەیاند، کە لە دەهاتوویەکی نزیکدا هەموو شارە کگەورەکانی تورکیا دەکەنە مەیدانی شەڕو هۆشداریشی دایە گەشتیاران.
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هێزەکانی پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی چەندین چالاکوانی سیاسی و سیاسەتمەداری کوررد لە شارۆچکەکانی سەربە
دەرسیمدەرسیم و حەوت کەسیان دەستگیرکرد.
- کۆمیسێری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، کە تورکیا ڕێگا نادات لە بارەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤەوە لە باشوری ڕۆژهەڵاتی وڵات 'باکوری کوردستان' لێکۆڵینەوە بکەین.
[3]
- بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەندکراوێکی کوردی خەڵکی شاری (خوڕەمئاوا)ی پاریزگای
لوڕستانلوڕستان بەناوی (هومایۆن توولابی) تەمەن 30 ساڵ لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە لەسێدارە درا.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان