10 هەزار و 760 پێشمەرگە شەهیدو برینداربوون
📊 آمار و گەپ آزمایی
دواڕۆژ، ئاکۆ حەمەد رابی
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئاشکرایدەکات، لەوەتەی شەڕی داعش دەستیپێکردوە دە هەزار و 760 پێشمەرگە بوونەتە قوربانی، دەشڵێت، 63 پێشمەرگەش و بەدیلی کەوتونەتە دەستی چەکدارانی ئه و رێکخراوە.
مەحمود حاجی ساڵح، وەزیری شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوان ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی حوزەیرانی 2017 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەوەتەی شەڕی دژی داعش لە کوردستان و ناوچەکە دەستیپێکردووە تاکو ئێستا 1760 پێشمەرگە له و شەڕانەدا شەهیدبوون و 9 هەزار پێشمەرگەش برینداربوون.
لەبارەی ژمارەی پێشمەرگە دیلەکانیشەوە وەزیری شەهیدان ئاماژەی بەوەدا 63 پێشمەرگەش وەک دیل لای داعشن و چارەنووسیان نادیارە.
ئاشکراکردنی ئه و زانیاریانە لەلایەن وەزیری شەهیدانەوە ئەمڕۆ لەمیانەی کردنەوەی مۆزەخانەی کەلوپەلی شەهیدانی سۆران-دا بوو کە لەلایەن کچە پێشمەرگەیەکی شارۆچکەکە لە نێو بینای بەڕێوەبەرایەتی شەهیدانی سۆران کرایەوە.
04-06-2017
⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!🗄 بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)