دواڕۆژ، ئاکۆ حەمەد ڕابی
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئاشکرایدەکات، لەوەتەی شەڕی داعش دەستیپێکردوە دە هەزار و 760 پێشمەرگە بوونەتە قوربانی، دەشڵێت، 63 پێشمەرگەش و بەدیلی کەوتونەتە دەستی چەکدارانی ئه و ڕێکخراوە.
مەحمود حاجی ساڵح، وەزیری شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوان ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی حوزەیرانی 2017 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەوەتەی شەڕی دژی داعش لە کوردستان و ناوچەکە دەستیپێکردووە تاکو ئێستا 1760 پێشمەرگە له و شەڕانەدا شەهیدبوون و 9 هەزار پێشمەرگەش برینداربوون.
لەبارەی ژمارەی پێشمەرگە دیلەکانیشەوە وەزیری شەهیدان ئاماژەی بەوەدا 63 پێشمەرگەش وەک دیل لای داعشن و چارەنووسیان نادیارە.
ئاشکراکردنی ئه و زانیاریانە لەلایەن وەزیری شەهیدانەوە ئەمڕۆ لەمیانەی کردنەوەی مۆزەخانەی کەلوپەلی شەهیدانی سۆران-دا بوو کە لەلایەن کچە پێشمەرگەیەکی شارۆچکەکە لە نێو بینای بەڕێوەبەرایەتی شەهیدانی سۆران کرایەوە.
04-06-2017
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 8,099