بنەماڵەی بەڕێز #عەزیز محەمەد#،
کۆمیتەی ناوەندیی هەردوو حیزبی شیووعیی کوردستان و حیزبی شیووعیی عیراق،
هەواڵی کۆچی دواییی بەڕێز عەزیز محەممەد، تێکوشەر و کەسایەتیی نێوداری کوردستان و عێراق، مایەی خەمگینییە. بەو بۆنەوە خەمناکەوه پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز وکەسوکار و هەموو لایەنگرانی ڕێبازەکەی دەکەین.
بەڕێز عەزیز محەممەد، وەک کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و ئازادیخواز، ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە بزووتنەوەی سیاسیی عیراقدا لە دژی دیکتاتۆری و خەباتێکی سەختی لەپێناو ئازادی و دیموکراسیدا لە عیراق ئەنجام دا، لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستانیش لە ڕۆژە سەختەکانی خەباتی گەلی کوردستاندا بۆ مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی، ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووه. لە چوارچێوەی بەرەی کوردستانی و دەستکردن بە پرۆسەی دیموکراسی لە کوردستاندا لە دوای ڕاپەڕینی1991، بەشدارییەکی بەرچاوی هەبووه.
سەبووری بۆ خانەواده و کەسوکاری دەخوازم، هیوادارم دوایین خەمیان بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
31-05-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,482 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!