بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان “ئەسما پورسەلیمی” هاووڵاتی شاری #ورمێ# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ساڵی 1395 لە گەڕانەوەیدا لە باشوری کوردستان، لە لایەن دەست و پێوەندەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کرا و خرایە بەر لێپرسینەوە و تۆمەتگەلێک وەکو چالاکی چەکداری دژی کۆماری ئیسلامی و ئەندامبوون لە حیزبە کوردستانییەکان و محاربە خرایە ئەستۆی.
ئەسما پورسلیمی لە تۆمەتی چالاکی چەکداری لە لایەن دادگاوە بێتاوان ناسرا بەڵام دۆسیەکەی هێشتا بە دوو تۆمەتی تر کراوەیە و هۆکارەکەشی سکاڵای ئیتلاعاتی سپایە لە خاتو پورسەلیمی بە تۆمەتی محاربە و ئەندامبوون لە حیزبەکوردستانییەکانە.
بە گوێرەی هەواڵینێری ماف نیوز سەرچاوەێیکی ئاگادار لە بنەماڵەی پورسەلیمی لە گەڵ ئەوەی ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردۆتەوە ئاشکرای کردوە کە ئەسما لە هەبونی پارێزەر بێبەش کراوە و پارێزەرێکی تایبەت بە ئیتلاعاتی بۆ دیاری کراوە و ئەوەی کە پێویست بێت زانیاری لە سەر دۆسیەکە نەبوە و ئەگەری ئەوەی هەیە سزاکەی تەنیا لە ڕێگەی نوسراوە و دۆسیە ساختەیەکانی حفازەتی ئتلاعاتەوە دیاری بکرێت ببێتە پێوەر بۆ بۆ سزادانەکەی.
http://www.kmmk.info/ku/6828
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
30-05-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 22,393 times
Write your comment about this item!