دەقی نامەکەی #لاهور تاڵەبانی# بۆ #فەرەیدوون عەبدولقادر#:
”من نازانم چیم لە تۆ کردووە کە وا دەکەیت بەرامبەر من، بەڵام دەزانم کێ و چی لایەنێک ئاراستەت دەکات بۆ تێکدانی دۆخی (YNK)، من لە دەرەوەی کوردستانم و دڵنیابە کە هاتمەوە حیسابی خۆم لەگەڵ جەنابەت تەسفیە دەکەم“.
دەقی نامەکەی فەرەیدوون عەبدولقادر بۆ لاهور تاڵەبانی:
لە زانکۆی ئەمریکی مەشغول بووم، تۆ سنوورت بەزاند، سنووری بەهاکان و گەورە و بچووکی. تۆ شایستەی ئەو پۆستە نیت کە بە خوێنی شەهیدەکان و خەباتی ئێمەمانان وەرت گرتووە کە هەڕەشەی پێ لە تێکۆشەرەکانی بکەیت. لای من تۆ هێشتا هەرزەیت. من خاوەنی YNKم بەڵام تۆ میوانی. تۆ لە کوێ بوویت کە من و هەڤاڵانم لە گەردەلوولی تۆڵەدا بوارمان ڕەخساند ببیتە لێپرسراو. من تەنیا بەرژەوەندیی گەلەکەم ئاراستەم ئەکات بەڵام تۆ!!!!
بڕۆ هەڕەشە لەو دوژمنانە بکە کە مەترسین لەسەر کورد و کوردستان. تۆ لێت تێک چووە من ئەو تێکۆشەرەم نەک لە تۆ، لە دوژمنە بەهێزەکان نەترساوم.
⚠️ تێبینی: کوردیپێدیا لە دروستیی ئەم بەڵگەنامەیە دڵنیا نییە، هۆکاری بڵاوکردنەوەی بۆ ئەوەیە کە لە پاشەڕۆژدا ڕاستی و دروستیی ئەم بەڵگەنامەیە بسەلمێدرێت.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 6,159 times
Write your comment about this item!