دوو نامەی هەڕەشەئامێزی نێوان لاهور تاڵەبانی و فەرەیدوون عەبدولقادر
📝 מסמכי מפלגות כורדיות
دەقی نامەکەی
لاهور تاڵەبانیلاهور تاڵەبانی بۆ
فەرەیدوون عەبدولقادرفەرەیدوون عەبدولقادر:
”من نازانم چیم لە تۆ کردووە کە وا دەکەیت بەرامبەر من، بەڵام دەزانم کێ و چی لایەنێک ئاراستەت دەکات بۆ تێکدانی دۆخی (YNK)، من لە دەرەوەی کوردستانم و دڵنیابە کە هاتمەوە حیسابی خۆم لەگەڵ جەنابەت تەسفیە دەکەم“.
دەقی نامەکەی فەرەیدوون عەبدولقادر بۆ لاهور تاڵەبانی:
لە زانکۆی ئەمریکی مەشغول بووم، تۆ سنوورت بەزاند، سنووری بەهاکان و گەورە و بچووکی. تۆ شایستەی ئەو پۆستە نیت کە بە خوێنی شەهیدەکان و خەباتی ئێمەمانان وەرت گرتووە کە هەڕەشەی پێ لە تێکۆشەرەکانی بکەیت. لای من تۆ هێشتا هەرزەیت. من خاوەنی YNKم بەڵام تۆ میوانی. تۆ لە کوێ بوویت کە من و هەڤاڵانم لە گەردەلوولی تۆڵەدا بوارمان ڕەخساند ببیتە لێپرسراو. من تەنیا بەرژەوەندیی گەلەکەم ئاراستەم ئەکات بەڵام تۆ!!!!
بڕۆ هەڕەشە لەو دوژمنانە بکە کە مەترسین لەسەر کورد و کوردستان. تۆ لێت تێک چووە من ئەو تێکۆشەرەم نەک لە تۆ، لە دوژمنە بەهێزەکان نەترساوم.
⚠️ تێبینی: کوردیپێدیا لە دروستیی ئەم بەڵگەنامەیە دڵنیا نییە، هۆکاری بڵاوکردنەوەی بۆ ئەوەیە کە لە پاشەڕۆژدا راستی و دروستیی ئەم بەڵگەنامەیە بسەلمێدرێت.
⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!