هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 09-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆09-04-2020
📆08-04-2020
📆07-04-2020
📆06-04-2020
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📂 زۆرتر ...
📅09 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,789) پەڕتووک||
📅 08-04-2020
باکووری کوردستان
- لە ناوچەی پاسووری ئامەد لەکاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێڵێدا تەقینەوەیەک روویدا و بە پێی زانیاریەکان 5 کەس گیانیان لەدەستداوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوودا، 19 زیندانی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، بۆ ئەنجامی تاقیکاریی کۆرۆنا ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان کراون.[7]
باشووری کوردستان
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 14 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران. بەمەش ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی ک
📅 08-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
شێوازی نوێی دابەشکردنی مووچە لە هەڵەبجە
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 حیکمەت محۆ گەودا
کاندیدی لیستی پارتییە، بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2018ی پەرلەمانی کوردستان.
👫 حیکمەت محۆ گەودا
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
حیکمەت محۆ گەودا
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📕 پەریی دەریا
وەرگێڕانی: ئاوارە گەرمیانی
📕 پەریی دەریا
🏷️ پۆل: پەڕتووکخانە
پەریی دەریا
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 07-03-2016
- شەش کەس لەکادیرانی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کە چەند سالێکە دەستگیرکراون، ئەمڕۆ لە گرتوخانەیەکی‌ شاری ئامەد هەڵهاتن.
- باڵیۆزانی ئەمریکا، بەریتانیا، کەنەدا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و ژاپۆن لە عێراق لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کۆدەبنەوە. لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەری یەکێتی و بانکی نێودەوڵەتیش بەشداری دەکەن و باس لە کێشەی دارایی باشووری کوردستان دەکەن.
- بەهۆی‌ هێرش و بۆردوومانەکانی‌ چەکدارانی‌ رێکخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش و بەرەی‌ نوسرا و ئەحرار و ئەلشام بۆ سەر نا
📅 07-03-2016
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
07-03-2016
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 372,219 | وێنە 58,219 | پەڕتووک PDF 10,789 | فایلی پەیوەندیدار 40,342 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,080 |
📖 مەرگی نەوشیروان مستەفاو ماناکانی سیاسەت لەکوردستاندا | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

مەرگی نەوشیروان مستەفاو ماناکانی سیاسەت لەکوردستاندا

(بەشی یەکەم)
بەپێچەوانەی هەمو مردنێکی ئاساییەوە کە پاش پرسەو سەرخۆشیکردن جارێکی تر ژیانی کۆمەڵایەتییمان ئاسایی دەبێتەوە، مردنی نەوشیروان مستەفانەوشیروان مستەفا ژیانی سیاسییمان ئاسایی ناکاتەوە، رەنگە پێچەوانەکەی راستبێت. لەوانەیە ئەم مردنە ژیانی سیاسیمان تەواو ئاڵۆزتر بکات و کۆمەڵێک پرسیاری زۆر زەحمەت و ناڕەحەتکەریش بهێنێتە پێشەوە. رەنگە ئەم مردنە پرسیارە نەکراوەکان زۆرترو وەڵامە نەدراوەکانیش قورستر بکات. دەشێت ئەم مردنە چەندان ئەگەر، بەباش و خراپیانەوە، لەبەردەم پرۆسەی سیاسییدا کراوەتر بکات.
نەوشیروان مستەفا وەکو زۆربەی بکەرە گەورەکانی ناو سیاسەت، کەسایەتییەکی فرەلایەنەیە، بەئینگلزییەکەی پێیدەڵێن ambivalent. واتە بونی ئەم بکەرە سیاسییە بێبەریی نییە لەستاییش و رەخنەکردن، لەخۆشەویستیی و رق، لەلایەنگرو دوژمن، لەبەئایدیالکردن و نەفرەتلێکردن، کە هەریەکێکیشیان لەگەڵ دیوێکی ئەم پیاوە سیاسییەدا مامەڵە دەکات و هەر بەرەیەکیان وێنەیەکی وای بۆ دروستدەکات کە گونجاوبێت لەگەڵ ئومێدو خواست و تەماحە سیاسییەکانی خۆیدا. بۆیە ئەم مردنە هەڵوێست و روانین و کردەی سیاسیی جیاوازو ناکۆک و دژبەیەک دروستدەکات و نەیارو دۆستەکانی بەشێوازی جیاواز لەسەر کەلەپوری سیاسیی ئەم پیاوە کاردەکەن و هەریەکێکیشیان بەشێوەیەکی تایبەت رایدەکێشێتە ناو سەرزەمینێکی گوتاریی تایبەتەوە. مردنی ئەم سیاسەتمەدارە دەرگا لەسەر هەمو دیوەکانی ئەو دۆخە فرەدەرکەوت و فرەوێنەیە دەکاتەوە. مەرگی نەوشیروان لەدوای خۆیەوە روبەرێکی گەورە لەنەزانراوی سیاسیی دروستدەکات و پڕکردنەوە یان نەکردنەوەی ئەو روبەرەش دەشێت دەرگا لەسەر چەندان ئەگەری سیاسیی خواستراوو نەخواستراو بکاتەوە.
(2)
ئەوەی نەوشیروان مستەفا لەسیاسەتمەدارەکانی تری کورد جیادەکاتەوە تەنها نوسەربون و رۆشنبیربونی نییە کە خاوەنی چەندین کتێبی سیاسیی و مێژویی و سۆسیۆلۆژییە، بەڵکو ئەو راستییەشە کە ئەو چەند هەنگاوێک پێش سەرکردە سیاسییەکانی تری مێژوی ئێمە کەوتوەو بەفەرسەخیش هاوڕێ کۆنەکانی خۆی بەجێهێشتوە. نەوشیروان تەنها لەژیانی رۆشنبیریی و سیاسیی و مەبدەئییدا پێش هاوڕێکانی نەکەوت، بەڵکو لەمردنەکەشیدا پێش زۆرینەی هاوڕێکانی کەوت. لەکاتێکدا ئەو تاوەکو کۆتاتەمەنی هاوتا بەخولیا رۆشنبیرییەکانی، لەگەڵ پرنسیپەکانی خۆیدا ژیاو سیاسەت بۆ ئەو وەک تێکەڵبونێک بەخەمە گشتییەکانی ناو ژیانی گشتیی مایەوە، کەچی زۆرینەی هاوڕێکانی ئەو پرنسیپانەیان دۆڕاندو بون بەبازرگان و داهۆڵی سیاسیی؛ ئەوان سیاسەت و چاکەی گشتییان لەیەکتر دابڕی و سیاسەت و موڵکدارێتی تایبەتیان بەیەکەوە گرێدا. نەوشیروان لەدواقۆناغی ژیانیدا گۆڕابو بۆ سیاسییەکی عەقڵانیی و بەرچاوڕون، دیدگایەکی تایبەتی بۆ چۆنیەتی داڕشتنەوەی مۆدێلی حوکمڕانیی و بۆ ژیانی ئابوریی و سیاسیی و سەربازیی و مەدەنیی لەهەرێمدا هەبو. زمانێکی سیاسیی هەبو کە دەیبردەوە ناو زمانی بەرگریکردن لەپرۆژەیەکی نیشتیمانیی گشتیی و لەدونیایەکی سیاسیی پلورال. هەڵگری پرۆژەیەک بو کە لەزۆر روەوە چارەسەرێکی گونجاو بو بۆ بەشێکی گەورەی ئەو قەیران و تەحەدا سیاسییانەی کە ساڵانێکە هەرێمی کوردستان ئالودەی بوبو.
(3)
ئەوەی جێگای تێڕامانە ئەوەیە یەکەمجارە لەمێژوی نوێی سیاسیی ئێمەدا سیاسەتمەدارێکی دەسەڵاتدارو خاوەن پێگە دەمرێت، بەڵام پاش مەرگی خۆی میراتی سیاسیی بۆ کوڕو کچ و براو ئەندامانی تری بنەماڵەکەی جێناهێڵێت، لەدەرەوەی ویراسەتی سیاسیی و تاپۆکردنی مێژوی خۆی لەمێژوی ئەندامانی خێزانەکەیدا دەژی. یەکەمجارە لەپاش مردنی سیاسییەکی خاوەن دەسەڵات مێژویەک لەگەندەڵیی سیاسیی و خەرەندێکی ئەخلاقیی قوڵ بەجێنەمابێت، هیچ شتێک و پۆستێک بۆ هیچ کەسێک قۆرخناکات و ئەگەرەکانی بەردەمی ژیانی سیاسیی بەکراوەیی دەهێڵێتەوە. هاوکات یەکەمجارە لەمێژوی دوای راپەڕین، سەرکردەیەکی لەو قەبارەیە، دوای مردنی خۆی وێنەیەک بەجێناهێڵێت کە خەڵکی کوردستان بەمردنەکەی شادو خۆشحاڵبن و هەست بەوەبکەن لەدێوەزمەیەکی سیاسیی و کەسایەتییەکی ناشیرین رزگاریان بوبێت. ئەوەی نەوشیروان بەجێیهێشتوە سەرمایەیەکی رەمزیی گەورەیە کە پرنسیپە ئەخلاقییەکانی ناو ئەو سەرمایەیە تاڕۆژگارێکی درێژ تەحەدای سیاسیی و ئەخلاقیی گەورە بۆ بڕێکی زۆر لەسیاسەتمەدارانی کورد دروستدەکات.
هاوکات یەکەمینجاریشە لەمێژوی سیاسیی ئێمەدا سیاسییەک دەمرێت و دوای خۆی مۆدێلێکی دەسەڵات و کەلەپورێکی سیاسیی بەجێدەهێڵێت کە دەشێت تاساڵانێکی تر وەک هێزێک بۆ ئومێدو وەک ئاسۆیەک بۆ گۆڕانکاریی کاربکات. لەڕاستیدا یەکێک لەخاڵە جیاکەرەوەکانی نەوشیروان لەسەرکردەکانی تر ئەوەیە کە ئەو هیوایەکی نوێی لەکۆمەڵگای ئێمەدا دروستکرد کە دەشێت تاساڵانێکی درێژ لەگەڵماندا بمێنێتەوە. ئەم هیوایەش بەکۆمەڵێک ئاکاری سیاسیی پۆزەتیڤەوە گرێدراوە کە هێما بۆ پچڕانی پەیوەندیی نێوان سیاسەت و خراپەکاریی و سیاسەت و پارەو سیاسەت و تەماحی شەخسیی دەکات، وەکچۆن هێماش بۆ گرێدانێکی ئەخلاقیی سیاسەت بەمەسەلە سەرەکییەکانی ژیانی کۆمەڵگاوە دەکات. جگە لەمانە نەوشیروان کەرەستەکانی گۆڕان و دەستکاریکردنی دونیای ئێمەی لەتوندوتیژییەوە گواستەوە بۆ خەباتی مەدەنیی و پەرلەمانتاریی، لەگەڵ نەوەیەکی نوێ و گەنجانێکی نەناسراودا کەوتە کارکردنەوە کە کەسانی گومناوو پەراوێزیی ناو کۆمەڵگای ئێمەبون، ئامادەبو لەگەڵ زیاد لەهێزێکی ئایدیۆلۆژیی جیاوازدا کاری پێکەوەیی بکات و زەمینەیەکی هاوبەش لەنێوان بکەرە دژەکاندا بدۆزێتەوە. نەوشیروان ئەو نرخ و بەهایانەشی بۆ سیاسەت گێڕایەوە کە سیاسەتکردن لەدونیای دوای راپەڕیندا بەتەواوی لەدەستیدابو، بەهای وێناکردنەوەی سیاسەت وەک چالاکیی دروستکردنی ژیانێکی گشتیی بەرپرسیار، نەک دەروازەیەک بۆ کۆکردنەوەو کەڵەکەکردنی پارەو سەرمایەی نایاسایی.
(4)
نەوشیروان لەو مەسەلە گرنگە تێگەیشتبو کە کۆمەڵگای دوای راپەڕینی ئێمە پێویستی بەدامودەزگاییکردنە، پێویستی بەجیاکردنەوەی سیاسەت لەپارەو جیاکردنەوەی سیاسەت لەچەک هەیە. پێویستی بە بەستنەوەی سیاسەتە بەکۆمەڵێک پرنسیپی ئەخلاقیی و بەرپرسیارێتییەوە، پێویستی بە بەشداریکردنی تاک و هێزە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکانە لەنەخشاندنی دواڕۆژی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و ئابوریی و رۆشنبیریی خۆیان و هەمو کۆمەڵگاکەش پێویستی بەخۆڕزگارکردنە لەو چوارچێوە حیزبییە نانیشتیمانیی و خێزانییانە کە سیاسەتکردنیان لەکوردستاندا وێرانکردوە. رزگارکردنی سیاسەت لەشانۆی نمایشکردنی هێزو لەدەرکەوتە زۆرو قەبەکانی خودئەڤینیی ”نارسیزمی سیاسیی یەکێکی ترە لەکارە هەرەسەرەکییەکانی ئەم سیاسەتمەدارەو ئەو بزوتنەوەیەی کە هیوای گەورەی لەسەر هەڵچنیبو. لەهەمو ئەمانەدا نەوشیروان مستەفا تەواو ناکۆکە بەناوەڕۆک و ئاڕاستەی کارکردنی سیاسەتی باوو بەهەڵسوکەوتی سیاسییەکانی کورد لەدونیای دوای راپەڕیندا.
(5)
بێگومان گەلێک رای جیاوازو ناکۆک و دژبەیەک بەرامبەر بەقۆناغە جیاوازەکانی ژیانی سیاسیی ئەم سیاسەتمەدارە هەیە؛ هەندێک بەتاکڕەوو دیکتاتۆرو هەندێکی تر بەئەندازیاری راپەڕین و کۆماری سەربەستیی دایدەنێن، هەندێک بەڕیفۆرمخوازێکی بۆرژوازیی و هەندێکی تر بەماندێلاو گیڤارا، هەندێک بەجەلادو هەندێک بەپیاوە سپییەکەی ناو سیاسەت، هەندێک بەسەرکردە خاکییەکەو هەندێک بەپیاوێکی توندوتیژ. بەڵام هەمو ئەمانە لەو راستییە کەمناکەنەوە کە نەوشیروان تاکە سیاسییەکە لەمێژوی دوای راپەڕیندا بۆ ئەوە سیاسەتی نەکرد کە پێی بژیی، بەڵکو ئەو بۆ سیاسەت دەژیا. ئەو سیاسەتی وەکو بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقیی دەبینیی کە خاوەن کۆمەڵێک پرنسیپ و بەهایە، نەک وەک رێگایەک بۆ گەیشتن بەدەستکەوت و تەماحی شەخسیی. ئاشکرایە هەرکاتێکیش سیاسەت دەستبەرداری ئەم پرنسیپ و بەهایانە بو لەوەدەکەوێت سیاسەت بێت، واتە لەوەدەکەوێت چالاکییەکی هاوبەش بێت بۆ دروستکردنی چوارچێوەیەک بۆ ژیانی گشتیی ناو کۆمەڵگا، بەڵکو دەگۆڕێت بۆ بزنس و بازرگانیکردنێکی هەمەلایەن هەم بۆ کەڵەکردنی دەسەڵات و سامانی سیاسیی زیاتر، هەم بۆ کەڵەکەکردنی داهاتی شەخسیی و چێژیی زیاتر.
مامەڵەکردنی سیاسەت وەکو ”پیشەو وەکو ”بەرپرسیارێتی یەکێکە لەگرنگترین ئەو خاڵانەی کە ئەم سیاسەتمەدارە بەتۆخی لەزۆرینەی هاوڕێکانی و سیاسەتمەدارە دەسەڵاتدارەکانی تری ناو هێزە سیاسییەکانی هەرێم جیادەکاتەوە. ئەو وەکو کەسی دوهەمی دەسەڵاتداری ناو یەکێتی نیشتیمانی دەیتوانی لەوێنەی هەمو ئەوانی تر دەوڵەمەند بێت، خاوەن کۆمپانیاو بازرگانی گەورە بێت، پشکی لەئابوری نەوتدا هەبێت، خاوەنی چەند فەوجێک پاسەوان و قافڵەیەکی گەورە لەئۆتۆمۆبێلی گرانبەها بێت، لەسەرو هەمو ئەمانەشەوە دەیتوانی لەزیاد لەوڵاتێکی دونیادا پرۆژەی ئابوریی و پارەی شاراوەی لەبانکەکاندا هەبێت. هەمو ئەو زانیارییانەی تائێستا لەبەردەستدان ئەوە نیشانئەدەن کە ئەم پیاوە هیچ یەکێک لەم کارانەی نەکردوەو سیاسەت لای ئەو لەناو ئەو پۆخڵەواتە گەورەیەدا نەکوژاوەتەوە.
لەڕاستیدا ئەوەی نەوشیروان گەندەڵیی نەکردوەو لەمەشدا خۆی لەبڕێکی زۆر لەهاوڕێ کۆنەکان و نەیارەکانی جیادەکاتەوە، ئاساییترین وەزیفەی ئەخلاقییانەی سیاسییبونە لەدونیادا. کێشەکە لەوەدایە ئەم تێگەیشتنە ئەخلاقییە بۆ سیاسەت و بۆ کەسایەتی سیاسەتمەدار بەکۆمەڵگای سیاسیی ئێمە نامۆیە. مارەکردنی بەدڕەوشتیی و سیاسەتکردن لەیەکتری لەکوردستاندا مارەکردنێکی کاتۆلیکییانەی ئەبەدییە، لەمەشدا نەوشیروان پیاوێکی عیسامی و خاوەنی کەسایەتییەکی ئەسکێتی بو. لەکۆتاییەکانی ژیانیدا بەڕۆحی عابیدێکی دینییەوە سیاسەتی دەکرد. لەبنەڕەتیشەوە ئیشی کەسی سیاسیی ئەوە نییە دزیی و جەردەیی و تاڵانکاریی بکات، سیاسەت و سەرمایە، سیاسەت و سێکس و سیاسەت و مردن بەیەکەوە گرێبدات، وەزیفەی سیاسەتمەدار ئەوەیە بەئەخلاقییەتی بەرپرسانەوە خەریکی رێکخستنی ژیانی گشتیی کۆمەڵگاکەی بێت بەجۆرێک لەدایکبونی هەرمنداڵێک لەو کۆمەڵگایەدا بکرێت وەک ئەگەرێکی نوێ بۆ دروستبونی دونیایەکی نوێ وێنابکرێت.
ئەم ئاکارە تایبەتەی نەوشیروان مستەفا لەدانەبڕاندنی سیاسەت وەکو ”پیشە لە”ئەخلاقی بەرپرسیارێتیی، لەدونیای ئێمەدا دەبێت بە بەهایەکی ئەخلاقیی گرنگ و دەگۆڕێت بۆ خاڵی جیاکەرەوە لەنێوان ئەوانەی بۆ سیاسەت دەژین و خەمی گشتیی کۆمەڵگا دەیانجوڵێنێت، بەرامبەر بەوانەی بەسیاسەت دەژین و خەمی گیرفانپڕکردن و پاوانکردنی دەسەڵات ئاڕاستەیاندەکات.
(6)
ئاکارێکی دیکەی ئەم کەلەپورە سیاسییە کە نەوشیروان لەدوای خۆیەوە جێیهێشتوە، بەپێچەوانەی قسەی نەیارەکانییەوە، وازهێنانە لەتوندوتیژی و جیاکردنەوەی سیاسەتە لەڕق و بوغزی تاکەکەسیی. سەرەڕای ئەو هەمو فشارو نانبڕین و ئەشکەنجەدان و تەنانەت تیرۆرە سیاسییەی کە دوای دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕان روبەڕوی ئەندامان و هەوادارانی مەدەنیی و دەنگدەری پێشمەرگەی بزوتنەوەکەو رۆشنبیران و رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی ناو کۆمەڵگای مەدەنیی بوەوە، ئەم سیاسەتمەدارە بەعەقڵییەتی تۆڵەو رقی شەخسیی سیاسەتی دژ بەنەیارەکانی نەکرد. نەوشیروان مستەفا ئەوەندە توانای مرۆیی و کەرەستەی لەبەردەستدا بو کە بڕیاڕی شەڕێکی تری خوێناوی بدات و کۆمەڵگای ئێمە توشی ساڵانێکی تر لەنەهامەتیی گەورە بکات. نەیارەکانیشی زیاد لەجارێک هەوڵیاندا بەم ئاراستەیەدا بیجوڵێنن، بەڵام ئەو لەدوای دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕانەوە نە بڕوای بەتوندوتیژیی هەبو وەکو کەرەستەیەک بۆ گۆڕانی سیاسیی، نە سیاسەتیش بۆ ئەو کردەیەک بو نابەرپرسیارانە هەڵسوکەوتی لەگەڵدا بکات و بەئارەزوی خۆی بڕیاری مەترسیدار دەربکات. بەم مانایە نەوشیروان مستەفا یەکێکە لەو سیاسەتمەدارە دەگمەنانەی دونیای دوای راپەڕینی ئێمە کە بەرپرسانە هەم لەژیانی شەخسیی خۆیداو هەم لەپەیوەندییدا بەژیانی گشتیی کۆمەڵگاوە سیاسەتی کرد. هەمو ئەمانەش رەگەزی گرنگی ناو مۆدێل و کەلەپورێکی سیاسیی نوێن کە دەکرێت لەدوای مردنی ئەوەوە گەشەو درێژەیان پێبدرێت و بەزیندو رابگیرێن و بۆ ئایندە بگواسترێنەوە. یەکێک لەو خاڵانەی کە دەکرێت ئومێدی سیاسیی لەسەر بینابکرێت بونی ئەم مۆدێل و کەلەپورە سیاسییەیە.
نووسینی: ئاراس فەتاح و مەریوان وریا قانع

🗄 سەرچاوەکان
[1]📃 بەیان و راگەیاندننامە | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس📄 وتار و دیمانە
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: May 29 2017 1:04AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: May 29 2017 1:08AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 5,116 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.130 KB May 29 2017 1:09AMمانو بەرزنجی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

مەرگی نەوشیروان مستەفاو ماناکانی سیاسەت لەکوردستاندا

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
🔣 هەمەجۆرە
1.👁️کۆچی دواییی نەوشیروان مستەفا
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️نەوشیروان مستەفا
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,671 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574