رێکخراوی کوردیپێدیا بەناوی سەرجەم ئەندامانیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خەڵکی کوردستان بە گشتی و بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا دەکات، بەم بۆنە خەمناکەوە هاوخەمی دەردەبڕین. نەوشیروان مستەفا سەرکردەیەکی خاوەن ئەزمون، رۆژنامەنوس و مێژوو نوسێکی دیاری گەلەکەمان بوو. بە جۆرێک کار و نوسینەکانی بۆ ماوەیەکی زۆر هێزکاری گرنگی دەبێت لەسەر مێژوو، کۆمەڵناسی، ئەدەبی کوردی و سەرچاوەیەکی زانستی زۆر باش دەبن بۆ لێکۆڵینەوە له و بوارانەدا. بەرهەمە گرنگەکانی کاک نەوشیروان لایەنێکی گرنگی پەرتوکخانە و تۆمارەکانی رێکخراوی کوردیپێدیای رۆشنترکردوە و لە هەوڵی کۆکردنەوەی زیاتری بەرهەمەکانیداین. هیوادارین خانەوادە و لایەنگرانی بەڕێزیان ئەم کۆستە تێبپەڕێنن و بەشێوەیەکی باشتر و شێلگیرانەتر کار لەسەر راسپاردەکانی نەوشیروان مستەفا بکەن.
22-05-201722-05-2017|
📷 فایلی وێنە |
1.0.1 | 61 KB |
| |
May 26 2017 11:04PM | مانو بەرزنجی |