قادر عەزیز بۆ کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا
📝 بەڵگەنامەکان
بۆ کۆچی دوایی
نەوشیروان مستەفانەوشیروان مستەفا، قادر عەزیر ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی بزوتنەوەی گۆڕان و کەسوکارو خانەوادەی نەوشبیروان مستەفا کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی...
بۆ هەڤاڵانی تێکۆشەری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان و کاک نما و کاک چیا و چرا خان و خانەوادە و کەسوکار و هەڤاڵانی کاک نەوشیروان.
به داخێکی زۆرەوە هەواڵی لە ناکاوی کۆچی دوایی کاک نەوشیروانم بیست، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بەرێزتان و لە بزوتنەوەی گۆڕان و لە سەرجەم گەلە تێکۆشەرەکەمان دەکەم، کۆچی دوایی کاک نەوشیروان لەم ساتە وەختە هەستیار و ناسکەدا کە خەبات و تێکۆشانی گەلەکەمانی پێدا تێدەپەرێت زەرەر و زیانێکی گەورە بو لە هەمو لایەک کەوت. کاک نەوشیروان سەرکردەیەکی دیار و کارا و کاریزمای دەیان ساڵی ریزەکانی شۆرش و کوردایەتی و سەرجەم خەبات و تێکۆشانی گەلەکەمان بو، بۆیە لەدەستدانی لەم کاتە ناسکەدا قەرەبو ناکرێتەوە. مخابن بەهۆی بونم لە دەرەوەی کوردستان لەم کاتەدا نەمتوانی راستەوخۆ بەشداری لە ریورەسمی بەخاک سپاردن و پرسەکەیدا بکەم، خوا چ خەمی تر نەدات و گیانی کاک نەوشیروانیش بە بەهەشتی بەرین شاد بکات
قادر عەزیز
19-05-2017