بۆ کۆچی دوایی
نەوشیروان مستەفانەوشیروان مستەفا سەرکردەی گەورەی گەلەکەمان و رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان مەکتەبی سیاسی
بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستانبزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان پرسنامەیەکی ئاڕاستەی
بزوتنەوەی گۆڕانبزوتنەوەی گۆڕان و خانەوادەی کرد، ئەمەش دەقەکەیەتی:
بە ناوی خوای گەوره و میهرەبان
ئەمڕۆ هەینی هەواڵی کۆچی دوایی بەڕێز نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانمان پێگەیشت، کاک نەوشیروان سەرکردەیەکی دیاری کورد و خاوەن مێژویەکی دور و درێژی خەبات و سیاسییەکی کاریگەری کوردستان بو، کە لە مێژوی رابردوی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کورد و قۆناغی دوای ئازادی کوردستانی باشوردا رۆڵ و کاریگەری هەبوە.
جگە لەوەی رۆشنبیر و رۆژنامەنوس و نوسەرێکی خاوەن خامە و بەرهەمی ئەدەبی و سیاسی و رۆژنامەوانی بوە، به و بۆنەیەوە بە ناوی رابەری گشتی و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بزوتنەوەی ئیسلامییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی کاک نەوشیروان و جڤاتی نیشتمانی و بزوتنەوەی گۆڕان دەکەین و هاوبەشی خەمی هەمو لایەکیانین.
وتەبێژی فەرمی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی
19-05-201719-05-2017🗄 سەرچاوەکان |
[1] | 📃 بەیان و راگەیاندننامە | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن |