ئاڵا تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا
📝 بەڵگەنامەکان
هەمومان چاوەڕێ بوین کە لەدوای گەڕانەوەی
نەوشیروان مستەفانەوشیروان مستەفا دوبارە پرۆسەی سیاسی لە کوردستان بچێتەوە سەر شاڕێی خۆی و دوبارە قۆناغێکی تر لە کاری هاوبەش و کاری پێکەوەی سیاسی نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و یەکێتییەکەمان دەست پێبکاتەوە، چونکە قۆناغەکە هیچ بەکورد نابەخشێت ئەگەر یەکێتی و پێکەوە بون نەبێتە واقع بۆ تێپەڕبون بە دەست پڕییەوە لەم قۆناغە نوێییەی کوردستان و ناوچەکەی پێدا تێپەڕدەبێت.
بەش بە حاڵی خۆم بیرم بەلای ئەوساتە مێژوییە دەچو کە چۆن پار ساڵ لە یادی چلویەک ساڵەی دامەزراندنی یەکێییەکەمان و دوای ئیمزاکردنی رێککەوتنی نیشتمانی نێوان گۆران و یەکێتی، کاک نەوشیروان لە شاری شاران لە سلێمانی و لە هەواری شار لە حزوری
مام جەلالمام جەلال بەشداری یادی دامەزراندنی حیزبێک بو کە خۆی یەکێک بوە لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری.
بیرم بەلای ئەوەدا دەچو بۆ ئەمساڵ کە وابڕیارە یادە مەزنەکە لە کەرکوکی قودسی کوردستان بەڕێوەبچێت، کاک نەوشیروان لەگەڵمانبێت و هاوخەبات یادەکە مەزمنتر بکات، بەڵام دوبارە قەدەری ئەم سروشتە لەمەڕ ئێمە ناهەقی کردو گیانی مرۆڤێکی مەزن و نیشتمان پەروەری وەک کاک نەوشیروانی لێ سەندینەوە، وەک خۆم کە بەچێژی نیشتمان پەروەری لە بێشەکەی یەکێتی قۆناغەکانی تاڵترین رۆژگارم تێپەڕ کردوە و ژیاوم ئاسان نییە، نە بڕوا بە نەخۆش کەوتنی (مام) بکەم و نە بڕوا بە کۆچی ناوادەی (کاکە نەوەکەی) مام جەلال بکەم، چونکە ئێمە وا راهاتوین کە مرۆڤە مەزنەکان رێبەرو سەرکردە و رەنوشکێنمان بن و رێنیشاندەری ئەم رێگە تاریکە بن.
لە قوڵی هەناسەمەوە خەم بەم کۆچە دەخۆم و فرمێسک دەڕژم بۆ ئەو مرۆڤەی رابردو ئێستا و ئایندەش بیری و تێڕوانیینەکانی بۆ ئێمە دەبنە مامۆستا و روناکی رێگە تارەکان، لە کۆتایشدا دەڵێم: کاک نەوشیروان بەمەزنی ژیاو بەمەزنیش رۆحی بەرزی بۆ فیردەوس فڕی.