وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرای دەکات بەپێی ئامارەکانی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (#سۆمۆ#)، لەمانگی نیسانی ڕابردوودا هەناردەی نەوتی خاوی عێراق (97) ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل بووه و داهاتەکەشی چوار ملیار و 607 ملیۆن دۆلار بوەبەرمیل بووە.
عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئایار بڵاویکردۆتەوە و ڕایگەیاند، کۆی هەناردەی نەوتی خاوی مانگی نیسان لە کێڵگە نەوتییەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق 96 ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل بووە.
راشیگەیاندووە داهاتی بەدەستهاتووی فرۆشتنی نەوتیش لە مانگی نیساندا چوار ملیار و 577 ملیۆن دۆلار بووە.
جیهاد ئاشکرایکردووە کۆی هەناردەی مانگی ڕابردووی نەوتی #کەرکووک# 700 هەزار بەرمیل بووه و داهاتەکەشی 30 ملیۆن دۆلار بووە.
وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕونیکردۆتەوە لە مانگی نیساندا ڕۆژانە (3.25) ملیۆن بەرمیل هەناردەکراوە و نرخی بەرمیلێک نەوتیش بە (47.203) دۆلار بووە.
جیهاد ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە ئه و نەوتەی هەناردەکراوە لەرێگەی 37 کۆمپانیای جۆراوجۆرەوە بارکراوە، لەبەندەرکانی بەسرە و خۆر عەمیە و بەندەری جەیهان.
23-05-2017