Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 بولێڵە
نووسینی: عەلی حامید
بابەت: یاداشت
چاپی یەکەم ساڵی 2020
چاپخانەی تاران[1]
📕 بولێڵە
📕 ژیان لە تابلۆدا
ئامادەکردنی: سەربەست عەبدولڕەحمان
60 تابلۆ و زانیارەکانیان لە خۆ دەگرێت تابلۆکان بە قەبارەی(A4، ) هەموو تابلۆکان ڕەنگاو ڕەنگە و لەسەر کاغەزی فۆتۆ چاپ کراوە. [1]
📕 ژیان لە تابلۆدا
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
ڕۆبرت لویس ستیڤنس
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
نووسەر: ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
💬 گێرەشێوێن
گێرەشێوێن
لەگێرەی خەرمانان، گایەکان بەگوریسێکەوە لێک دەبەسترانەوە(گای بنە تەمبەڵ و زل و پیرە لەلای چەپ و ناوەڕاستی خەرمانە، گای سەر پەڕگان سوک و ئازا و وریا بووە لەلای راستی خەرمان بوو) هەر گایەکیان(
💬 گێرەشێوێن
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت.
سە یان سەگ هەرچەندی قەڵه و بێت له کوردستان و جیهانی مەسیحی وئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دونیا جگە لە هەندێک لەوڵاتانی باشوری خۆرهەڵ
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ.
ماڵان گەڕ واتە ئه و ماڵ و ئه و ماڵ کردن چ بۆ دەرۆزە و سواڵ چ بۆ نان خواردن و حەوانەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و خەبەروباسان، لە کهوردەواریدا کارێکی ناپەسندە و لەبەر نا
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
بەدەستهێنانی شت و مەک بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی مرۆڤ ماندووبونی دەوێت و لەخۆڕات وەدەست ناکەوێت، ئه و کەسەی هەوڵ و کۆششی بۆ دەکات و ئارەقەی بۆ دەڕێژێت هەر ئەویش نرخەکەی دەز
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
نووسینی: محەمەد ئەیاد ناسیح [1]
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2019 پەسەندکراوە

بەشی یەکەم
ناو و ناسنامەی ڕێکخراو
ماددەی یەکەم / ناو :
یەکەم:ناوی ڕێکخراو بەزمانی کوردی/ ڕێکخراوی
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
📕 بۆ مێژوو
مەسعود بارزانی
📕 بۆ مێژوو
👫 میهرسا برادەران
میهرسا برادەران یەکێک لە ئەندامانی تیمی دامەزراندنی ئیدارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدنە.
برادەران ساڵی 1978 لە شاری ورمێ لە دایک بووە و ساڵی 1986 لەگەڵ کەسوکاردا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمر
👫 میهرسا برادەران
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
سۆنیا شێرزاد حەسەن لە دایکبووی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی-یە لە کوردستان.
ئەندامی چەند رێکخراوێکی مرۆییە.
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
👫 عەلی ناجی عەتار
ئامادەکردنی: خەلیل عەبدوڵڵا
عەلی ناجی عەتار ؛ شاعیرو رووناکبیر!
عەلی ناجی عەتار شاعیرو نووسەر و روناکبیرێکی دیاری کوردستانە و لەچەند رشتەیەکی کلتووریدا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
سەرباری ئە
👫 عەلی ناجی عەتار
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمو
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
💬 درۆ بناوانی نزیکه
درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵ
💬 درۆ بناوانی نزیکه
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
لە 14-07-1992 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لەساڵی 2013 وە دەستی بە نووسین کردووە چەند چیرۆکێکی لە گۆڤاری ڕامان بڵاوکراوەتەوە.
ڕامان گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، دەزگای رامان لە هەولێر دەریدەکات
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان هەموو شتێکی باش بە دەستەواییە جگە لە حیزی و دزی و ناکەسی، بۆ ئەمەش وتراوە(شین و شایی دەستەوایی) لەخۆشی و ناخۆشی دا کۆمەڵی کوردەواری هاوکار و هەرە
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
حەوت کفنی زەردکردووه.
لە کوردەواریدا بەوە دەچێت سوود لە ئاینە کۆنەکان وەرگیرا بێت ژمارە حەوت زۆر بەکار دێت وەک حەوت گیرفان، حەوت ترینگە، لەحەفت ئاوانی داوە، هەفتانە، لە ئاینی ئیسلامیش حەوت ئاسمانەکا
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
جۆی دیووە، کا ناخوات
دانەوێلەی جۆ بەیەکێک لە گرنگترین ئه و خۆراکانە دادەنرێت کە مەڕوماڵات و بزن و گوێدرێژ زۆر قاندڕینە و زۆری جوان دەیخۆن و لەدوورەوە بۆی غاردەدەن، کاش لەدوای کوتانی خەرمان و شەن و
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
نووسینی: میرزا محەمەد ئەمین مەنگوڕی
بەشی یەکەم چاپی دووەم سلێمانی
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
ئاکۆ محەمەد
ساڵی 2000 بوو، زۆرنەبوو بە یەکجاری لە ئەوروپا گەڕابووەوە بۆ کوردستان. کە لە گوندی وەڵزێی شارۆچکەی چۆمان بەسەر بەرزاییەکان دەکەوت، پێمگوت ئەوبەسەرکەوتنەت هیچ نیشانەیەکی ئەوەی تێدا نییە کە
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
📕 خەرمانەی من
ئەحمەد کامەران
2020
📕 خەرمانەی من
👫 کەسایەتییەکان
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کارو...
👫 کەسایەتییەکان
سامی کەمال
👫 کەسایەتییەکان
ئەمیر سوهەیلی
👫 کەسایەتییەکان
قادر جەمیل پاشا
👫 کەسایەتییەکان
عەلی حامید
📖 بۆچی سەعید گەوهەر خۆی کوشت!؟ | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
بۆچی سەعید گەوهەر خۆی کوشت!؟
📖 کورتەباس

24 ساڵ لەمەوبەر، بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئێوارەی 22-2-1993 مامۆستا سەعید گەوهەر هاوبیری کاژیک و تێکۆشەری کوردایەتی، لە ماڵەکەی خۆیاندا بە دەستی خۆی و بە فیشەکێک کۆتایی بە ژیانی هێنا!؟
بێگومان خۆکوشتنی هەر مرۆڤێک کارەساتێکی مرۆییه و دەبێتە هۆی خەم و پەژاره و جێگەی سەرسوڕمان و پرسیاری زۆر بۆ کەسانی تر، بەڵام ئەگەر سەرنجی وردو گردانە لە هەندێک لە وتەکانی مامۆستا سەعید گەوهەر بدەین، تێدەگەین کە بۆچی لە ژیانی خۆی توڕه و بێزار بووە!؟ زۆر بەداخەوە، سەرەنجام ئه و توڕەیی و بێزارییەشی بە خۆکوشتن دەربڕیوە.
هەندێک لە وتەکانی مامۆستا سەعید گەوهەری کوردایەتی:
ئەوەی ئێمە خەباتمان بۆ کرد، ئەنجامەکانیان پێچەوانە بوونەوە.
لە کاتێکدا ئێمەی کورد نەتەوەیەکی ژێردەستەین، ئەی بۆچی پارتێکی نەتەوەیی پێشڕەویمان نەکات و ئازادی و سەربەخۆییمان بۆ بەدینەهێنێت!؟
دوای راپەڕینی ساڵی 1991 و گەڕانەوەی پارتە کوردییەکان بۆ ناو شارو شارۆچکەکان، ئیتر گەندەڵی و دزی و جەردەیی و تاڵانچێتی و ستەمکاری دەستی پێکرد، زەمینە خۆشکرا بۆ شەڕی ناوخۆو کوشت و کوشتارو وێرانکاری ناوخۆیی، ئەوکاتە مامۆستا گەوهەر دەیوت:
ژیان ئەوە ناهێنێت مرۆڤ بە هەموو شتێک رازی بێت هەر بۆ ئەوەی بتوانێت بمێنێتەوه و بژی.
مرۆڤی ترسنۆک بە هەموو سەپاندنەکانی ژیان رازییە، بۆیە هەمیشە مێگەل ئاسا لەدواوەیە، رازییە به و ژیانەی کە بۆی سنووردار کراوە.
مامۆستا سەعید گەوهەر پێیوابوو کە شەڕی کوردو کورد، هێڵی سوورە. هەمیشە دەیوت:
ئێمەی کورد ئازار نەماوە کە نەمانچێشتبێت، بۆیە پێویستە نموونەییترین میللەتی سەر زەوی بین.
کاتێک دەبینم کە بەهۆی ململانێی ناڕەوای حزبی و شەڕە پەڕۆو خۆپەرستی کەسییەوە، زەمینە خۆش دەکرێت بۆ ئاژاوەگێڕی و شەڕی ناوخۆ. ئێستا من هەست دەکەم هەموو چرکەیەکم مردنێکە. مرۆڤ پێویستە یەک جار بمرێت. ژیان شایەنی ئەوە نییە کە لەپێناویدا هەموو شکۆمەندییەکانی خۆتی بۆ لەدەستبدەیت. بۆیە ئێستا من بە فیشەکێک کۆتایی بە ژیانم دەهێنم.
چەند دێڕێک لە ژیاننامەی بنەماڵەی گەوهەر:
خێزانی گەوهەر، یەکێن لە بنەماڵە ناسراو و پاک و دڵسۆزو تێکۆشەرە دێرینەکانی شاری سلێمانی. مامۆستا گەوهەر خۆی کەسایەتییەکی ناسراو و رێزلێگیراوی ناو خەڵکی سلێمانی بوو و هەموو ئەوانەی کە ناسیویانه و تێکەڵی بوون و کاری سیاسەت و کوردایەتییان لەگەڵدا کردووە، بەگشتی ئەوەیان باسکردووە کە سەعید گەوهەر کوردێکی زۆر پاک و دڵسۆزو تێکۆشەر بووە. کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی و رووخۆش و هاوڕێدۆست و هەژاردۆست و خەمخۆری هەموو ئەوانە بووە کە لێییەوە نزیک بوون و تێکەڵی بوون، بەگشتی مرۆڤێکی خۆنەویست و لەخۆبردوو بووە. هەربۆیە لەناو کەسوکارو دۆست و ناسیاو و هاوڕێ و هاوبیرەکانیدا خۆشەویست و رێزلێگیراو و باوەڕپێکراو و جێگەی باوەڕو متمانەی ژیانیان بووە.
لە سەردەمی بەعسدا، بەهۆی رابردووی کوردایەتی و پێشمەرگە بوون و پاسۆک بوونی بەرزانی کوڕییەوە، دوو جار ماڵەکەیان لەلایەن بەعسەوە هەڕاجکراوه و سەرەنجام هەموویان بە خاوخێزانەوە دەگرن و رەوانەی سەر سنووەرەکانی سعودیەیان کردوون. لەکاتی هەوڵی گرتنیاندا خاتوو پەیمانی کچی مامۆستا سەعید گەوهەر کە لە ئامادیی کوردستان خوێندکاری پۆلی شەشەمی ئامادەیی بووه و لە هۆڵی دوا تاقیکردنەوەی خوێندنی ساڵدا بووە، کە ئەمنەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر هۆڵەکه و دەستگیریان کردووە. له و کاتەدا مامۆستایەکی ناسراوی شاری سلێمانی سەرپەرشتیاری هۆڵی تاقیکردنەوەکان بووە، ئه و ئاگادارو شاهیدی رووداوی گرتنەکەی پەیمان خان بووە. پاشان هەموو خێزانەکەیان پێکەوە راپێچ و رەوانەی سەر سنوورەکانی عیراق و سعودیە کردوون.
شایانی باسە، لە سەرەتای گرتنەکەیانداو لە ئەمنەکەی سلێماندا خوالێخۆشبوو ناهیدە خانی هاوسەری مامۆستا سەعید گەوهەر بە ئەمنەکانی وتووە ئێوە لەسەر پێشمەرگە بوونی بەرزانی کوڕم ئێمەتان گرتووە، بەڵام من کوڕێکی تریشم هەیه و ناوی ئومێده و لەگەڵ یەکێتیدایه و ئەویش هەر پێشمەرگەیە. ئەمە یەکێک لە وتەکان و هەڵوێستە ئازایانەکانی دایکی دوو پێشمەرگەی کوردستان بووە لەناو زیندانی بەعسییە فاشیستەکاندا!
هەروەها کاتێک دەبرێنە سەر سنووری سعودیه و لەوێ زیندانی دەکرێن، بەرپرسی زیندانەکە بە ناهیدە خان دەڵێت: ئەگەر حاشا لە کوڕەکانت بکەیت، ئازادتان دەکەین! ناهیدە خانیش بە دەنگی بەرز بە بەرپرسەکە دەڵێت: ئێمە کاتێک حاشا لە کوڕەکانمان دەکەین کە ئەوان تەسلیم بە ئێوە ببنەوە!
مامۆستا گەوهەر لە 24-4-1924 لە گەڕەکە یاخییەکەی چوارباخی شاری سلێمانی لەدایکبووە. لەسەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی 22 جار لەلایەن حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عیراقەوە زیندانی کراوە.
لێرەدا جێگای خۆیەتی ئه و گلەییە ئاڕاستەی کاربەدەستانی شاری سلێمانی بکەین کە ئێستا دەبووایە سەرەکیترین شەقامەکانی شاری خۆڕاگری سلێمانی بە ناوی نەمران ناهیدە خان و سەعید گەوهەرەوە بوونایە! بەڵام دەبێت بڵێین زۆر بەداخەوە!؟
شایانی بیرهێنانەوەیە، کە دوو هۆنراوەی هۆزانڤانی نەمر شێرکۆ بێکەس بۆ یادەوەری مامۆستا سەعید گەوهەر تەرخان کراوە کە لە شوێنێکیاندا دەڵێت:
چوارچێوە وینە رێک دەخات، بەڵام نایگۆڕێت
هیچ کورسییەک پیاوی بستەباڵای پێ کەڵەگەت ناکرێت
مرۆڤی بەژنبەرز لە بنی بیریشدا بێت،
هەر کەڵەگەت و هەر بەژنبەرزە،
ئەوە سەعید گەوهەر بوو
بەشێک لە قەسیدەی (گەوهەری قەقنەس)
ئەمە کورتترین و کەمترین پێناسەی ژیان و خەباتی سەعید گەوهەری نەمرو خێزانەکەی بوو.
هەرزاران سڵاو لە گیانی پاکی مامۆستا سەعید گەوهەرو ناهیدە خانی هاوسەری.
گوڵزارێک لە چەپکە نێرگزی سروشتی جوانی کوردستان، دەکەینە تاجە گوڵینەی رێزو پێزانین و ئەمەکداری بۆ سەر گڵکۆی پیرۆزیان.
تێبینی: وێنەی مامۆستا سەعید گەوهەر لەبەردەستدا نەبوو، لەبەرئەوەی چەند جارێک ماڵەکەیان هەڕاج و تاڵان کراوه و هیچ ئەرشیفێکیان بۆ نەماوەتەوە.
PUKmedia هاوبیرانی مامۆستا سەعید گەوهەری نەمر لە هەندەران
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️سەعید گەوهەر
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🔣 هەمەجۆرە
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: 🌏 دەرەوە

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 88% ✔️
88%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
88%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 21 2017 9:56PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 21 2017 9:56PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 4,243 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 بولێڵە
  🕮 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر ...
  🕮 سەرکێشییەکانی شێرلۆک ه...
  🕮 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پ...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 26-11-2020
  🗓️ 25-11-2020
  🗓️ 24-11-2020
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020
  🗓️ 21-11-2020
  🗓️ 20-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کاروانی جیهاز)
کاروانی جیهاز لە ساڵی 1960 لە سلێمانی لەدایک بووە، سەرەتای ساڵی 1983 ەوە چەکی بەرگری شەرەفی پێشمەرگایەتی لە شان کردووە و پاش چوارساڵ لە خەبات، ڕۆژی 21-03-1988 لە شاناخسێ بە سەختی بە چەکی کیمیاوی بریندار بووە، لەو کاتەوە نازناوی جیهازەکەی بوو بە کاروان کیمیاوی، هەر ئەو کاتە بۆ چارەسەر، گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکانی تاران لە ئێران و لەوێشەوە، ساڵی 1990، وەک پەناهەندە گەیشتۆتە هۆڵەندا. کاروانی جیهاز جگە لەوەی لە خانەوادەیەکی تێکۆشەر و شۆڕشگێڕی شاری سلێمانین، تەمەنی چەند ڕۆژێک بووە، کە باوکی شەهید کر
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کاروانی جیهاز)
سامی کەمال
یاریزانی پێشووی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بروسک بوو، لە دایکبووی 1979ی هەولێرە و لە ساڵی 1999 پەیوەندی بە یانەی بروسک کرد و یەکێکە لە یاریزانە هەرەباش و سەرەکییەکانی یانەکە بوو، کە لەگەڵ یانەکەدا دوو وەرز لەسەریەک بوونە پاڵەوانی خولی کوردستان، هاوکات ماوەیەکی کورتیش بۆ یانەی برایەتی یاریی کردووە.
رۆژی 27-11-2017 بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.[1]
سامی کەمال
ئەمیر سوهەیلی
بەرپرسی ئەنجومەنی کارتۆن و کاریکاتۆری سنە، لە 24-11-2018 لە ڕێگای نێوان کامیاران-سنە، بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا.[1]
ئەمیر سوهەیلی
قادر جەمیل پاشا
ساڵی 1891 لە ئامەد دایکبووە، چالاکی سیاسی بووە. لە 27-11-1973 لە شاری دیمەشق کۆچی دوایی کردووە.
قادر جەمیل پاشا
عەلی حامید
عەلی حامید قادر، لە ساڵی 1933 لە گەڕەکی سەرگۆلی شاری سلێمانی هاتووەتە دونیاوە. لە هەڕەتی لاوییەوە و لە پاڵ ڕەنجدان و ئیشکردن لەپێناوی پەیداکردنی بژێوی ژیاندا، تێکەڵ بە چالاکیی سیاسی بووە و، هەر لە سەرەتاوە چووەتە ڕیزەکانی حیزبی شیوعی عێراقەوە. ئەندامێکی چوست و چالاکی ئەو حیزبە بووە، بەتایبەتی لە ڕۆژە سەختەکاندا و بۆ تەنها ڕۆژێک دەستی لە خەبات هەڵنەگرتووە و میللەت و حیزبەکەی لە تەنگانەدا جێنەهێشتووە.
عەلی حامید، سەرەتای کار و پیشەکانی ژیانی بە کرێکاری دەستپێکردووە و بووەتە بەردتاش یاخود نەقاڕ و
عەلی حامید

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,203 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574