دواڕۆژ، نوسینگەی هەولێر
وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایدەکات، وەزارەتی کار چەند سەنتەرێکی شیاو بۆ خزمەتی زیاتر لە 3 هەزار منداڵی ئۆتیزم دەکاتەوە.
د. #محەمەد هاودیانی#، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند وەزارەتی کار پاڵپشتی تەواوی منداڵانی نەخۆشی ئۆتیزم دەکات و داواشیان لە کونسوڵی گشتی ئیماراتی عەرەبی و مانگی سووری ئیماراتی کردووە بە دروستکردنی سەنتەرێک لەهەولێر کە زەوی بۆ دابینکراوە تا لە شوێنێکی شیاوتر خزمەتی ئەو منداڵانە بکرێت.
وەزیری کارو کاروبای کۆمەڵایەتی ئەوەشی خستەڕوو، نایانەوێت هیچ کەس بەچاوی بەزەییەوە بۆ حاڵی منداڵانی ئۆتیزم بگرێت و فرمێسک بڕێژێت، بەڵکو دەیانەوێت لەمەودوا بەشێوەیەکی کارا و دڵسۆزانە سەیری ئێش و ئازارەکانی ئەو منداڵانە بکیرێت و تا لەنزیکەوە لەهەستی سێ هەزار منداڵی ئۆتیزم بگەن.
د. مەحەمەد هاودیانی، ئاشکراشیکرد، ژمارەی منداڵانی ئۆتیزم لەشارەکان زیاتر لە 3 هەزار منداڵە بەشێوەیەک لەشاری هەولێر 900 منداڵ و لەشاری سلێمانی و گەرمیان هەزار 5 50 منداڵ و لەشاری دهۆکیش 750 منداڵ و لەشاری کەرکووکیش 250 منداڵ هەیە.
هاودیانی، ڕوونیشیکردەوە، هەوڵدەدەن لە داهاتوودا بەباشترین و چاکترین شێوە تەواوی خزمەتگوزاری منداڵانی تووشبوو بەنەخۆشی ئۆتیزم دابینبکەین و هەرکاتێ ئەو قەیرانە نەما ئەوا کار بۆ ئەو نەخۆشانە دەکەن و پەرە بەو سەنتەرانە دەدەن کەبۆئۆتیزم دانراوە.
ناوبراو، وتیشی جگە لەوەش ئێمە پلانی ئەوەشمان هەیە کە لە شارە گەورەکانی کوردستان باڵەخانەی تایبەت بەتووشبووانی نەخۆشی ئۆتیزم بکەینەوە.
21-05-2017
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,592 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!