خەڵکی ناوچەی #پیرانشار# بوو. پێشمەرگەی #هێزی ئەفشین#ی حدکا بوو.
ساڵی 1982 لە شەڕێکی ناوچەی #نەغەدە# بریندار دەبێت و بە دیل دەگیرێ. مراد سێ ساڵ لە زیندان بەبرینداری و بێ ئەوەی حەول بۆ چارەسەری زامەکانی بدەن، لە زیندان ڕایدەگرن و کەس هیچ هەواڵێکی لە مراد نابێ و پێیان وایە شەهید بووە.
دوای سێ ساڵ مراد کە برینەکانی قوورس دەبن و لە زیندان پێی ڕاناگەن، لاقێک و دەستێکی دەبڕنەوە و دواتر ئازادی دەکەن.
ساڵی 1985 مراد خۆی دەگەیەنێتە پێشمەرگەکانی حیزب و ئەوانیش دەینێرنە نەخۆشخانەی حیزب لە #مەزناوێ# و دواتریش بۆ نەخۆشخانەی شۆڕش لە دەشتێوی بناری کێوی #ئاسۆس# لە ناوچەی قەڵادزێ. هەر ئەو ساڵە حیزب مام مراد و چەند پێشمەرگەی دیکە بۆ چارەسەر دەنێرێتە وڵاتی سوید و لەو کاتەوە تا ڕۆژی کۆچی دوایی لە سوید مایەوە.
پیشمەرگەکان مرادیان خۆشدەویست و ناویان نابوو '' مام مراد''. بەداخەوە مراد بە نامرادی و دوور لە کەسوکار و ئازیزانی لە غوربەت سەری نایەوە. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 105,292 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!