Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 عەلی حامید
عەلی حامید قادر، لە ساڵی 1933 لە گەڕەکی سەرگۆلی شاری سلێمانی هاتووەتە دونیاوە. لە هەڕەتی لاوییەوە و لە پاڵ ڕەنجدان و ئیشکردن لەپێناوی پەیداکردنی بژێوی ژیاندا، تێکەڵ بە چالاکیی سیاسی بووە و، هەر لە سەر
👫 عەلی حامید
📕 بولێڵە
نووسینی: عەلی حامید
بابەت: یاداشت
چاپی یەکەم ساڵی 2020
چاپخانەی تاران[1]
📕 بولێڵە
📕 ژیان لە تابلۆدا
ئامادەکردنی: سەربەست عەبدولڕەحمان
60 تابلۆ و زانیارەکانیان لە خۆ دەگرێت تابلۆکان بە قەبارەی(A4، ) هەموو تابلۆکان ڕەنگاو ڕەنگە و لەسەر کاغەزی فۆتۆ چاپ کراوە. [1]
📕 ژیان لە تابلۆدا
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
ڕۆبرت لویس ستیڤنس
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
نووسەر: ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
💬 گێرەشێوێن
گێرەشێوێن
لەگێرەی خەرمانان، گایەکان بەگوریسێکەوە لێک دەبەسترانەوە(گای بنە تەمبەڵ و زل و پیرە لەلای چەپ و ناوەڕاستی خەرمانە، گای سەر پەڕگان سوک و ئازا و وریا بووە لەلای راستی خەرمان بوو) هەر گایەکیان(
💬 گێرەشێوێن
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت.
سە یان سەگ هەرچەندی قەڵه و بێت له کوردستان و جیهانی مەسیحی وئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دونیا جگە لە هەندێک لەوڵاتانی باشوری خۆرهەڵ
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ.
ماڵان گەڕ واتە ئه و ماڵ و ئه و ماڵ کردن چ بۆ دەرۆزە و سواڵ چ بۆ نان خواردن و حەوانەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و خەبەروباسان، لە کهوردەواریدا کارێکی ناپەسندە و لەبەر نا
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
بەدەستهێنانی شت و مەک بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی مرۆڤ ماندووبونی دەوێت و لەخۆڕات وەدەست ناکەوێت، ئه و کەسەی هەوڵ و کۆششی بۆ دەکات و ئارەقەی بۆ دەڕێژێت هەر ئەویش نرخەکەی دەز
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
نووسینی: محەمەد ئەیاد ناسیح [1]
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2019 پەسەندکراوە

بەشی یەکەم
ناو و ناسنامەی ڕێکخراو
ماددەی یەکەم / ناو :
یەکەم:ناوی ڕێکخراو بەزمانی کوردی/ ڕێکخراوی
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
📕 بۆ مێژوو
مەسعود بارزانی
📕 بۆ مێژوو
👫 میهرسا برادەران
میهرسا برادەران یەکێک لە ئەندامانی تیمی دامەزراندنی ئیدارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدنە.
برادەران ساڵی 1978 لە شاری ورمێ لە دایک بووە و ساڵی 1986 لەگەڵ کەسوکاردا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمر
👫 میهرسا برادەران
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
سۆنیا شێرزاد حەسەن لە دایکبووی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی-یە لە کوردستان.
ئەندامی چەند رێکخراوێکی مرۆییە.
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
👫 عەلی ناجی عەتار
ئامادەکردنی: خەلیل عەبدوڵڵا
عەلی ناجی عەتار ؛ شاعیرو رووناکبیر!
عەلی ناجی عەتار شاعیرو نووسەر و روناکبیرێکی دیاری کوردستانە و لەچەند رشتەیەکی کلتووریدا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
سەرباری ئە
👫 عەلی ناجی عەتار
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمو
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
💬 درۆ بناوانی نزیکه
درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵ
💬 درۆ بناوانی نزیکه
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
لە 14-07-1992 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لەساڵی 2013 وە دەستی بە نووسین کردووە چەند چیرۆکێکی لە گۆڤاری ڕامان بڵاوکراوەتەوە.
ڕامان گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، دەزگای رامان لە هەولێر دەریدەکات
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان هەموو شتێکی باش بە دەستەواییە جگە لە حیزی و دزی و ناکەسی، بۆ ئەمەش وتراوە(شین و شایی دەستەوایی) لەخۆشی و ناخۆشی دا کۆمەڵی کوردەواری هاوکار و هەرە
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
حەوت کفنی زەردکردووه.
لە کوردەواریدا بەوە دەچێت سوود لە ئاینە کۆنەکان وەرگیرا بێت ژمارە حەوت زۆر بەکار دێت وەک حەوت گیرفان، حەوت ترینگە، لەحەفت ئاوانی داوە، هەفتانە، لە ئاینی ئیسلامیش حەوت ئاسمانەکا
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
جۆی دیووە، کا ناخوات
دانەوێلەی جۆ بەیەکێک لە گرنگترین ئه و خۆراکانە دادەنرێت کە مەڕوماڵات و بزن و گوێدرێژ زۆر قاندڕینە و زۆری جوان دەیخۆن و لەدوورەوە بۆی غاردەدەن، کاش لەدوای کوتانی خەرمان و شەن و
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
نووسینی: میرزا محەمەد ئەمین مەنگوڕی
بەشی یەکەم چاپی دووەم سلێمانی
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
ئاکۆ محەمەد
ساڵی 2000 بوو، زۆرنەبوو بە یەکجاری لە ئەوروپا گەڕابووەوە بۆ کوردستان. کە لە گوندی وەڵزێی شارۆچکەی چۆمان بەسەر بەرزاییەکان دەکەوت، پێمگوت ئەوبەسەرکەوتنەت هیچ نیشانەیەکی ئەوەی تێدا نییە کە
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
👫 کەسایەتییەکان
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کارو...
👫 کەسایەتییەکان
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
👫 کەسایەتییەکان
محەمەد ئەمین هەورامانی
👫 کەسایەتییەکان
ئەمیر سوهەیلی
👫 کەسایەتییەکان
فاتمە سەعید حەفید
📝 تەرزە جاف، هاوسەری پێشوی فەرهاد پیرباڵ: فەرهاد ماوەیەکە خەریکی شکاندن و ناوزڕاندنی منە | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
تەرزە جاف، هاوسەری پێشوی فەرهاد پیرباڵ: فەرهاد ماوەیەکە خەریکی شکاندن و ناوزڕاندنی منە
📝 بەڵگەنامەکان

دوای ماوەیەکی زۆر لە بێدەنگبوون، دوای دنیایەک تۆمەت و سوکایەتی و بوختان و قسەی ناڕەوا بەرامبەرم و دوای داواکاریی چەند کەسێکی نزیکم، کە چیدی بێدەنگ نەبم و شتێک بڵێم، بڕیارم دا ئەم کورتە ڕوونکردنەوەیە بنووسم…
سەرەتا دەبێ ئەوە بڵێم کە ئەم هاتنە دەنگ و ڕوونکردنەوەیە بۆ ئەو کەسانەیە کە نامناسن، یان لە دوورەوە ناومیان بیستووە و دەمناسن، ئەگەر نا کەسە نزیکەکانم دەزانن من کێم و کەسێکی چۆنم، بۆیە پێویست ناکا بۆیان ڕوون بکەمەوە.
بەر لە هەر شت، لە دڵەوە خەمبار بووم بەو گرتە ڤیدیۆیەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە، کە بە دوو چەکدار کەوتبوونە گیانی د. فەرهاد پیرباڵفەرهاد پیرباڵ و بێویژدانانە ئازاری دەدەن، ئومێدەوارم هەرگیز وێنەی وای هیچ مرۆڤێک نەبینم و ئەو ناڕەزایەتییەی خەڵک بەرامبەر ئەو دیمەنە، سەرەتایەک بێ بۆ گەڕانەوەی حورمەت بۆ مرۆڤ و یاسا.
ئەوەی بۆ من جێی داخە ئەوەیە کە ماوەیەکی کەم نییە د.فەرهاد لە هەر شوێن و کەناڵێکەوە بۆی کرابێ، زۆر سەرسەختانه ‌خەریکی شکاندن و ناوزڕاندنی منه و بوختانم پێ دەکات، که گوایە ‌من خیانەتم لێی کردووە و ژنی فڵان و دۆستی فیسارم و به ‌بوختانی له و جۆرەوه ‌نەوەستاوه و که ‌زانیویەتی باوەڕی پێ ناکرێت، ئینجا باس له ‌شتی تر دەکات، وەک ئەوەی دەڵێت (موئامەرەی بۆ کوشتنم هۆنیوەتەوە) و سەر بەم لایه ‌بووه و سەر به فڵانەکەس بووه و هەمیشه ‌به ‌ئاشکرا ئاهی حەسرەت بۆ ئەوه ‌هەڵدەکێشێت که ‌نەیکوشتووم و له ‌چەندین شوێن بەئاشکرا ئەوەی به ‌نووسین و به ‌وتن دەربڕیوە.
ئه و ساڵانێک مێردم بووه و دەزانێت من ناو و ناوبانگی خۆمم بۆ گرنگه و حەز ناکەم ببم به ‌دەنگوباسی خەڵک. بەشێکی ئه و زیادەڕۆییەی ئەو، ڕەنگە بۆ ئەو بێدەنگبوونەی من بگەڕێتەوە، بەڵام ئەو بێدەنگییەی من لەبەر ئەوە نەبووە کە وەڵامم پێ نییە، لەبەر ئەوە نەبووە کە قسە و هێرشەکانی ئەو ڕاستن و ڕەوان و لەبەر ئەوەش نییە کە لێی دەترسم یان شەرمم بە ڕابردوو و ئێستام هەیە… نەخێر لەبەر هیچ یەکێک لەوانە نییە.
بێدەنگبوونی ژنێک بەرامبەر ئەو بوختان و تۆمەتانەی دەخرێنە پاڵی، بەر لە هەر شتێک لەبەر ژنبوونیەتی… تەنیا ژنەکانن دەزانن ژنبوون لەم کۆمەڵگەیەدا چ ئەرکێکی قورسە، بەتایبەت گەر بتەوێ بێ ئەوەی بکەویتەبەر قسەوباس، کار بکەیت و ئەرکی دوو منداڵت لەسەرشان بێت که ‌له ‌قوتابخانه و زانکۆی ئەهلی دەخوێنن.
جیا لەوە بێدەنگبوونی من لەبەر ڕێزگرتنی خودی د. فەرهاد بووە کەدوو منداڵم لێی هەیه ‌که ‌ئەوان له ‌هەموو شتێک و کەسێک بۆم گرنگترن و بەرهەمی ژیان و خۆشەویستی و تاڵی و پێکەنین و ئازاری ساڵانێکی ژیانی من و د. فەرهادن و هەر بێڕێزیکردنێکی من و دکتۆر فەرهاد بە یەکتری، برینێکی قوڵ دەبێ بۆ دەروون و هەستی (تنۆک و ڕۆدان)، کە من هەرگیز نەمویستووە ئەو برینە دروست بکەم، یان بەشێک بم له ‌هۆکارەکانی، بۆیە بێدەنگ بووم. جگە لەوەش من لە خانەوادەیەکی وادا پەروەردە بووم کە هەمیشە خۆم بە گەورەتر بزانم لە بوختان و تۆمەتەکان و هەمیشەش باوەڕی پتەوم بەوە بووە ڕۆژێک ڕاستییەکان ڕوون دەبنەوە.
هەموو گوناهی من ئەوەیە لە پیاوێک جیابوومەتەوە و ئەوەندەی توانیبێتم لەگەڵی ژیاوم، لە شوێنێکدا کە زانیومە ژیانی من ئەو پیاوە وەک دوو هاوسەر کۆتایی پێ هاتووە، کۆتاییم پێ هێناوە، کە ئەوە مافی سەرەتایی هەر ژن و مێردێکە. دواتریش بە تەنیاباڵی شانم داوەتە بەر ئەرکی بەڕێوەبردنی ماڵ و بەخێوکردنی دوو منداڵ، ئەوانەی لێمەوە نزیکن ئاگادارن بە چ ماندووبوونێکی جەستەیی و هزری توانیومە زاڵ بم بەسەر ئەو ئەرکە قوورسەدا، بێ ئەوەی هیچ کاتێک تەنازول بۆ هیچ کەسێک یان بەرپرسێک بکەم، ڕۆژانە چەندین سەعات کارم کردووە و کار دەکەم. سەرەڕای ئەوەی ئاگادار بووم لەولاوە د. فەرهاد چۆن سەرقاڵی کەیف و خۆشیی خۆیەتی و پارە و موڵک و ماڵی خستووەتە خزمەتی کێ و چۆن سەرفی دەکات، بەڵام هەر بێدەنگ بووم و خۆم لەوە بە گەورەتر زانیوە قسە لەوە بکەم.
ئەو باش دەزانێ تۆمەتی (خیانەت) خستنە پاڵ ژنێک لەم کۆمەڵگەیەدا چ هێزێکی گەورەیە بۆ ناشیرینکردن و قێزەونکردن و ڕیسواکردنی ئەو ژنه و تەنانەت دەبێته ‌مەترسی بەسەر ژیانیشی، بەڵام من هەمیشە بێمنەت بووم لەو تۆمەتە، چونکە منداڵەکانم، کەسوکارم، دەوروبەر و هاوڕێکانم باش دەمناسن لەو ڕووەوە و ئەگەر هێندەی تۆزقاڵێک گومان لە ڕاستیی ئەو قسەیە ببوایە، ئێستا بەو بێمنەتییە و وا بێباکانە قسەم نەدەکرد و نەدەهاتم و نەدەچووم… دڵنیاشم بەر لە هەموان خودی فەرهاد خۆی باوەڕی بەو قسەیەی نییە، ئەگەرنا هێندە هەوڵی نەدەدا بگەڕێمەوە لای و وەک جاران پێکەوە بژیین! ئه و (جاران)ەی من به ‌خەونیش ناتوانم بیری لێ بکەمەوە‌،
جارێکی تر خەمباری ئەوەم ناچارکرام بێمە دەنگ و دەربارەی بابەتێک بدوێم، کە هەمیشە خۆمم لێی پاراستووە و نەمویستووە ڕوونکردنەوەی لەبارەوە بدەم… ئومێدمە لێرەدا کۆتایی بەو بابەتە بێت و چیدی خەڵکانێک سەرقاڵ نەکەین بە خۆمانەوە و کەسانێکی تریش لێرەولەوی نان و پیازمان پێوە نەخۆن و مەجلیسمان پێ گەرم نەکەن. دیسان هیوادارم ناچاری قسەکردنی تر نەکرێم.
لێرەوه ‌داواکارم له ‌سەرۆکایەتی هەرێم و خودی جەنابی سەرۆک بارزانی که ‌هەمان ئه و لیژنەیەی بەدواداچوون بۆ کەیسی هێرشەکەی دژی د.فەرهاد دەکات، له ‌هەمان کاتیشدا بەدواچوون و لێکۆڵینەوه ‌له و بوختان و تەشهیرانەش بکات که ‌لەبارەی منەوه ‌دەیانکات. هەر کێشەیەک، یان هەر هەقێک لەسەر من هەیە، لەڕێی یاسا و دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە چارەسەر بکرێ و بۆی بگەڕێنرێتەوە، هەر هەقێکیشم کە خوراوە، ئەوان بۆم وەرگرنەوە.
تکایە با ئیتر کۆتایی بەو باسە بێت، چونکە هەموومان ماندووین…تنۆک و ڕۆدان لەهەموومان ماندووتر.
15-04-2017
#️ هەشتاگ
#فەرهاد پیرباڵ |
🗄 سەرچاوەکان
[1] ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️تەرزە جاف
2.👁️فەرهاد پیرباڵ
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 96% ✔️
96%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
96%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 21 2017 9:50AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 21 2017 9:51AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 10,918 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 بولێڵە
  🕮 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر ...
  🕮 سەرکێشییەکانی شێرلۆک ه...
  🕮 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پ...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 25-11-2020
  🗓️ 24-11-2020
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020
  🗓️ 21-11-2020
  🗓️ 20-11-2020
  🗓️ 19-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کاروانی جیهاز)
کاروانی جیهاز لە ساڵی 1960 لە سلێمانی لەدایک بووە، سەرەتای ساڵی 1983 ەوە چەکی بەرگری شەرەفی پێشمەرگایەتی لە شان کردووە و پاش چوارساڵ لە خەبات، ڕۆژی 21-03-1988 لە شاناخسێ بە سەختی بە چەکی کیمیاوی بریندار بووە، لەو کاتەوە نازناوی جیهازەکەی بوو بە کاروان کیمیاوی، هەر ئەو کاتە بۆ چارەسەر، گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکانی تاران لە ئێران و لەوێشەوە، ساڵی 1990، وەک پەناهەندە گەیشتۆتە هۆڵەندا. کاروانی جیهاز جگە لەوەی لە خانەوادەیەکی تێکۆشەر و شۆڕشگێڕی شاری سلێمانین، تەمەنی چەند ڕۆژێک بووە، کە باوکی شەهید کر
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کاروانی جیهاز)
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
هونەرمەند ناوی تەوای کاوە عەبدوڵڵایە، رۆژی 24-11-2017 لە رانیە کۆچی دوایی کرد.
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
محەمەد ئەمین هەورامانی
نووسەر و مامۆستای زانکۆ، خاوەنی کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی بەپێزە لە زمانەوانیدا، رۆژی 23-11-2018 لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
محەمەد ئەمین هەورامانی
ئەمیر سوهەیلی
بەرپرسی ئەنجومەنی کارتۆن و کاریکاتۆری سنە، لە 24-11-2018 لە ڕێگای نێوان کامیاران-سنە، بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا.[1]
ئەمیر سوهەیلی
فاتمە سەعید حەفید
فاتمە خان کچی شێخ سەعیدی حەفیدە و هاوژینی شێخ محەمەد غەریبی قازانقایە بووە کە لەسەردەمی حکومەتەکەی شێخ مەحمودی حەفیدا وەزیری ناوخۆ بووە.
ساڵی 1909 بە پیلانی ئیتحادوتەرەقی شێخ سەعید و شێخ ئەحمەدی برای لەشاری موسڵ شەهید دەکرێن و هەر لە هەمان شار لە مەزاری نەبی یونس بە خاک سپێردراون.
فاتمە خان کەسایەتێکی دەست و دڵ خاوێن و خۆشەویست و خێراخوازی شاری سلێمانی بووە بەدەیان منداڵی بێ سەرپەرشتیاری لە ئامێزگرتووە گەورەی کردوون جگە لەوانەش شارەزایی زۆری لە دروستکردنی دەرمان و گژوگیا و رووەکی کوردەواریدا ه
فاتمە سەعید حەفید

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,188 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574