- تەرمی #نەوشیروان مستەفا# لە #مزگەوتی گەورە#ی #سلێمانی#یەوە بەرەو گردی #زەرگەتە# بەڕێکرا و لەوێ نێژرا. لە مەراسیمی ناشتنەکەیدا دەیان هەزار کەس بەخەمبارییەوە بەشداریی کرد. ناشتنی تەرمی نەوشیروان مستەفا بەیەکێک لە قەرەباڵغترین مەراسیمی ناشتن دادەنرێت لە مێژووی شاری سلێمانیدا. زۆربەی لایەنەکان جگە لە پارتی لە مەراسیمەکەدا وتاریان خوێندەوە. پرسەکەی لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی (ئەحە سوور) بوو لە سلێمانی و پاشتریش شاندێکی باڵای پارتی بەشداریی لە پرسەکەدا کرد.
- بە دروشمی بە بەرخودان دەیبەینەوە سێیەم کۆنگرەی نائاسایی پارتی دیموکراتی گەلان (#هەدەپە#) لە شاری ئەنقەرە دەستپێکردوە و پەیامی سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسکداغ خوێنرایەوە.
- وەزارەتی ناوخۆی ئێران، سەرکەوتنی حەسەن ڕۆحانی لەهەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئه و وڵاتە ڕاگەیاند، بەوەش ڕۆحانی بۆ چوار ساڵی دیکە لە پۆستی سەرۆک کۆماردا دەمێنێتەوە.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 14,212
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!