بەڕێزان/
کاکە نما و چیا و چرا خان
خانەوادەی هەڤاڵی تێکۆشەر کاک #نەوشیروان مستەفا#
جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان
بەداخ و دڵتەنگییی زۆرەوە هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکیی هەڤاڵ و دۆستی دێرینم کاکە نەوشیروان مستەفام بیست، کە لە ناخەوە هەژاندمی.
بۆ ئەو کۆستە گەورەیە پرسە و ماتەمینی قوڵی خۆم دەگەیەنم بە جڤاتی نیشتمانیی و ئۆرگانەکانی تری بزوتنەوەی گۆڕان و یەک بەیەکی ئەندامانی خانەوادە و بنەماڵەی تێکۆشەری کاک نەوشیروان.
کاک نەوشیروان مستەفا کەسایەتییەکی گرنگ بو لە بزوتنەوەی نیشتمانیی و دیموکراسیی عێراق و کوردایەتیدا، مێژویەکی دور و درێژ پێکەوەمانی دەبەستەوە هەر لە دەستەی دامەزراندنی (ی.ن.ک) ەوە تا ڕۆژگارە سەختەکانی تری خەبات دژی دیکتاتۆریی و دوای ڕزگاریی و ئازادیی و سەردەم و قۆناغە جیاجیاکانی حوکمڕانیی چ لە هەرێمی کوردستان چ لە عێراقی نوێدا، کە هەمیشە لە هەمو وێستگەکاندا هەڵوێستی نمونەیی پێشکەش کردوە و کەسایەتییەکی کاریگەری نیشان داوە. لەو ماوە دورودرێژەی پێکەوە کارمان کردوە لە مەکتەبی سیاسیی (ی.ن.ک) کاک نەوشیروان نمونەی هەڤاڵ و دۆستی بە ئەمەک بوە کە مایەی شانازیی بوە، لە عێراقی نوێشدا لە کاتی نوسینەوەی دەستوردا ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوە کە جێی ستایشە. بۆیە ماڵئاوایکردنەکەی خەسارەتێکە هەموان بۆی پەرۆش و خەمبارین. لە پەروەردگارمان داوایە گیانی ئەم تێکۆشەرە بە بەهەشتی نەمران شاد بکات، سەبورییش بە هەڤاڵەکانی لە بزوتنەوەی گۆڕان و خانەوادە و بنەماڵەی بەڕێزی و دۆستان و ئازیزانی ببەخشێت و ئەوە دوایین ناخۆشیی بێت.
انا لله و انا الیە ڕاجعون
#فوئاد مەعسوم#
سەرۆک کۆمار
19-05-2017
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 12,622 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!