📊 بابەت 376,032 | وێنە 59,733 | پەڕتووک PDF 11,159 | فایلی پەیوەندیدار 44,607 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 15,105
لەم کاتەدا 24 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 08-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆08-08-2020
📆07-08-2020
📆06-08-2020
📆05-08-2020
📆04-08-2020
📆03-08-2020
📆02-08-2020
📂 زۆرتر ...
📅08 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
👫 شەرەفەدین کوردستانی
سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 5ی ئاب هاوڕێ شەرەفەدین کوردستانی یەکێک لە ئەندامان و دامەزرێنەرانی ئەنستیتۆی کورد لە پاریس کۆچی دوایی کرد. هاوڕێی بەڕێز و تێکۆشەر شەرەف کوردستانی (Şerafettin GÜRBÜZ) ساڵی 1962ی زایینی لە دەرسیم لە دایکبووە و لە ساڵی 1991ی زایینی وەکوو ئەندامێکی هەڵسووڕ و یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەنستیتۆی کورد لە پاریس چالاکیییەکانی خۆی لەو ڕێکخراوەدا دەست پێکرد و خزمەتی بە هۆنەر و چاندی نەتەوەکەی کرد.
✌️ بێوار کامەران عەبدولڕەحمان
تەمەنی 22 ساڵبووە، لە سلێمانی لەدایکبووە، تا پۆلی شەشەمی سەرەتایی خوێندووە. لەساڵی 2011 بووەتە پێشمەرگە، دوا شوێنی پێشمەرگایەتی یەکەی 121ی هێزەکانی پشتیوانی دوو بووە. لەڕۆژی 08-08-2014 لە گەڕەکی وەحدەی شاری جەلەولا بەگوللەی قەناس بەدەستەکانی داعش شەهیدبوو. شەهید دوو خوشک و برایەکی هەیە، دایک و باوکیشی لەژیاندا ماون.
👫 ڕوئیا هاشمی
سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 08-08-2017، لە کۆمۆنی ئایدسڤۆڵی دەوروبەری شاری ئۆسڵۆ، پۆلیسی نۆڕوێژ لە کاتی پشکنین بۆ رووداوێکی هاتوچۆ، تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە.
خەڵکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەناو ئۆتۆمبێلکدا دەدۆزێتەوە و دەمودەست شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستبەسەر دەکات. بەپێی راپۆرتی پۆلیس کە لە رۆژنامەکانی نۆڕوێژدا بڵاو کراوەتەوە،لە بەدواداچوونێکی کورتدا، دەردەکەوێ کە بکوژی رۆئیا، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و دەزگیرانی خودی رۆئیا بووە و بکوژ دانی بەوەدا ناوە کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا دەگەڵ رۆئیا دەمەقاڵییان لێ
👫 ئارام تیگران
هونەرمەند و گۆرانیبێژێکی کوردزمانی ئەرمەنییە. لە ساڵی 1934 لە شاری قامیشلۆ لەدایکبووە. لەگەڵ بنەماڵەکەیاندا بۆ ئەرمەنستان کۆچیان کردووە و لە 18 ساڵیدا کاتێک سەرەتایی تەواو کردووە٬ بووەتە کارمەند لە رادیۆی ئەرمەنستان. لە 8ەمین میهرەجانی چاند و هونەری ئامەددا بەشدار بووە و گۆرانییەکی بۆ ئامەد داناوە. خاوەنی 12 سی دی - یە و بە هەر سێ زمانی ئەرمەنی و کوردی و عەرەبی گۆرانیی وتووە.
هونەرمەند لە 08-08-2009 بە نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
📝 راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانەوە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانە
📝 بەڵگەنامەکان


گەلی ئازادیخوازی کوردستان !
هەڤاڵانی یەکێتی !
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ئەمرۆ سەعات (8)ی سەرلەبەیانی، بەرێز نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، دوای تەمەنێکی درێژ لەخەبات و کۆڵنەدان و بەرپرسیارێتی مێژوویی لەساڵانی پەنجاکانەوە هەتا ئەمرۆ، بەهۆی نەخۆشیەوە، ژیان ئاوایی لێکردین.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەکاتێکدا بەخەمێکی قوڵەوە، لەم رۆژە خەمبارەدا، بەناوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی و سەرجەم ئۆرگانەکان و پێشمەرگەکانی یەکێتیەوە، کۆچی دوایی بەرێز (نەوشیروان مستەفا)مان زانی و بەم بۆنەیەوە، هاوخەمی بۆ مناڵەکانی و کەسوکارو هاوڕێبازەکانی، لەهەمان کاتدا، بۆ تەواوی ئەندامانی یەکێتی و هێزی پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدان و تێکرای گەلەکەمان، دەردەبرین، دوپاتیشی دەکەینەوە کەوا:
یەکێتی و گەلەکەمان، لە هەلومەرجێکدا، بەشکۆوە کۆچی دوایی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، بۆ دونیای نەمری بەرێدەکەین، ئاشکراشە یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕان ساڵێکە رێکەوتنی سیاسی دووقۆڵیمان هەیە. بەڵام، جێی داخە، هێشتا کۆدەنگی نیشتمانیی لایەنە سیاسیەکان، دوای هەوڵێکی بێوچان، بەتایبەت لەلایەن یەکێتی-یەوە، نەگەیشتۆتە ئەنجام، سەرەنجام، پەرلەمانیش کارا نەکراوەتەوە. ئێمە وەکو یەکێتی لەم کاتەشدا رایدەگەیەنین کەوا:
- چارەسەری کێشەکان، لەناو هێزە سیاسیەکان، بۆ هەموو ئەگەرە سیاسیەکان، زۆر بەگرنگ دەزانین.
- کاراکردنەوەی پەرلەمان، ئەرکێکی نیشتمانی و یاسایی، بەڵکو سیاسی چارەنوسازیشە.
- رێکەوتنی یەکێتی و گۆڕان، هاوکات خەبات بۆ جێ بەجێ کردنی نەخشەرێگای یەکێتی، گرنگیەکی مێژوویان بۆمان هەیە و یەکێتی بێ درێغ لەپێناویاندا تێدەکۆشین.
لەکۆتایشدا دەڵێن: سەرەرای جیاوازییەکانی نێوانمان، پێمان باشە دواچارەسەری نێوان یەکێتی و گۆڕان، هەروەکو چەندین جار گوتومانە، بەیەکگرتنەوەی هەردوولامان، مژدانەی گەلەکەمان بێ و بەم یەکگرتنەوەیەش، رۆحی کاک نەوشیروان وەکو هاوڕێ دێرینی جەنابی مام جەلال و تێکۆشەرێکی دامەزرێنەری یەکێتی و رۆڵی مێژوویی لە خەباتی مێژوویی شۆڕشی نوێ دا، شاد و هەستی هاوڕێیەتی و هاوخەباتی مام جەلال-یش ئاسودە دەبێ، بێگومان ئەندام و جەماوەری هەردوولایەنیشمان ساز دەبن بۆ راپەراندنی باقی ئەرکەکانی دیموکراسی و کوردایەتی، لەپێشەوەدا، ئەرکی ریفراندۆم و لە ئاکامیشدا سەربەخۆیی کوردستانیش.
گیانی کاکە (نەوە)، شاد بێ و تەمەنی بۆ مناڵەکانی درێژو ئامانجەکانی یەکریزی هێزەکانمان و رێکەوتنی نێوانیشمان، بەدی بێن.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
19-05-2017
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📃 بەیان و راگەیاندننامە | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 19-05-2017
🏟 پارت / لایەن: 🕯 بزووتنەوەی گۆڕان
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 19 2017 12:25PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 19 2017 12:26PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 4,616 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانە
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️بزوتنەوەی گۆڕان بەفەرمی بڕیاری کۆتایی خۆی دا
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️بزووتنەوەی گۆڕان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️19-05-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️نەوشیروان مستەفا
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,343 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574