- هێزی پێشمەرگە لە سنوری شارۆچکەی #خورماتوو# هێرشێکی چەتەکانی #داعش#-ی تێکشاند و لە ئەنجامنی ئەو ڕووبەڕووبوونەوەدا دوو پێشمەرگە شەهیدبوون.
- سیاسەتمەدارانی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان- #دەبەپە# و پارتی دیموکراتی گەلان- #هەدەپە#،ی شاری بەدلیس، کە لە مانگی 11ی ساڵی 2016 لە چوارچێوەی کودەتای سیاسی ئەکەپەدا دژی ئیرادەی سیاسی گەلی کورد و گەلانی تورکیا دەستگیرکرابوون، بەکۆمەڵ لە زیندانی #بەدلیس# دوورخرانەوە.
- بەپێی هەواڵێکی تۆڕی هەواڵی MSNBC، ئەمڕۆ جۆن مەکین ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ناڕەزایی توندی نیشان داوە بەرامبەر ئه و هێرشەی پیاوەکانی ئەردۆغان لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا کردیانە سەر خۆپیشاندانێکی ئاشتیخوازانە. جۆن مەکین داوای کردوە سەردار کلیتش باڵیۆزی تورکیا لە واشنتۆن دەربکرێت، ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ ئه و هێرشە توندوتیژییەی پاسەوانەکانی ئەردۆغان کردیانە سەر خۆپیشاندانێکی ئاشتیخوازیانە.[1]
- بەپێی هەواڵێکی دۆغانی تورکی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 02:00 لەنێوان گوندەکانی بەشپێنار و دەرە لەناوچە شاخاوییەکانی شەنکایە سوپای تورکیا لەکاتی ئۆپەراسیۆنێکدا ڕووبەڕووی پێنج گەریلای #پەکەکە# بووەتەوە و شەڕ ڕوویداوە.[2]
- بەڕێوەبەری پەروەردەی #کەلار# ئەمڕۆ ڕایگەیاند، لیژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ بەدواداچوونی کێشەی ئەو خوێندکارەی گوندی گمە، کە بەوتەی کەسوکارەکەی بەهۆی لێدانی لەلایەن مامۆستایەکەوەوە چاوێکی لەدەستداوە.[3]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 11,611 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!