- لە شاری
سەڵماسسەڵماسی سەر بە پارێزگایی
ورمێورمێ، پیاوێکی تەمەن 39 ساڵان بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی، بەیانی ئەمڕۆ دەچێتە سەر ماڵی خەزوورانی و هەموویان دەداتە بەر دەستڕێژی گوللە و بەهۆیەوە 7 کەسیان گیان لەدەستدەدەن.
[1]
- شەوی ڕابردوو، بەریت مەکگورک و چەند بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەمەبەستی دانوستان و چاودێریی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی شاری ڕەقە لە ڕێگای ئاسمانییەوە گەیشتنە رۆژئاوای کوردستان.
- هێزەکانی پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر بنکەی
هەدەپەهەدەپە لە بورسا و ماڵی هاوڵاتیان و هەشت ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپەیان، دەستگیرکرد.
- پاش ئەوەی ژمارەیەک لە لایەنگران و پاسەوانەکانی ئەردۆغان لە واشنتۆن هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران کە دژی ئەردۆغان دروشمیان دەوتەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نیگەرانی خۆی لەم بارەیەوە دەربڕی.
- 50 زیندانی لە زیندانی
ئامەدئامەدەوە، دوورخرانەوە بۆ زیندانی شاری
ئەلعەزیزئەلعەزیز، کە زۆرینەیان زیندانیانی دۆزی
پەکەکەپەکەکەن.
[2]
- کۆنگرەی تورکمان لەژێر دروشمی (ئایندەی تورکمان لەچوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتودا) بەسەرپەرشتی سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمان و نەتەوە یەکگرتوەکان رێکخرا.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان🗄 سەرچاوەکان |
[1] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ - 17-05-2017 |
[2] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رۆژنیوز - 17-05-2017 |
|
📷 فایلی وێنە |
1.0.1 | 43 KB |
| |
May 18 2017 9:18AM | هاوڕێ باخەوان |