لە 15-01-1951 لە شارۆچکەی گوڵاڵە- #جەلەولا# لە دایک بووە. ساڵی 1956 چووەتە قوتابخانەی سەرەتایی (فەلاح)، دواتر لە ساڵی 1961-1962 هاتووەتە #سلێمانی# لە قوتابخانەی (بێکەس) قۆناغی سەرەتایی تەواوکردووە. لە ساڵی 1966-1967 ئامادەیی سلێمانی کوڕانی تەواوکردووە ناوی لە کۆلێژی پزیشکی لە بەغداد هاتووەتەوە. لە 03-07-1974 خوێندنی تەواوکردووە و ماوەیەک لە نەخۆشخانەی (یەرموکی فێرکاری) پزیشک بووە، پاشان هاتووەتەوە بۆ سلێمانی و لە #زانکۆی سلێمانی# و نەخۆشخانەی گشتی سلێمانی خزمەتی کردووە لە بەشی چاو. لە 01-01-1981 ناوی دەرچووە بۆ بەشداری کردن لە خولی نەشتەرگەری پزیشکی بەریتانی. بەڵام لە 30-06-1981 ناوی دەرچووە بۆ خزمەتی سەربازی بۆ جەنگی (ئێراق-ئێران)، لە 27-09-1981 لەشاری عابادن بێسەر و شوێنکراوە.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 7,183 ganger