رۆشنبیری سلێمانی: لە دوو ساڵی رابردوودا زیاتر لە 300 کار و چالاکیمان ئەنجامداوە
📊 統計と調査
دواڕۆژ، عەلی عومەر
بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری سلێمانی رایدەگەیەنێت، سەرەڕای قەیرانی دارایی لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا زیاتر لە 300 کار و چالاکیمان ئەنجامداوە.
بابەکر دڕەییبابەکر دڕەیی، بەڕێوبەری رۆشنبیری و هونەری سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی ئایاری 2017 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا بەشە جیاجیاکانی بەڕێوبەرایەتیەکەمان زیاتر لە 300 کار و چالاکیان ئەنجامداوە، بەشی رۆشنبیری منداڵان 100 چالاکی هەبوو، بەشی شانۆ زیاتر لە 50 چالاکیان هەبووە.
بابەکر وتیشی هەردوو هۆڵی تەلاری هونەر و هۆڵی رۆشنبیری سەر بە بەڕێوبەرایەتیمان زیاتر لە 200 چالاکی تێدا ئەنجامدراوە، هەروەها کارکردنمان لە سەرای سلێمانی کە شوێنێکی رۆشنبیری گرنگە بەردەوامە، هەرچەندە کارەکانی زۆر دواکەوت، بەڵام لەمەودوا هیواخوازین کەس رێگریمان لێنەکات.
ئەوەشی خستەڕوو، نەبوونی بودجە و قەیرانی دارایی کاری زۆر تێکردوین، لەئێستادا لەچەند شارێک پێویستمان بەکردنەوەی ئۆفیسە بۆ بینای رۆشنبیری، بەڵام بودجەمان لەبەردەست نیە، ئەوەی لەبەردەستماندایە ئه و مینحەیەیە کە بۆ پایتەختی رۆشنبیری دیاریکراوە کە ئەویش بە چاودێری بۆردێکی فراوان سەرفدەکرێت بۆ کار و چالاکیەکانی سلێمانی و دەوروبەری.
بەڕێوبەری رۆشنبیری و هونەری سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، لەماوەی داهاتوودا کار و چالاکی زیاترمان دەبێت لەوانە کردنەوەی فێستیڤاڵی شمشاڵ و کۆنفرانسی سینەمایی و فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ فیلم.
12-05-2017
⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!