Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 چاوەکانی 2
نووسینی:بوزرگ عەلەوی
وەرگێڕانی: سەردار حەسەنخاڵی
بابەت:ڕۆمان
شوێنی چاپ: ناوەندی رۆشنبیری ئەدیبان
تیراژ:1000دانە
ژمارەی لاپەڕە:368لا
ژمارەی سپاردن : لە بەڕێو بەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتیەکان ژمارە
📕 چاوەکانی 2
📕 سێشەممان لەگەڵ مۆری 2
نووسینی: میچ ئەلبۆم
وەرگێرانی: زاهیر محەمەد
بابەت:لێکۆڵینەوە
تیراژ:1000 دانە
چاپخانەی:.......
ساڵی چاپ: 2017
چاپی (یەکەم)
لە بەڕێوبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکان ژمارە (1837)ی ساڵی 2017ی پێدرا
📕 سێشەممان لەگەڵ مۆری 2
📕 بەرەو سەربەخۆیی
بڵاوکراوەکانی رۆژنامەی خەبات
دیدارە رۆژنامەوانییەکانی سەرۆک مەسعود بارزانی لە 06-07-2017
شوێنی چاپ: چاپخانەی رۆکسانا
نۆبەتی چاپ:چاچی یەکەم 2017
ژمارەی لاپەڕە:303لا
ژمارەی سپاردن : لە بەڕێو بەرایە
📕 بەرەو سەربەخۆیی
📕 نوێژم فەوتا
نووسەر: ئیسلام جەمال
وەرگێڕ: یەحیا ئیسماعیل [1]
📕 نوێژم فەوتا
📕 پەیامی خزمەت
نووسینی: عومەر عەلی کەریم [1]
📕 پەیامی خزمەت
📕 پەیامی ئیمان و ژیان
نووسینی: عومەر عەلی کەریم [1]
📕 پەیامی ئیمان و ژیان
📕 پەیامی زانایان
نووسینی: عومەر عەلی کەریم [1]
📕 پەیامی زانایان
📕 پەیامی هەمەڕەنگ
نووسینی: عومەر عەلی کەریم[1]
📕 پەیامی هەمەڕەنگ
📕 پەیامی ئاژەڵان
نووسینی: عومەر عەلی کەریم [1]
📕 پەیامی ئاژەڵان
📕 پەیامی سپێدە، گەشتی ئیمان
نووسینی: عومەر عەلی کەریم[1]
📕 پەیامی سپێدە، گەشتی ئیمان
📕 پەیامی تایبەتمەندی، ئیسلام لە نێوان گەلاندا
نووسینی: عومەر عەلی کەریم[1]
📕 پەیامی تایبەتمەندی، ئیسلام لە نێوان گەلاندا
📕 پەیامی بیانی، سەرگوشتەی دوای مسوڵمانبوون
نووسینی: عومەر عەلی کەریم
📕 پەیامی بیانی، سەرگوشتەی دوای مسوڵمانبوون
📕 پەیامی برایەتی، ئیخوان، سۆفی، سەلەفی، جیهادی، تێگەشتن و چاکسازی
نووسینی: عومەر عەلی کەریم
📕 پەیامی برایەتی، ئیخوان، سۆفی، سەلەفی، جیهادی، تێگەشتن و چاکسازی
📕 پەیامی ئیسلام ئەوان چۆن موسڵمان بوون
نووسینی: عومەر عەلی کەریم
📕 پەیامی ئیسلام ئەوان چۆن موسڵمان بوون
📖 یاسای تاوانی زانیاری پاشەکشەی ئازادیی
بڵێسە جەبار فەرمان
پڕۆژە یاسای تاوانی زانیاری، یەکێکە لە یاسا خراپەکان کە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا خوێندەوەی یەکەمی بۆ کراو مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
بیرۆکەی یاساکە لە عەقڵی وەزارەتی ن
📖 یاسای تاوانی زانیاری پاشەکشەی ئازادیی
💬 تڕ زلی باوان دەروێش
تڕ زلی باوان دەروێش
تڕ وتۆپ و تڕ زل گوزارشتە لە کەسێک کە بەفیز و بە نازبێت و خۆبەزلزان بزانێت، دەروێشیش واتە کەسی هەژار و بەردەرگای تەکیە و خانەقا و ماڵان، توێشوی ئێوارانی نییە تابیخوات، ئه و ئیدیۆمە
💬 تڕ زلی باوان دەروێش
💬 ماڵ له و هەوارە نەمایه
ماڵ له و هەوارە نەمایه
کوردەواری و ڕەوەند و کۆچەری کوێستان و گەرمیانیان دەکرد بۆ بەخێوکردنی مەڕوماڵاتەکانیان، به و دواییانەش کە نیشتەجێبوون لە ئاوایی و گوندەکان هەواری زستان و هاوینەیان هەر جیابوو، چ
💬 ماڵ له و هەوارە نەمایه
💬 مار لە کونی خۆی دەرنایه
مار لە کونی خۆی دەرنایه
مار لە وەرزی سەرماوسۆڵەی زستان دەچێتە قۆناغی متبوونەوە و تا ساردی زستان دەڕوات و تەزووی گەرمی مانگی ئادار دەست پێ دەکات ئه و هەر لە کونی خۆیدا بە متبوویی دەمێنێتەوە، بەرۆژێکی
💬 مار لە کونی خۆی دەرنایه
👫 تاریق مەولود (مام تاریق ساڵەیی)
لەهەردوو شۆرشی ئەیلول و گوڵاندا پیشمەرگە بووە بەدیاری کراوەی لەساڵی 1961 وە پێشمەرگە بووە بەژداری شەڕی خواکورکی کردووە.
👫 تاریق مەولود (مام تاریق ساڵەیی)
📊 سلێمانی؛ 500 کەس بەهۆی داخستنی هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕانەوە بێ کاربوون
لە شاری سلێمانی، بە سەدان کەس بەهۆی داخستنی هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕان و شەکراوخواردنەوە بێکاربوون.
ئاسۆی شەهرام، نوێنەری هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕان، بە زەمەن راگەیاند: لە سەنتەری شاری سلێمانی 13 هۆڵ هەن و زۆری
📊 سلێمانی؛ 500 کەس بەهۆی داخستنی هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕانەوە بێ کاربوون
✌️ نارین ئۆسۆ (زنارین کۆبانێ)
نازناو: زنارین کۆبانێ
ناو و پاشناو: نارین ئۆسۆ
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
دایک و باوک: ئادیلە و محەمەد عەلی
شوێن و کاتی شەهادەت: تشرینی دووەمی 2019 / ئامەد
لە تشرینی دووەمی 2019دا هاوڕیکانمان زناری
✌️ نارین ئۆسۆ (زنارین کۆبانێ)
✌️ ئاگیت ئاگیش (ئاگیت ئارگەش)
نازناو: ئاگیت ئارگەش
ناو و پاشناو: ئاگیت ئاگیش
شوێنی لەدایکبوون: وان
دایک و باوک: بەسنا و ئیحسان
شوێنی لەدایکبوون: 31-10-2019/ وان
لە 31ی تشرینی یەکەمی 2019دا لە ناوچەی پاییزاوای وان، کاتێک هەڤا
✌️ ئاگیت ئاگیش (ئاگیت ئارگەش)
✌️ موجاهیر دومان (کارکەر قەوالی)
نازناو: کارکەر قەوالی
ناو و پاشناو: موجاهیر دومان
شوێنی لەدایکبوون: وان
دایک و باوک: شەفیقا و عەلی
شوێن و کاتی شەهادەت: 31ی تشرینی یەکەمی 31-10-2019 / وان
لە 31ی تشرینی یەکەمی 2019دا لە ناوچەی پ
✌️ موجاهیر دومان (کارکەر قەوالی)
👫 کەسایەتییەکان
بەیان بۆمبا
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
03-12-2019
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)
گزنگ 2
🏰 شوێنەکان
گەلی ڕەشاڤە
📷 وێنە و پێناس
سەرۆک شارەوانییەکانی سلێمان...
📖 پرۆسەی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کارێکی نیشتمانییە با نەکرێتە کارێکی حزبی | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
پرۆسەی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کارێکی نیشتمانییە با نەکرێتە کارێکی حزبی
📖 کورتەباس

نووسینی : غەفوور مەخمووری
دەروازە
(پرسی سەربەخۆیی کوردستان گەیشتۆتە قۆناخێک دەبێت هەنگاوی پراکتیکی و دووربینانەی بۆ هەڵبگیرێت، پرسەکە لەوە دەرچووە کە دوو بۆچوونی جیاواز لەناو خەڵکی کوردستاندا لەسەر ئەوە هەبێت، ئایا ئێمە دەمانەوێت سەربەخۆبین یان هەر بە پاشکۆیەتی عێراقی بەزۆر دروستکراو بمێنینەوە؟ نەخێر نەک هەر خۆمان بەڵکو دەتوانین بڵێن تارادەیەک رای گشتی جیهانیش لەوە دڵنیابۆتەوە کە جارێکی دیکە کوردستان ناتوانێت وەک بەشێک لە عێراق بمێنێتەوە).
دروستکردنی بۆردێک یان ئەنجوومەنێکی سیاسی
بۆ کارکردن لەسەر پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی
پرۆسەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان، پرسێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە و دەبێت بەو ئاراستەیە کاری بۆ بکرێت کە ببێتە پرۆسەیەکی دەستەجەمعی هەموو حزبە سیاسيیەکان و پێکەوە ئەم بڕیارە سیاسيیە دروست بکەین، بەڵام بەداخەوە هەتا ئێستا ئەم پرسە لە کوردستاندا نەیتوانیووە چوارچێوەی چەند حزبێکی بەشدار لەناو حکومەت تێپەرێنێت و هەموو حزبە سیاسیيەکانی کوردستان بگرێتەوە و بەشداری تێدا بکەن، بۆیە پێشنیاری ئێمە لەسەر ئەم پرسە بەو جۆرەیە کە پێویستە کار بکرێت بۆ ئەوەی بۆردێک یان ئەنجوومەنێکی سیاسی دروستبکرێت و ئەم بۆردە یان ئەم ئەنجوومەنە سیاسیە هەموو لایەنە سیاسيیەکانی کوردستان کۆبکاتەوە نەک چەند حزبێک و پەراوێزخستنی ئەوانی دیکە، ئەمەش لە پێناوی ئەوەیە هەموو لایەنە سیاسیيەکان لەو بڕیارە سیاسییەدا بەشداربن و بە بڕیاری خۆیانی بزانن، ئەوەی تا ئێستا تێبینی دەکرێ پرۆسەکە بەشێوازێکی حزبی کاری بۆ دەکرێ و داواکردنی نوێنەریش بۆ لیژنە یا کۆیوونەوەکان بەپێی میزاجی حزبی بووە، پێویستە ئەم هەڵەیە راستبکرێتەوە.
پرۆسەی سیاسی لە کوردستاندا ئەوکاتە دووچاری ئیفلیجبوون هات کە پرۆسەکە لە نێوان 5 حزبدا بەرتەسک و بچووکرایەوە و حزبەکانی دیکە و نەتەوە و ئایینە جیاوازەکانی کوردستان خرانە پەراوێزەوە، لە ئێستادا ئەو راستیە بە تەواوەتی لای سەرۆکی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان و تارادەیەکیش یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاشکرابووە کە ئەزموونی بچووکردنەوەی پرۆسەی سیاسی لە نێوان 5 حزبدا شکستی هێناوەو، لەبری ئەوەی ئارامی و سەقامگیری بۆ ماوەی 4 ساڵ بۆ کوردستان فەراهەم بکات کەچی وەک دەبینین جۆرێک لە ناسەقامگیری سیاسی و پەکخستنی پەرلەمان و حکومەتی لێکەوتۆتەوە، بۆیە ئەگەر لە پرۆسەی سیاسی کوردستاندا پارتی و سەرۆک بارزانی لە ژێر گوشاری چوار لایەنەکە (گۆڕان و یەکێتی و کۆمەڵ و یەکگرتوو) بە سنوردارکردنی پرۆسەی سیاسی لە کوردستان رازی بووبن، ئەوا لەسەر پرسی ریفراندۆم دەبێت ئەو هەڵەیە راستبکەنەوەو ئەم پرسە نیشتمانی و نەتەوەییە لەو چوارچێوە حزبیە تەسکە رزگار بکەن.
پرسی سەربەخۆیی کوردستان گەیشتۆتە قۆناخێک دەبێت هەنگاوی پراکتیکی و دووربینانەی بۆ هەڵبگیرێت، پرسەکە لەوە دەرچووە کە دوو بۆچوونی جیاواز لەناو خەڵکی کوردستاندا لەسەر ئەوە هەبێت، ئایا ئێمە دەمانەوێت سەربەخۆبین یان هەر بە پاشکۆیەتی عێراقی بەزۆر دروستکراو بمێنینەوە؟ نەخێر نەک هەر خۆمان بەڵکو دەتوانین بڵێن تارادەیەک رای گشتی جیهانیش لەوە دڵنیابۆتەوە کە جارێکی دیکە کوردستان ناتوانێت وەک بەشێک لە عێراق بمێنێتەوە، ئەمەش لەبەر ئەوەیە، کورد ماوەی 80 ساڵ حکومڕانی عەرەبی سونەی تاقیکردەوە، سەرەنجامەکەی ئەنفال و کیمیاباران و کاولکردنی کوردستان بوو، هەروەها ئەوە ماوەی نزیکەی 15 ساڵیشە حکومرانی عەرەبی شیعەمان تاقیکردۆتەوە، سەرەنجامی ئەمەشیان بڕینی بودجە و مووچەی خەڵکی کوردستان بوو و هەروەها پێشیلکردنی ئەو دەستورە بووە کە لەساڵی 2005 بۆ بونیادنانەوەی عێراقێکی نوێ پەسەندکراوە.
کەواتە ئەم باکگراوەندە مێژوییە ئەوەمان پێدەڵێت، چۆن لە بنەرەتدا کوردستان بەشێک نەبووە لە عێراق و بەزۆر بە عێراقەوە لکێنراوە، ئەوا سەرچاوەی هەموو ئەو نەهامەتی و دەردەسەریەی بەسەر کوردستاندا هاتووە ئاکامی ئەو غەدرە بووە کە بەزۆر کوردستان بەعێراقەوە لکێنراوە، ئەم پێکەوە لکاندنە زۆرە ملێ یەش هەموو کات سەرچاوەی هەموو کێشەکانی کوردستان بووە و هەتا ئەم غەدرەش راست نەکرێتەوە ئەوا نە عێراق ئارامی بە خۆیەوە دەبینێت و نە تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش.
لەناو ئەو هەموو غەدرو زوڵمەی لە کوردستان کراوە، بەڵام کوردستان توانیوویەتی لە چوارچێوەی حکومەتی کوردستاندا، نموونەیەکی تازە و جوان پیشانی جیهان بدات و هەروەها توانیوویەتی چەندین خاڵی بەهێز دروست بکات کە سەرنجی جیهان رابکێشێت و لە بەرامبەریشدا جیهان بە شێوەیەکی ئەرێنی مامەڵە لەگەڵ حکومەتی کوردستاندا دەکات، بۆیە ئێستا کوردستان خاوەنی پەیوەندیيەکی دبلۆماتی زۆر فراوانە لەگەڵ زۆربەی زۆری دەوڵەتانی جیهان و هەمووشیان بەچاوی رێز و سۆزداری مامەڵە لەگەڵ کوردستان دەکەن، هەروەها ئێستا کوردستان خاوەنی هێزێکی قارەمانی وەک هێزی پێشمەرگەی کوردستانە کە توانیوویەتی لەشەڕی دژی تیرۆریستانی داعش سەرکەوتنی گەورە تۆمار بکات و هەر ئەم هێزەش ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئيدارەی کوردستانی پاراستووە و، لەسەر ئاستی رێکخستنەوەی ژێرخانی ئابووریش؛ لەگەڵ ئەوەی گەندەڵیەکی زۆر لە کوردستاندا هەیە و سەرباری ئەوەش ئەوە چەندین ساڵە حکومەتی بەغدا بودجە و مووچەی لە کوردستان بڕیووە، بەڵام هەوڵەکان بەو ئاراستەیەن کە دەستکراوە بە ریفۆرمێکی سەرتاسەری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بۆ ئەوەی بتوانرێت سیاسەتێکی ئابووری ئەوتۆ دابرێژرێتەوە کە ژێرخانی ئابوری کوردستان ریکبخاتەوە، ئەمانە هەموویان خاڵی گرنگن بۆ سەربەخۆیی کوردستان و کوردستانی گەیاندۆتە ئەو ئاستەی کە پێی بگوترێت دەوڵەتی ئەمری واقیع یان دەوڵەتێکی رانەگەیەنراو.
کەمتەرخەمی یان هەوڵنەدان بۆ ئەوەی ئەم فرسەتەی کە هاتۆتە پێشەوە وەک خۆی سوودی لێوەرنەگیرێت، غەدرێکە دەرهەق بە میژووی خەبات و قوربانی رابردوو و ئێستا و هەروەها غەدرێکە دەرهەق بە نەوەکانی ئایندەشمان، بۆیە هەر کەس و هێز و لایەنێک ئەوجا لە ژێر کاریگەری ئەجیندای دەرەکی بێت یاخود بۆ هەر مەبەستێکی دیکە دژی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان رابوەستێتەوە، ئەوا میژوو خاڵێکی رەشی لەسەر تۆمار دەکات و نەوەکانی ئایندەش لێی خۆش نابن، لەسەر ئەم پرسە دەخوازم ئاماژە بە قسەیەکی سەرۆک مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی نیشتمانی فەلەستین بکەم کە لەیەکێک لە سەردانەکانمدا بۆ فەلەستین پێی گووتم: (پێشنیاری من بۆ جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی و گەلی کوردستان ئەوەیە هەنگاوی پراکتیکی بۆ سەربەخۆیی کوردستان هەڵبگرن و دەمەوێت ئەم پەیامەی من بەسەرۆکی کوردستان بگەیەنێت، هەتا ئەگەر لەسەر تەنیا گوندێکی کوردستانیش دەتوان دەوڵەت رابگەیەنن، بێ دوو دڵی بریار بدەن و رای بگەیەنن، ئەمەش لەبەر ئەوەیە ئەگەر بوونە دەوڵەت، ئەوا دواتر بە یاسای نێودەوڵەتی دەتوانن هەموو خاکی کوردستان بگەرێننەوە بۆ ناو دەوڵەتەکەی خۆتان)، ئەم قسەیەی بەرێز مەحمود عەباس سەرۆکی فەلەستین بەرهەمی ئەزموونێکی دوور و درێژە و راستکردنەوەی چەندین هەڵەیە لە پرۆسەی راگەیاندنی دەوڵەتی فەلەستیندا، هەر بۆیە کاتێک مەحمود عەباس بە ئێمە دەڵێت : (با سەرۆکی کوردستان ئەگەر لەسەر رووبەری تەنیا یەک گوندیش دەوڵەت رادەگەیەنێت با رای بگەیەنیت) ئەمەش مانای ئەوەیە ئەو فرسەتەی ئێستا بۆ کوردستان هاتۆتە پێشەوە بە هەموومان سوودی لێوەربگرین و لەدەستی نەدەین و، ئێستا کە بەووردی رەوشی باشووری کوردستان دەخوێنێنەوە، هەموو چاودێرێکی زیرەک هەست بەوە دەکات کە هاوسۆزیيەکی گەورەی نێودەوڵەتیمان لە پشتە بەڵام کێشەی سەرەکی نیوماڵی کوردستانە کە نەمانتوانیووە یەکریز و یەکدەنگ و یەک ئیرادە بین لەسەر ئەم پرسە نیشتمانی و نەتەوەییە.
شکستی حکومڕانی 5 حزبەکە
تێکەڵاوکردنی هەردوو چەمکی ئۆپۆزسیون و دەسەڵات
ئەو ململانێ حزبیيە ناتەندروستەی لەنێوان 5 حزبەکەی دەسەڵات لەکوردستاندا هەیە، دابەشبوون و جەمسەربەندیيەکی روون و ئاشکرای لە کوردستاندا دروستکردووە، لەهەمانکاتدا تێکەڵاوکردنێکی تەواوی لە نێوان چەمکی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن دروستکردووە، ئەو 5 حزبە هەر یەکەیان بەپێی قەوارەی خۆی پشکدارە لە پەرلەمان و حکومەتی کوردستاندا، لەهەمانکاتدا هەر خۆشیان بوونەتەوە ئۆپۆزسێۆن، بەڵام ئۆپۆزسیۆنێکی ناتەندروست بۆ ناشيرینکردنی کوردستان و هەڵوەشانەوەی بنەماکانی حکومەت و حکومرانی لە کوردستاندا، هۆکاری سەرەکیش بۆ دروستبوونی ئەم دیاردە قێزەوەنە لە کورستاندا، بۆ ئەوە دەگەرێتەوە ئەو لایەنە سیاسیانەی لە کابینەی شەشەم و حەوتەمی حکومەتی کوردستاندا خۆیان وەک ئۆپۆزسێۆن ناساندبوو، رۆڵی ئۆپۆزسێۆنێکی ناتەندروسیتان پیادە دەکرد نەک ئۆپۆزسیۆنێکی ئەرێنی کە ململانێ لەسەر بەرنامەی باشتر لەگەڵ حکومەتەکەی خۆی بکات. لە کابینەی شەشەم و حەوتەمدا کە بەحساب ئەوان رۆڵی ئۆپۆزسێۆنیان دەگێرا، بە هاتنیان بۆ ناو پەرلەمان هەموو هەوڵیان بۆ ئەوەبوو کە بازنەی ئازادی سیاسی لەکوردستاندا بچووک بکەنەوە، ئەمەش بە بڕینی بوجەی سەرجەم ئەو حزبە سیاسیانەی لەدەرەوەی ئەو 5 حزبە بوون، ئامانجی ئەم هەنگاوە بۆ ئەوەبوو کە بێجگە لەو پێنج حزبە هیچ حزبێکی دیکە لە کوردستان نەمێنت و لەناو پێنج حزبەکەشدا گەلەکۆمەکەیەک لە پارتی و شەخسی سەرۆکی کوردستان بکەن بۆ ئەوەی هەردووکیان ناشيرین بکەن، لەم پرسەدا پارتی دیموکراتی کوردستان وەک حزبی سەرەکی و خاوەنی زۆرینەی کورسیيەکانی پەرلەمان، نەدەبوو لە ژێر گوشاری ئەو چوار لایەنە؛ پرۆژەی پێنج حزبی سەرەکی قبوڵ بکات و تەواوی حزبە سیاسیەکان بەهێز و لایەنە سیاسیەکانی نەتەوە و ئایینە جیاوازەکانی کوردستانەوە پەراوێز بخات. ئەمەش وایکرد کە پەرلەمانی کوردستان ببێتە سەکۆیەک بۆ ململانێی حزبی و داهێنانی نەریتی ناجۆر لە ناو پەرلەماندا وەک شەڕە جوێن و بوتڵ تێگرتن و تەپڵێدان و فیکە لێدان.
لە پێکهێنانی کابینەی هەشتەمیشدا کە جارێکی دیکە ئەم 5 حزبە رێککەوتن کە پێکەوە حکومەت پێکبهێنن، لەسەر ئەو بنەمایە رێککەوتن کە کوردستان پێویستی بە سەقامگیری و ئارامی هەیە، بەڵام پاشان دەرکەوت نەک هەر نەیانتوانی ئارامی و سەقامگیری کوردستان بپارێزن بەڵکو هەر خۆیان بوونە هۆکاری ئەوەی پرۆسەی سیاسی لە کوردستان بە بیانووی هەموارکردنەوەی (یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان) پەکبخەن.
لێرەدا بۆ میژوو، باس لەیەکێک لە کۆبوونەوەکانی جەنابی سەرۆکی کوردستان لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسيیەکان دەکەم کە خۆم لە کۆبوونەوەکە ئامادەبووم، پێش ئەوەی چوار لایەنەکەی دیکە (گۆڕان و یەکێتی و کۆمەڵ و یەکگرتوو) پرۆژەیەکی هاوبەشیان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم ببەنە ناو پەرلەمان، لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆکی کوردستان رووی کردە سەرجەم حزبە سیاسيیەکان و پێی گووتن: (لەمن ئاسانتر نیە بۆ دەستاو دەستکردنی سەرۆکایەتی، بەڵام ئەگەر ئێوە دەزانن دەریچەیەکی یاسایی نیە بۆ چارەسەکردنی ئەم پرسە، ئەوا ئێوە وەک سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی کوردستان کەسێک دیاری بکەن بۆ ئەوەی دەور و تەسلیمی لەگەڵ بکەم، ئەمەش گرنگە من بزانم کێ دێتە شوێنی من، لەبەر ئەوەی پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پۆستێکی گرنگە و کۆمەڵێک ئەرک و بەرپرسیاریەتی هەیە دەبێت تەسلیمی ئەو کەسەی بکەم کە دێتە شوێنی من، هەروەها ئامادەم پێویست بکات ماوەیەک هاوکاری بکەم هەتا تەواو لە ئەرکەکان شارەزا دەبێت)، هەر لە کۆبوونەوەیەدا بووە وادەی نوێژی عەسر، سەرۆکی کوردستان پێی گووتین من وا دەرۆم ئێوە خۆتان بڕیاری لەسەربدەن، سەرۆکی کوردستان بەمجۆرە ئامادەیی خۆی بە تەسلیمکردنەوەی پۆستی سەرۆکایەتی بە حزبەکان راگەیاند، بەڵام لایەنە سیاسیيەکان لەبەر ئەوەی بەدیلی سەرۆک مسعود بارزانی يان نەبوو، کە رۆشتن نە توانیان کەس دەسنیشان بکەن نە توانیشیان بریاربدەن، بەڵام دواتر ئەو لایەنانە راشکاوانە کەوتنە بەرپاکردنی شەڕێکی نارەوا دژی بەێز مسعود بارزانی سەرۆکی کوردستان و ویستیان وای پیشانبدەن، کەوا سەرۆک بارزانی دەستبەرداری پۆستی سەرۆکایەتی نابێت و ئەوان دەیانەوێ بەزۆر لایببەن و دواتر بڵێن بەزۆر سەرۆکی کوردستانمان دەرکردووە، بۆیە ئەو بەزمەیان لەپەرلەمان دروستکرد بۆ ئەوەی کەسایەتی سەرۆکی کوردستان ناشيرین بکەن، ئەمەش غەدرێکی گەورە بوو بەرامبەر بە کەسێک کە هەموو ژیانی هەر پێشمەرگایەتی و خەبات و قوربانیدان بووە لە پێناوی گەلەکەیدا. سەرەنجامیش وەک هەموو لایەک ئاگادارن لە 23ی حوزەیرانی 2015 پەرلەمان بەزۆرینەی دەنگ خوێندنەوەی یەکەمی بۆ (هەموارکردنەوەی پرۆژەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم) کرد و لەماوەی نزیکەی 2 مانگدا تا وەکو 19ی ئابی 2015 هەموو هەوڵێک بە ئامادەبوونی ئەمریکا و بەریتانیا و نەتەوە یەکگرتووەکان خرایە گەڕ بۆ ئەوەی لایەنە سیاسیيەکان لەسەر ئەم پرسە بگەنە رێککەوتن، بەڵام وەک لە 19ی ئابی 2015 بینیمان سەرۆکی پەرلەمان بەشێوەیەکی دیکە مامەڵەی لەگەڵ ئەم پرسە گرنگە کرد و کۆبوونەوەی حزبەکانی بێبایەخ کرد و سوور بوو لەسەر ئەوەی کە دانیشتی پەرلەمان هەر بکات، بەڵام سەرەنجام نیسابی یاسايی دروست نەبوو، بەمەش پرسەکە گەیشتە بنبەست و بەکردەیی پەرلەمان پەکی کەوت و دوای رووداوەکانی مانگی ئۆکتۆبەری 2015 ش کە رێگە نەدرا سەرۆکی پەرلەمان بگەرێتەوە بۆ هەولێر و بەمەش پەرلەمان پەکی کەوت.
لەگەڵ ئەوەی لەدوای ئۆکتۆبەری 2015 عینادی سیاسی جۆرێک لەچەقبەستووی لەناو 5 حزبەکە بەگشتی و لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆران دروستکردووە، بەڵام کردنەوەی ئەم چەقبەستووییە پێویستی بەوەلانانی دووبارەکردنەوەی ئەزموونی شکست خواردووی ئەو 5 حزبە هەیە و، کاتێک باس لە کاراکردنەوەی پەرلەمان دەکرێت، پێوستە بیر لە میکانیزمێکی تازەش بکرێتەوە.
کاراکردنەوەی پەرلەمان گرنگە
بەڵام نابێتە رێگر لەبەردەم ئەنجامدانی ریفراندۆم
لەگەڵ ئەوەی بەشێک لە هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان باس لە کاراکردنەوەی پەرلەمان دەکەن پێش ئەنجامدانی ریفراندۆم لە کوردستان، بەڵام هێندەی من تێیگەیشتووم پرۆسەی ئەنجامدانی ریفراندۆم، هێندەی پێویستی بە دامەزراندنی بۆردێک یان ئەنجوومەنێکی سیاسی هەیە کە نوێنەری هەموو لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی تێدا بێت هێندە پێویستی بە پەرلەمان نابێت، ئەمەش لەبەر ئەوەیە پرۆسەی ریفراندۆم پێویستی بە بڕیارێکی سیاسی هەیە و پێویستە هەموو لایەنەکان تێدا بەشداربن، دوای ئەم بریارە سیاسیەش ئەگەر لایەنە سیاسيیەکان لەسەر میکانیزمێک بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان رێکبکەون دەکرێت ئەو بریارە سیاسیيە ببرێتە پەرلەمان و لە پەرلەمانیش پەسەند بکرێت.
بۆ وەلانانی ململانێ حزبییەکان و کاراکردنەوەی پەرلەمان پێشنیاری من ئەوەیە کە پێویستە لەم قۆناخە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامبدات و دەستەیەکی سەرۆکایەتی کاتی بۆخۆی هەڵبژێرێتەوە، ئەو دەستەی سەرۆکایەتييە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان بکات و پاشان هاوپەیمانێتييەکی نوێ لەبەر رۆشنایی بەرکەوتەی هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت و پاشان بە دەنگدان سەرۆک و جێگر و سکرتێرێکی نوێ بۆ پەرلەمان هەڵبژێرێتەوە، بەڵام ئەوەی گرنگە لەم پرۆسەیەدا کە بە ئەقڵیەتێکی نوێ و بە کاراکتەری نوێ سەرۆکایەتی پەرلەمان دروست بکرێتەوە، راستە بۆ پەرلەمان خەڵکی کوردستان دەنگی بەحزبەکان داوە، بەڵام دەنگی پێداون بۆ ئەوەی پەرلەمان دەزگایەکی نیشتمانی بێت نەک ببێتە دەزگایەکی حزبی، بەمەش لەو پەتایە رزگار دەبێت کە لەدوو خولی دوایی پەرلەماندا، پەرلەمان ببوە ئامرازێک بەدەست حزبەکانەوە، لەم حاڵەتەدا ئەم شێوازە کۆتایی دێت و پەرلەمان دەبێتەوە بە نوێنەری خەڵکی کوردستان و دەتوانێت لە هەموو پرسە نیشتمانیيەکان و کاراکردنەوەی دامەزراوەکان رۆڵی کاریگەری خۆی بگێرێت، لەهەمانکاتیشدا بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆم کە بەبێ پەرلەمانیش دەتوانرێت ئەنجامبدرێت، بەڵام بوونی پەرلەمانێکی کارا دەبێتە هۆکاری یەکریزی و یەکدەنگی و پشتگیریيەکی باش بۆ سەرخستنی پرۆسەکە.
سکرتێری گشتیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️ریفراندۆم
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️غەفوور مەخمووری
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ☀️ دۆزی کورد
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 90% ✔️
90%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
90%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 10 2017 1:18PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 10 2017 1:18PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 6,464 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 نوێژم فەوتا
  📖 پەیامی خزمەت
  📖 پەیامی ئیمان و ژیان
  📖 پەیامی زانایان
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 03-12-2020
  🗓️ 02-12-2020
  🗓️ 01-12-2020
  🗓️ 30-11-2020
  🗓️ 29-11-2020
  🗓️ 28-11-2020
  🗓️ 27-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
بەیان بۆمبا
بەیان مەحمود عەلی ناسراو بە (بەیان بۆمبا)، ساڵی 1965 لە گەڕەکی کانی ئاسکانی شاری سلێمانی لە دایک بووە، بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواوکردووە، لە ئێستاشدا خوێندکاری بەشی سینەمایە لە کۆلێژی هونەرە جوانەکان و سەرپەرشتیاری هونەرییە لە چالاکیی خوێندنگاکانی سلێمانی.
نازناوی بۆمبا لە باوکییەوە بۆی ماوەتەوە، ساڵی 1923 لەکاتی ناکۆکیی لەنێوان شێخ مەحمودی حەفید و ئینگلیزەکان، داوا لە خەڵکی شاری سلێمانی کراوە، کە شار چۆڵ بکەن، چونکە شاری سلێمانی بۆردوومان دەکرێت، لەکاتیکدا، کە مەحمودی ب
بەیان بۆمبا
03-12-2019
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری شاری پیرانشار، لە لایەن هێزە نیزامییەکانە دەدرێنە بەر دەسڕیژی گوللە کە لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانەدا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی جەلال خالیدی خەڵکی شاری مەهاباد، پێکراوە.[7]
- رەشید ناسرزادە هەواڵنێر و چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری شنۆ ئەندامی گرووپی شاخەوانەیی پێشڕەو لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. ناوبراو کاتی گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستان لە جاددەی پیرانشار شنۆ دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.[7]
باشووری کوردس
03-12-2019
گزنگ 2
گۆڤاری گزنگ لە کۆتایی ساڵی 1993 تا کۆتایی ساڵی 1995 لە شاری کەرەجی ئێران، وەکو ئۆرگانی لقی ئاوارەی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان دەردەچوو. بە گشتی 12 ژمارەی لێ بڵاو کرایەوە، کە سەرنووسەری یەکەم ژمارە عەبدوڕەحمان پاشا بوو و لە ژمارە 2 تا کۆتایی، سەرنووسەرەکەی ساڵح هەرکی بوو، کە بە رێبوار بە ناوبانگ بوو.
ئەم گۆڤارە خوێنەری باشی لە ناو پەنابەرانی کورد و رۆشنبیرانی کورد لە ئێران هەبوو.
لەبەر ئەوەی گۆڤارەکە لە ئێران رێگەی چاپی پێ نەدرابوو، بۆیە بە رۆنیۆ و فتۆ ستەنسیل و بە دەست چاپ و بڵاو دەکرایە
گزنگ 2
گەلی ڕەشاڤە
گەلی ڕەشاڤە دەکەوێتە سنووری شارۆچکەی ئامێدییەوە لە پارێزگای دهۆک.
گەلی ڕەشاڤە
سەرۆک شارەوانییەکانی سلێمانی لە 1892 تا 2018
لە تەمەنی شارەوانی سلێمانیدا؛ (49)سەرۆکی شارەوانی و وەکیل وەک بەرپرسی ئەو دامەزراوە خزمەتگوزارییە دەستبەکاربوون، بەم ریزبەندییە:
1- عەلی بەگی محەمەد بەگی خالید بەگ/ 1890-5/9/1892
2- سەید ئەحمەد بابە رەسوڵ/ 30/11/1892-1907
3- غەفور ئاغای حاجی عەبدوڵڵای گەورە/ 1907-1908
4- ئەحمەد عیزەی بەگ/ ئەیلولی 1911- کانونی یەکەمی 1911
5- ئاغا فەتحوڵڵای حاجی عەبدوڵڵا/ کانونی دوەمی 1912-1916
6- حاجی مەلا محێدین مەعروف/ 1916-1917
7- محێدین قادر ئەفەندی/ ئازاری 1917-تشرینی دوەمی 1917
8- ئەحمەد بەگی فەتاح
سەرۆک شارەوانییەکانی سلێمانی لە 1892 تا 2018

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.12
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,249 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574