📊 記事 374,091 | 画像 58,945 | 書籍 10,970 | 関連ファイル 42,365 | 📼 Video 167 | 🗄 ソース 14,570
🏠|📧|について!|ライブラリ|📅
🏠 スタート|📧 お問い合わせ|||💡 について!
|
📅 歴史の中で今日の03-06
📅出来事の年表
📅
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📂 もっと ...
📅03 June
📝 クルド文書
📊 統計と調査
✌️ 殉教者
💚 殉教者(アルAnfal)
☪ ISISの犠牲者
😞 内戦の犠牲者
👩 暴力被害者
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
📕 クルド人のまち―イランに暮らす国なき民
作者: 松浦範子
出版社-メーカー: 新泉社
発売日: 2008-12-25
メディア: 単行本
クリック: 7回
この商品を含むブログ (1件) を見る
📕 クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
作者: 松浦範子
出版社/メーカー: 新泉社
発売日: 2003/03/15
メディア: 単行本
購入: 1人 クリック: 4回
この商品を含むブログ (4件) を見る
👫 レイラ・ザーナ
レイラ・ザーナは、1980年代末から90年代初頭にかけて、トルコ政界に彗星のごとく登場し、クルド民族の若きヒロインとなった人物です。1991年、トルコ大国民議会(国会)選挙に同国東部クルド人居住地域から立候補し、30歳という若さでの当選。クルド人初の女性議員となった。しかし、議員就任式での議員宣誓を母語(クルド語)を交えて行ったこと、民族色を身にまとったことに端を発し、反レイラ・キャンペーン/反クルド人・キャンペーンが大々的に展開され、1994年に投獄された。分離主義テロリストとして死刑を求刑されるが、欧州諸国の圧力で禁固15年の判決に。そして2004年6月、欧州人権法廷による裁判のやり直しを命ずる裁定に基づき、ようやく釈放され、再審理が始まっています。
 一方、レイラは、獄中にある間、サハロフ賞をはじめとするさまざまな国際平和賞を受賞しています(ローザ賞、アーヘン・アールタナティヴ賞、ラフト人権賞、ブルーノ・クライスキー賞ほか)。ノーベル平和賞にノミネートされたこともあります。
 レイラ・ザーナはテロリストなのか、それとも民主化の旗手なのか。レイラ・ザーナは何を主張しているのか。
📕 カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
アマンジ・シャクリー
福音館書店
📖 بۆچی حزبە بچووکەکان چەکدار دەکرێن؟ | 🏷️ グループ: 記事 | 記事言語: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
بۆچی حزبە بچووکەکان چەکدار دەکرێن؟
📖 記事


تەحسین تەها چۆمانیتەحسین تەها چۆمانی
حزبە بچووکەکان بۆچی چەکدار دەکرێن و دەیان چەکداریان بۆ دادەمەزرێت؟ ئەمە یەکێک لەو پرسیارانە دەبێت کە جگە لەوەی ئاماژەیەکی روونە بۆ قووڵتربوونەوەی ململانێی نێوان حزبی سیاسی لە کوردستان لە هەمان کاتدا خۆی لە بەرامبەر داهاتووی دیموکراسیش وەک یەکێک لە هەنگاوە هەرە مەترسیدارەکان لە هەرێمی کوردستان پیشان دەدات، بەوەی کە لە جیاتی کارکردن بۆ بەرەو پێشبردنی پڕۆسەی دیموکراسی لە کوردستان، هەنگاو بۆ یەکێک لە مەترسیدارترین کارەکان دەنرێت، ئەویش پڕۆژەی چەکدارکردنی حزبە بچووک و کەسێتییەکانە، کە دەیەوێت لە جیاتی هەوڵدان بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی مەدەنی و دیموکرات، کار بۆ کۆمەڵگەیەکی چەکدارو مەترسیدار بکات.
پڕۆژەی دروستکردنی هێزی سەربازی بۆ هەندێک لە حزبە بچووکەکان، رەنگ بێت یەکێک لە مەترسیدارترین ئەو هەوڵانە بێت کە لە ساتەوەختی ئێستای هەرێمی کوردستاندا دەیەوێت کار لە سەر جۆڕێکی نوێی شەرعیەتدانەوە بە کاری حزبایەتی بدات، کە بەبانگەشەی کورد خۆی لە باشووری کوردستان مۆدێلی ئەم جۆرە لە کاری حزبایەتی و رێکخراوەیی بوونی نەماوە، بەڵکو مۆدێلی کاری حزبایەتی لە قۆناغی مۆدێرنی خۆی دایەو دەبێت بانگەشەکانی لە خزمەت هێنانەدی دادی کۆمەڵاتی و ئازادی و کاری سیاسی و...تاد بێت، کە کاری سەرەکیان لە رێگەی پەرلەمان وەک بنیادێکی سیاسی و ململانێکانەوە دەبێت. بەڵام پێچەوانەی ئەم بانگەشانە بۆ مەسەلەی کاری حزبایەتی لە هەرێمی کوردستان، بە لەبەر چاوگرتنی واقیعی سیاسی ئەمڕۆمان پێمان دەڵێت تەنها لەسەر ئاستی بانگەشەکاریەکی بێ واتا دەیەوێت خۆیمان پیشان بدات.
بەدیاریکراوی پێنج ساڵ دوای ئازادی عێراق، بانگەشەیەک لەپاڵ دەیان و سەدان کێشەی سیاسی و بەڕێوەبەریی و سیستم، لە هەوڵی ئەوەدا بوو تا بەو باوەڕەمان بگەیەنێت کە کوردستان لە نێو خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا جەزیرەو نموونەی دیموکراسییە، ئەم بانگەشەیە جگە لەوەی کە نەیتوانی نەفەس درێژی خۆیمان پیشان بدات، لە ماوەیەکی زۆر کەمدا رووبەڕووی پرسیارو هەتا جۆرێک لە خاڵی بوونەوە بوویەوە.
خاڵی بوونەوەی ئەم بانگەشەیە ئەمڕۆ لە ساتەوەختی رەوشی ناجێگیری کوردستاندا لە کاتێک دایە کە دەسەڵاتی سیاسی لە هەرێم لە جیاتی ئەوەی کە لە سەر ئەو باوەڕە سورترمان بکات، بە جۆرێکی تر کار لەسەر مەرگی دروستکردنی ئەو جەزیرە دیموکراتە دەکات.
دروستکردنی هێزی لابە بەلای سەربازی بەناو و بەهانەی نوێ، ئاماژەی گرنگن بۆ ئەوەی پێمان بڵێت حزبی سیاسی لە هەرێمی کوردستان هیچ کاتێک نایەوێت کوردستان لە سەربازگەیەکی گەورە بەرەو زەمینەیەکی دیموکراتیک هەنگاو بنێت.
دروستکردنی هێزی نوێی سەربازی، جگە لەوەی کە دەیەوێت کۆتایی بە خەونی گوتارو پرۆسەی سیاسی و دیموکراسی لە کوردستان بهێنێت، لە هەمان کاتدا دەیەوێت کوردستان بکاتە سەربازگەیەکی گەورەو مەرگی بانگەشەی دیموکراسی تێدا رابگەیەنێت.
چەکدارکردنی هەندێک لە حزبەکان و هاوکاریکردنیان ئاماژەیەکی گرنگە بۆ ئەوەی ئەوەمان پێ بڵێت کە هێزی هەر حزبێک لە هێزە سەربازییەکەی دایە، چەندە حزبی سیاسی لە هەرێمی کوردستان خاوەن هێزی تایبەتی خۆی بێت، هێندە زیاتر دەتوانێت لە سەر ساحەی سیاسی و ململانێکاندا بمێنێتەوە، مانەوەی ئەوان بەندە بە تۆکمەکردن و کارکردنی زیاتر بۆ دروستکردنی هێزی سەربازی بە ناوو کەسێتی و گرووپی جیاواز، کە خودی ئەم کارکردنە ئەوەمان پێ دەڵێت کە حزبی سیاسی لە باشووری کوردستان هێشتا قۆناغی مەترسیداری خۆی تێپەڕنەکردووە.
هەموو ئەو هەواڵانەی کە لەماوەی ئەم چەند مانگەدا سەبارەت بەدروستکردنی هێزی چەکداری بۆ هەندێک لە حزبە بچووکەکان بڵاوبوونەوە، بەو مانایە دێن کە حزبی سیاسی لە قۆناغی پێداچوونەوەیدا بۆ بەردەوامیدان بە کاری سیاسی بەو باوەڕە گەیشتووە کە کارکردن لە زەمینەیەکی تەواو سیاسی و مەدەنیدا ناتوانێت گەرەنتی مانەوەی خۆی لە داهاتووتدا بکات، هەر ئەمەش وادەکات حزبە بچووکەکان بۆ مانەوەی خۆیان و ئەو چەند سەد کەسەی کە لەپاڵیاندا کار دەکەن، لە پەنای حزبێکی گەورەتر لە ژێر ناوی هێزێکی سەربازی نەک سیاسی گەرەنتی مانەوەی خۆیان دەستەبەر بکەن.
پێ دەچێت لایەنێکی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بۆ دروستکردنی فشار بۆ سەر لایەن و حزبی دیکە، بارودۆخی ئەمڕۆی بۆ لەبار بێت تا بە ئاسانی هەنگاو بۆ چەکدارکردنی هەندێ حزبی بچووکی نزیک لە خۆی بنێت، ئەم هەنگاوە لەوەدا دەتوانێت خزمەت بە ئەوان بکات کە حزبە بچووکەکان لە ساحەی سیاسیدا هیچ رۆڵ و کاریگەرییەکی ئەتۆی سیاسیان نییەو لە کاری بەڕێوەبەریدا هیچ ئەرکێکیان پێ نەسپێردراوە، بۆیە چەکدارکردنیان یەکێک دەبێت لە هەنگاوانەی کە ئەمان لەژێر ناوی حزبی سیاسیەوە بکرێنە گرووپ و دەستەی جیاواز جیاوازی چەکداری. هەروەک ئەمەش بۆ ئەو حزبە بچووکانە لە بارودۆخێکی وەک ئێستای هەرێمدا دەرفەتێکی باش دەبێت بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەکی زیاتر نەفەس بدەن.
مێژووی حزبە بچووکەکان و چەکداربوونیان، لە رابردوودا وەک حزبی ئیسلامی ئەوەیان پێ وتووین کە بۆ کار لە سەرکردنی دەرەکی و ناوخۆیی مادەیەکی خام-ن و بە ئاسانی دەڕۆنە ژێر کاریگەریی و لە بەرامبەر مانەوەیان تەسلیم دەبن، بەڵام ئەم تەسلیم بوونەیان دواجار دەبێت وەک مەترسی سەیر بکرێت، چونکە ئەوان وەختێک هاوکاری دەکرێن کە ئەمانج و بەرژەوەندی ئەوانی دیکە بپارێزن.
لەم رووەوە کارکردن لە سەر پڕۆژەی دروستکردنی هێزی چەکداری هەتا ئەگەر بە مۆڵەتیش بێت، دەبێت وەک یەکێک لە هەنگاوە هەرە مەترسیدارەکان لێی بڕواندرێت، روانین لەو بابەتەو هەڵسەنگاندنی دەرەنجامەکانی، وەک ئەوەی لە دوای راپەڕینەوە ئەزموونمان کرد، داهاتووی پڕۆسەی سیاسی بەرەوە ململانێ و پێکدادانی زیاتر دەبات، هەروەک شێوەو پێکدادانەکانی ئەم جارە لە هی ساڵانی نۆوەدەکان سەخترو وێرانکاری زیاتر بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

⁉️ レコードのプロパティ
🏷️ グループ: 📖 記事
📄 ドキュメントの種類: ⊶ 元の言語
📙 ブック: 📖 政策的
🗺 プロヴァンス: ⬇️ 南クルディスタン

⁉️ Technical Metadata
©️ この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
✨ アイテムの品質: 98% ✔️
98%
✖️
 30%-39%
悪い👎
✖️
 40%-49%
悪い
✖️
 50%-59%
悪い
✔️
 60%-69%
平均
✔️
 70%-79%
非常に良い
✔️
 80%-89%
非常に良い👍
✔️
 90%-99%
優秀👏
98%
✔️
は、 (Hawrê Baxewan) May 9 2017 11:06PM上で追加しました
✍️ 最近の(Hawrê Baxewan)によって更新この商品: May 9 2017 11:10PM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 このアイテムは1,427表示された回数

✍️ このアイテムを更新します!
☰ もっと
⭐ は、私のコレクションに追加
💬 は、この項目についてのあなたのコメントを書く!

✍️ アイテム履歴
🏷️ Metadata
RSS

📷 選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
🔎 選択した項目は、Googleで検索!
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ ランキングアイテム
⭐⭐⭐⭐⭐ 優秀
⭐⭐⭐⭐ 非常に良い
⭐⭐⭐ 平均
⭐⭐ 悪い
⭐ 悪い
بۆچی حزبە بچووکەکان چەکدار دەکرێن؟
📖 記事

📚 関連ファイル: 0
🖇 リンクされたアイテム: 1
👫 伝記
1.👁️تەحسین تەها چۆمانی‌
📂[ もっと...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| ページ生成時間:0,094 秒(秒) !
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574