- ئەمڕۆ پارێزگاری تورکی #ئامەد# بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک، لە کاتژمێر 5:00ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە تاوەکو ئاگادارکردنەوەی دواتر، قەدەغەی هاتووچۆی لە 16 گوندی ئامەد-ی باکوری کوردستان ڕاگەیاند.
- ڕادیۆی ئاڤرین ئیف ئیم کە بەهۆی بۆردومانەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکەوە پەخشەکەی وەستابوو، دووبارە دەستیکردەوە بە پێشکەشکردنی بەرنامەکانی.[1]
- سەرۆکی لیژنەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم وەڵامی ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەداتەوە سەبارەت بە ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ، پێشێلکردنی ئازادی ڕادەربڕین، ڕۆژنامەگەریی، یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، دامودەزگا ئەمنییەکانی هەرێم، ڕەوشی چاکسازییەکان و ئەشکەنجەدان.
- ئەمشەو کاتژمێر 10 و 30 خولەک فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چڕی بۆردوومانی بناری چیای #گارە#یان کردووە سەر بەقەزای #ئامێدی#.[2]
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 15,285 car bînrawe