🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: وەرزشنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 17-02
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 17-02 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆17-02-2020
📆16-02-2020
📆15-02-2020
📆14-02-2020
📆13-02-2020
📆12-02-2020
📆11-02-2020
📂 زۆرتر ...
📅17 February
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,673) پەڕتووک||
👫 لیدا ئەحمەدزادە
کچێکی تەمەن 18 ساڵی خەڵکی مەهاباد بوو، بەهۆی ئەوەی پەیوەندیی خۆشەویستیی لەگەڵ کوڕێکدا هەبوو، رۆژی 17-02-2019 لەلایەن باوکییەوە بە تاپڕ کوژرا. باوکی ناوی ڕەزا ئەحمەدزادەیە جووتیار و ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێرانیشە.
👫 لیدا ئەحمەدزادە
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
لیدا ئەحمەدزادە
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مەلا حەسەن
جێگری بەرپرسی مەڵبەندی شەشی سۆرانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانبووە. پێشتر بەرپرسی مەڵبەندی چۆمان بووە. فەرماندەیەکی سەربازی و پێشمەرگەی دێرین بووە، ڕۆژی 17-02-2018 بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە.
👫 مەلا حەسەن
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مەلا حەسەن
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 رێژوان عەلی
خوێندکاری هەشتەمی بنەڕەتی بوو، ئێوارەی 17-02-2011 لەبەردەم لقی چواری پارتی لە سلێمانی، بەگوللەی پاسەوانانی لقی پارتی کوژرا.
👫 رێژوان عەلی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
رێژوان عەلی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 17-02-2011
ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە 17-02-2011 شەقامی سالم لەسلێمانی، خێرا لەشەقامێکی ئارامەوە بەرەو گۆڕەپانێکی خوێناوی گۆڕاو هێزێکی سیاسی توڕەیی خۆپیشاندەرانی بەخوێن سوورکرد.
زیاتر لەهەفتەیەک بوو تۆڕی بەرگری لەمافو ئازادییەکانی خەڵک ئامادەکارییان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانێک دەکرد لەسلێمانی، بۆ پشتگیرییکردن لە گەلی میسرو تونسو هۆشداریدانی بەپەلە بە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان.
تۆڕەکە لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاندبوو کە ئەگەر دەسەڵاتداران دەیانەوێت کوردستان وەکو تونسو میسری لێ نەیەت پێویستە بە پەلە دەست بە
📅 17-02-2011
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
١٧ی شوبات
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 370,189 | وێنە 57,319 | پەڕتووک PDF 10,673 | فایلی پەیوەندیدار 38,678 | 📼 ڤیدیۆ 164 | 🗄 سەرچاوەکان 13,581 |
📊 بەڕێوبەری ئاسایشی خورماتوو: لە چوار مانگدا 16 هاوڵاتی کوژراون | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
بەڕێوبەری ئاسایشی خورماتوو: لە چوار مانگدا 16 هاوڵاتی کوژراون
📊 ئامار و راپرسی

ڕۆژنیوز هاوڕێ کرێکار
بەڕێوەبەری ئاسایشی شارۆچکەی خورماتوو، ڕایدەگەیەنێت، کە کردەوە تیرۆرستییەکان لە خورماتوو بەردەوامی هەیە و لە ماوەی ئەمساڵدا 16 هاوڵاتی لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە کوژراون.
هەرچەندە لە شارۆچکەی خورماتوو-ی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین شەڕی دەستەویەخە نەماوە، بەڵام هێشتا کردەوەی تیرۆرستی تێدا ئەنجام دەدرێت.
فاروق ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاسایشی شارۆچکەی خورماتوو لەبارەی ڕەوشی ئەمنی شارۆچکەکەوە بە ڕۆژنیوزی وت: رەوشی ئەمنی بە گشتی لە شارۆچکەی خورماتوو هەندێ جار باشە و هەندێ جاریش خراپ، باش بوونی ئەوەیه، کە‌ شەڕە تەقە نیە، لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوو لە شارۆچکەی خورماتوو کورد و حەشدی شەعبی لەسەر کۆمەڵێک خاڵ ڕیککەوتن، بەداخەوە جگە لە ڕاوەستانی شەڕە تەقە هیچ خاڵێکی ئه و ڕێککەوتنە نەچوەتە بواری جێ بەجێکردنەوە.
فاروق ئەحمەد، وتیشی: کردەوە تیرۆریستییەکانی خورماتوو به ‌زۆریی لە هەردوو گەڕەکی عەسکەری و تین ئەنجام دەدرێن، کە دەکەونە ژێر دەستی گروپە شیعیە جۆراوجۆرەکانی حەشدی شەعبیەوە.
بەڕێوبەری ئاسایشی خورماتوو، ڕوونیکردەوە:لە بنەڕەتدا عەکەری و تین دوو گەرەکی سونە مەزهەبن، لەکاتی شەڕی داعش-یش ئاوارە سونە مەزهەبەکانی دەوروبەری خورماتوو روویان لەو دوو گەڕەکە کرد، بەڵام دوای دروستبوونی شەڕی نێوان حەشدی شەعبی و کورد لە ساڵی ڕابردوو، شیعە نفوسی خۆی لەو دوو گەڕەکە زیاترکرد، ئەمەش وایکردووە ئەوانەی دەکرێنە ئامانج عەرەبی سونە و تورکمانی سونە مەزهەب بن بەزۆریی.
ناوبراو، ئاماری کوشتن و ڕفاندنەکانی چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵی خستەڕوو و وتی:لە ئەمساڵدا 16 کەس بە گوللەی چەکدارە نەناسراوەکان کوژراون، 15 کەسیش ڕفێندراون، بەپێی بەدواداچوونەکان بە زۆریی هەردوو گروپی عەسائیبی ئەهلی حەق و حزبوڵا-ی سەر بە حەشدی شەعبی دەستیان لە کوشتن ڕفاندن و ئاژاوە گێڕییەکانی ناو شارۆچکەی خورماتوودا هەیە.
بەڕێوبەری ئاسایشی خورماتوو، ئوتیشی:لە سەرەتادا گروپە شیعییەکانی خورماتوو ویستیان ئەوەی بەرانبەر سونە دەیکەن دژ بە کوردیش ئەنجامی بدەن، بەڵام بۆیان نەکرا چونکە زانیان کورد لێرە باڵا دەستە و خاوەنی هێزە و ئەگەر کوردیک بڕفێنن یا تیرۆری بکەن کورد وەڵامی توندوی دەبێت.
شارۆچکەی خورماتوو، سەر بە پارێزگای سەلاحەدین، دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای کەرکوک و دانیشتوانەکەی زیاتر لە 100هەزار کەس دەبن لە هەرسێ نەتەوەی کورد و عەرەب و تورکمان پێک هاتوون.
07-05-2017

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رۆژنیوز - 07-05-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📊 ئامار و راپرسی
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 07-05-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی💣 تاوانی جەنگ
📈 جۆری ئامار و راپرسی🤺 توندوتیژی
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ خورماتوو
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 7 2017 10:26AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 7 2017 10:27AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 3,330 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
بەڕێوبەری ئاسایشی خورماتوو: لە چوار مانگدا 16 هاوڵاتی کوژراون
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️حەشدی شەعبی
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️07-05-2017
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,624 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574