- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بۆمبێکی چێنراو بە ئامر لیوای پێنجی هێزەکانی پێشمەرگە لە گوندی زەرگە تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا ئامرلیوا و پاسەوانەکەی برینداربوون و ئەفسەرێکی لیواکەش بەپلەی ڕائید شەهید بووە. شەهیدەکەی لیوای پێنجی هێزەکانی پێشمەرگە ناوی (رائید جەمال فاتیح کەریم)ە و لە ساڵی 1970 لە قەزای #سەیدسادق# لە دایکبووە.[1]
- شەوی ڕابردوو کاتژمێر 11:00 لە گەڕەکی قارشیاکی شارۆچکەی #سلۆپی# سەربە شاری #شرناخ#، زرێپۆشێکی پۆلیسی تورک لە کاتی سووڕانەوە بە کۆڵانەکاندا خۆی بە دیواری ماڵێکدا کێشا و دیوارەکەی ڕوخاند و دوو منداڵ بەناوی مەحمودی تەمەن حەوت ساڵ و فورقانی تەمەن شەش ساڵی کوشت.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 9,658 gånger