- سوپای تورکیا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانیان بۆردومانی پێگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (#پەکەکە#) یان کردووە لە ناوچەی زاپی سنوری هەرێمی کوردستان.[1]
- ڕۆژنامەی جمهوریەت بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی #یوکسەکداغ# سەرەتا لە پەرلەمانێتی و پاشان لە ئەندامێتی پارتەکە دورخرایەوە، #هەدەپە# هەوڵەکانی دەستپێکردوە بۆ دەستنیشانکردنی کەسێک بۆ جێگەکەی. ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردوە بە گوێرەی دەنگۆکان ئەو کەسەی لەبری یوکسەکداغ هەڵدەبژێردرێت پێویستە ژن و سیاسەتمەدارێکی چەپ و پەرلەمانتار بێت بۆ ئەوەی بەشداری لە چالاکییەکانی فراکسیۆنی پارتەکە لە پەرلەمانی تورکیا بکات.
- لە کۆبوونەوەی چوارلایەنەی تورکیا و ڕوسیا و ئێران و ئۆپۆزسیۆنی سوریا دانوستاندنەکانی ئەستانە/4، لایەنەکان ڕێکەوتن لەسەر دامەزراندنی 4 ناوچەی ئارام لە سوریا.[2]
- هێزەکانی ڕژێمی ئێران لە گوندەکانی دەوروبەری شارۆچکەی #شنۆ#ی سەر بە پارێزگای ورمێ تەقەیان لە گروپێک کۆڵبەر کرد و کۆڵبەرێکیان کوشت.[3]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 12,414