خۆشەویستی بە تامی گێلاس
نووسینی: ئیبراهیم هەورامانی
سەرەتای دیوانەکە بە ڕا و بۆچوونی شاعیر
کەریم دەشتیکەریم دەشتی و نووسەر
رێبوار سیوەیلیرێبوار سیوەیلی دەستپێدەکات.
کەریم دەشتی شاعیر سەبارەت بە شیعرەکانی ئیبراهیم هەورامانی لە دیوانی خۆشەویستی بە تامی گێلاس دەڵێت: ئیبراهیم هەورامی شاعیرێکی گەنجە کە شیعری خۆی دەنووسێ و بیر لە ئاڵۆزی نووسین کاتەوە و پەیامی ئەویش پەیامی ئەوین و خۆشەویستی مرۆڤایەتییە. دەشتی دەشڵێت:
لەخوێندنەوەی ئه و کۆمەڵە شیعرە هەستی بەوە کردووە کە شاعیر کار لەناو بونیاتنانی بیرۆکەی شیعری ژیانی خۆی دەکات.
دواتر رێبوار سیوەیلی نووسەر لەوبارەیەوە دەڵێت: ئه و سڵ دەکاتەوە لە خوێندنەوەی شیعری کوردیدا چونکە لەئێستادا هەم شیعری کورد و هەم شاعیران و هەم خوێنەران لە قەیراندایە.
چونکە لەئێستا شیعر بۆخۆی لە جۆرایەتی و دانسقەیی خۆی کەوتووە و شیعر بۆتە چالاکییەکی گشتگیر بە بێ ئەوەی شیعر بتوانێ لە بیناکردنی کەسایەتی تاکەکەسدا هێندەی جاران بەشدار و کاریگەر بێت.
سیوەیلی ئاماژە بەوەشدەکات کە شیعر هەمیشە سەنگەرێک بووە بۆ ئەوەی لێوەی تاکەکەس بەرگری لەخودی خۆی بکات لەبەرامبەر لەشکری دنیای دەرەوە.
ئه و نووسەر لەبارەی شیعرەوە دەڵێت: شیعر تەنیا ئه و کاتە دەتوانێت بەرگری لە شیعرییەتی خۆی بکات کە مرۆڤانە بێت.
رێبوار سیوەیلی لەبارەی شیعرەکانی ئەم دیوانەی ئیبراهیم هەورامانی دەڵێت: کوردی بوونی دەقەکان چ لە ڕووی زمان و چ لەڕووی کەشی ناویانە سەرنجڕاکێشە و شیعرەکان لە کۆی گشتیدا وەبیرخەرەوەی نۆستالۆژیا و زەینییەتێکی ناشاریی و دەرەوەی شارین.
لەسەر ئەرکی فارس نەورۆڵی چاپ کراوە.
ئەمەش چەند نموونەیەک لە شیعرەکانی ئەم دیوانە:
(1)
هێندە خەیاڵم
لای تۆیە
بەهەرڕێیەکەدا بڕۆم
دێمەوە بەر ماڵی ئێوە!!!
(2)
کە جەنگ تەواو بوو
تێگەیشتم..
تەنها لە جەنگدا
وڵات نیشتمانی منە
(3)
هەمیشە لە خودا دەپاڕێتەوە
لەچاوی بەد بەدوور بێت ئەم نیشتمانە
(دایکم)
لەسەر تەختەڕەشەکە وادەنووسێ
خوایە وەتەن ئاواکە...
(مامۆستاکەمان)
بەماچێک و زەردە خەندەیەکەوە
خواحافیزی دەکا و دەڵێ:
محەمەدی شەریف هاوپشتت بێ
(ژنە پێشمەرگەیەک)
لافیتەیەکی گەورە... گەورە
بە خەتێکی توڕە نووسراوە
نان..
ئارامی..
یەکسانی..
(هاووڵاتیان)
لە کورسیەکەی دەڕوانێ
قاقای پێکەنینی
دەگاتە گۆڕی شەهیدان
(سەرۆک)
ناساندن و خستەڕووی – جەواد حەیدەری
⚠️ Note: The PDF file for this book is not available, please help Kurdipedia to get this file! 📕 Send book⚠️ This item has been written in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!