ئەنفالی زێودەر و کيميابارانی گۆپتەپە
لەوەها رۆژێکدا
03-05-198803-05-1988 رژێمی
حیزبی بەعسحیزبی بەعس بەسەرپەرشتی فەريق روکن(
سوڵتان هاشمسوڵتان هاشم)لێپرسراوی فەيلەقی يەکی سوپای عێراق و27فەوجی جاش و سەدان خۆفرۆش و بەکرێگيراو لەئاسمان و زەوييەوە هێرشيان بردە سەر ناوچەکانی کەناری
زێی بچوکزێی بچوک و سەرەتای قۆناغی
ئەنفالی چوارئەنفالی چوار بۆ ناوچەکە دەستی پێکرد هەر لە(دۆڵی
خەلەکانخەلەکان و
سورداشسورداش و
چەمی رێزانچەمی رێزان و قەلاسێوکه و
ئاغجەلەرئاغجەلەر و
تەکيەتەکيە و
شێخ بزێنیشێخ بزێنی خوارو وسەروو و
شوانشوان و
تەقتەقتەقتەق ودەشتی
کۆيەکۆيە و تاوەکو شارۆچکەی
پردێپردێ).
سەرەتای ئۆپەراسيۆنەکە لێدانی چەکی کيميايی بوو لە گوندەکانی قەلاسێوکە بەتايبەت(
گۆپتەپەگۆپتەپە و عەسکەر) چونکە 2گوندی بەرز بوون لە دۆلی زێی بچوک بۆ بڵاوکردنەوەی ترس و دڵە راوکێ و بەسەدان جوتيارو گوندنشينانی هەردوو گوندی شەهيد کرد، ئه و ناوچانەی کە زۆرترين زيانيان بەرکەوت(شێخ بزێنی سەروو) بوو کە زياتر لە(1658)ژن ومنداڵ و پير و گەنج ولاو بێ سەر و شوێن کران و دواتر(قەلاسێوکە)کە(1049)کەس تێيدا ئەنفالکرا، شێخ بزێنی خواروو بە سود وەرگرتن لەزيانەکانی قۆناغەکانی(1و2و3)ی ئەنفال و بەرێنمايی هێزی پێشمەرگە ناوچەکەيان چۆڵکردبوو وە رۆژئاوای کۆيە و سنوری کێڵگەی نەوتی تەقتەق بەهۆی راگوێزانی 1980ەوە تاڕادەيەکی بەرچاو چۆڵ بوبوو، لەم قۆناغە رژێم سودی لەبەردانەوەی زێی بچوک وەرگرت تا هاتوچۆی هاوڵاتيان وپێشمەرگە بۆ پەڕينەوە قورس بێت و بکەونە دەست هێزەکانی سوپای عێراق، تێکرای ئۆپەراسيۆنەکە زياتر لە(4)هەزار هاوڵاتی راپێچی زيندانەکانی
نوگرە سەلماننوگرە سەلمان و گۆرە بەکۆمەلەکان کران و گوندەکانی(قەسرۆکی ئاغجەلەر و کانی رەشی تەقتەق و کڵێسە و بۆگدی
ئاشتیئاشتی) زۆرترين هاوڵاتيان لێ ئەنفاڵکرا.
[1]