چوارەم یەکەی کارگێڕییە (شارەدێ) لە شارۆچکەی #کۆیە#، دوای (شارەدێی سەنتەری کۆیە و #تەقتەق# و #شۆڕش-#دێگەڵە) دێت، چەقی گوندی (خرابە) لە4-2-1999 لەگەڵ کۆمەڵێک لە گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی شارەدێی تەقتەق کراوە بە مەڵبەندی شارەدێکە، ڕووبەرەکەی (194) کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و 23گوند و کەرتی کشتوکاڵی هەیە، لەوپەڕی ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی کۆیەی پارێزگای #هەولێر# هەڵکەوتووە، لە باکوورەوە زنجیرە چیای (#هەیبەسوڵتان#-#کەڵکەسماق#) دەوریداوە و لهرۆژهەڵات و باشووریشەوە (#زێی بچوک) # و لەرۆژئاواشەوە (#دەشتی کۆیە#) شارەدێی سەنتەر و شارەدێی تەقتەق سنووریەتی.
ناو لێنانەکەی پەیوەندی بەرێکەوتنامەی نێوان #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و #پارتی دیموکراتی کوردستان#ەوە هەیە کە لە ساڵی 1998لە واشنتۆنی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆتاییان بەشەڕێکی خوێناوی براکوژی نێوانیان هێنا و حکومەتی هەرێمیش وەک برە و دان بەو ئاشتی و تەباییە ناوی لەو شارەدێ تازەیە نا (ئاشتی) .[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 7,071 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!