ناوی تەواوی (عەبدولرەحمانی کوڕی ئەحمەدی کوڕی عومەری کوڕی ئەحمەد کڵاوە) ، ساڵی 1936لە #سیگردکان# لەدایکبووە ئەحمەد کڵاوی باپیرەی لە #ئۆمەر گومبەت# ەوە لەگەڵ خزمەکانی تری بەئاوەدانکەرەوەی سێگردکان دادەنرێن.
باپیرەی خەلیفەی شێخ نوورەدینی بریفکانی بووە، وە باوکی مەلا عەبدولڕەحمان وەستای دیوار و جەنجەڕ و سەلکەمژانە بووە، لە تەمەنی 12ساڵی لە مزگەوتی #ئیلنجاغی گەورە# لەلای مامۆستا (#مەلا سدیق ئیلنجاغی#) ساڵی 1948 دەستی بەخوێندن کردووە، بۆ خوێندن لە ساڵی (1948-1966) نزیکەی 18ساڵ دێ بەدێ شاربەشار گەڕاوە، ساڵی 1966 مۆلەتی مەلایەتی لەسەر دەستی (#مەلا قادری ڕەش# سێگردکانی) پێدراوە، بەڵام پێشتر مەلایەتی بۆ گوندی (#قەمبەر#) کردووە لە ساڵی 1960، لە ساڵی 1985ەوە لە مزگەوتەکانی #تەقتەق# خزمەتی ئایینی پیرۆزی ئیسلامی کردووە، تا لە ساڵی 2006خانەنشین بووە، واتە46ساڵ خزمەتی کردووە، ئەم زاتە دەنگ خۆش ومەلایە بەڕێزە لە#11-01-2017# بەیەکجاری لە تەمەنی 80 ساڵیدا مالئاوایی لێکردین خودا بەبەهەشتی بەرینی شاد بکات.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 5,420