ناوی تەواوی (عەبدولرەحمانی کوری ئەحمەدی کوری عومەری کوری ئەحمەد کڵاوە)،ساڵی 1936لە #سیگردکان# لەدایکبوە ئەحمەد کڵاوی باپیرەی لە#ئۆمەر گومبەت#ەوە لەگەڵ خزمەکانیتری بەئاوەدانکەرەوەی سێگردکان دادەنرێن.
باپیرەی خەلیفەی #شێخ نورەدینی بریفکانی# بووە، وە باوکی مەلا عەبدولرەحمان وەستای دیواروجەنجەڕوسەلکەمژانە بووە، لەتەمەنی 12ساڵی لەمزگەوتی ئیلنجاغی گەورە لەلای مامۆستا(#مەلا سدیق ئیلنجاغی#)سالی 1948 دەستی بەخوێندن کردووە، بۆ خوێندن لەسالی 19481966 نزیکەی 18ساڵ دێ بەدێ شار بەشار گەڕاوە، سالی 1966 مۆلەتی مەلایەتی لەسەر دەستی(#مەلا قادری ڕەش# سێگردکانی) پێدراوە، بەلام پێشتر مەلایەتی بۆ گوندی(#قەمبەر#)کردوە لەسالی 1960، لەسالی 1985ەوە لەمزگەوتەکانی #تەقتەق# خزمەتی ئاینی پیرۆزی ئیسلامی کردوە، تا لەسالی 2006خانەنشین بووە، واتە46ساڵ خزمەتی کردوە، ئەم زاتە دەنگ خۆش ومەلایە بەرێزە لە11-1-2017 بەیەکجاری لەتەمەنی 80سالیدا مالئاوایی لێکردین خودا بەبەهەشتی بەرینی شاد بکات.[1]