پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
فەلامورز مەسقەتی
04-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی قاسملوو
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
غەفور باراوی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
گەلاوێژ موڕادی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دێنیز ئونداڤ
31-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
29-03-2024
ئاراس ئیلنجاغی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 516,405
وێنە 105,210
پەرتوک PDF 19,086
فایلێن پەیوەندیدار 95,713
ڤیدیۆ 1,281
کەسایەتی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
چیتر ئەم بەربەریەتە، تەحەمول ناکرێ!
وێنەیێن دیرۆکی مولکێ نەتەوەیێ مەیە! هیڤیە ب لۆگۆ و تێکستان و ڕەنگ کرنێ، بهایێ وانا نەشکینن!
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
چیتر ئەم بەربەریەتە، تەحەمول ناکرێ!
بەلگەنامە

چیتر ئەم بەربەریەتە، تەحەمول ناکرێ!
بەلگەنامە

بەبۆنەی یەکی ئایار، ڕۆژی یەکیەتی و هاوپشتی نێونەتەوەیی چینی کرێکارەوە
یەکی ئایار ڕۆژی یەکیەتی و هاوپشتی نێونەتەوەیی چینی کرێکارە‌. ئایار، هەموساڵێک ‌کرێکاران لەسەراسەری دونیادا بانگەواز دەکات، کەبەدەر لەناسنامە دروستکراوە ئاینی و نەتەوەیی ولۆکاڵیەکان‌، ‌وەک چینێکی یەکگرتوویی هاوچارەنوس، بەرامبەر بەنەزم و نیزامی زاڵمانەی سەرمایەداری و بەربەریەتێک کەحاکمانی ئەم نیزامە بەره و ڕووی کۆمەڵگای بەشەری کردۆتەوە ڕاوەستن.
ئەمساڵ جیهان لەدۆخێکدا بەرەوپیری ئایار دەڕوات کە ئیمپریالیزم و دەوڵەتانی بۆرژوازی و دەسەڵات بەدەستانی وردو درشتی بۆرژوازی و دەسته و تاقمە مرۆڤکوژە نەتەوەپەرست و ئیسلامیەکان، کەوتونەتە پێشبڕکێیەکی خوێناوی و تیرۆریستیەوە. لەدەورەیەکدا کە کوشتاری بەکۆمەڵی ئینسان و ماڵوێرانی و ئاوارەیی، لەپاڵ ‌سیاسەتی برسیکردن وپەلاماردانی سفرەی خاڵی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش، بۆتە‌‌ سیاسەتێکی سەرەکی بەدەست چینی بۆرژوازی و هێز و دەوڵەتە‌کانیەوە. لەپێناو دووبارە دابەشکردنەوەی دنیا بەپێی بەرژەوەندیەکانی ئەم هێزو دەوڵەتانە، کۆمەڵگای مرۆڤایەتی نەک هەر بەره و دواوه براوە‌‌، بەڵکو ژیانی ئێستا و نەوەکانی داهاتووی له بەردەم بەربەریەت و مەترسیەکی گەورەدا ڕاگرتووە. هاتنە سەرکاری فاشیزم لەئەمریکا، پەڕوباڵ دەرکردنی ڕەوته ‌راسیستی و ڕاسترەوە پەڕگرەکان لەئەوروپا، توندبوونەوەی جەنگ و کاولکاری و تیرۆریزمی ڕەسمیی دەوڵەتی و تیرۆریزمی ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێشبڕکێی میلیتاریستی نێوان ئەمریکاو ڕوسیا، توندبوونەوەی بارگرژی لە نێوان جەمسەرگیریە جیهانیەکان و سەرهەڵدانی قەیرانی کوریا تا بەرینبوونەوەی تیرۆریزم لەدڵی کۆمەڵگاکانی ڕۆژئاوادا.. ئەمانە هەموویان نیشانەی ئەوەن که ‌بۆرژوازی و دەوڵەتەکانی، نەک هەر فرسەتی ژیان و ئاسایشیان له دانیشتوانی سەر گۆی زەوی سەندۆتەوە، بەڵکو ئایندەی مرۆڤایەتیشیان لەسەر لێواری کارەسات و تیاچوون ڕاگرتووە!
چینی کرێکارو زەحمەتکێشانی کوردستان سەرەرای تەحەمولکردنی ئاکامەکانی ئەم دۆخە ناهەموارەی ناوچەکه و جیهان، هاوکات لەلایەن دەسەڵاتدارێتی بۆرژوازی کوردو حزبە ناسیونالیست و ئیسلامیەکانیەوە، ڕوبەروی هەڵومەرجێکی سەخت و دژوار بوونە‌تەوە. شەڕی داعش بۆ ئەم دەسەڵاته و حزبەکانی ‌بوەتە بەرەکەتێک بۆ کۆکردنەوەی داهات و سەرمایە. لەم پێناوەدا هێزی پیشمەرگەیان خستۆتە خزمەتی بەرژەوەندیە سەربازی و سیاسیەکانی ئەمریکاوە و لەلایەکی دیکەوە دەستی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی نەوت و بازرگانانی چەک و کاڵایان بۆ کوردستان ڕاکێشاوە و خەریکی تاڵان فرۆشکردنی نەوت و داچۆڕاندنی سەرچاوەکنی ژیانی خەڵکن. سەرەڕای ئەوە، شەڕی داعش بوەتە بەهانەیەک بۆشکاندنەوەی ئاسەوارەکانی جەنگ و قەیرانی ئابوری بەسەر هاوڵاتیاندا، تائەو ڕادەیە‌ی کە بەرپرسیارێتی خۆیان لە بەرامبەر سادەترین خزمەتگوزاریە گشتیەکانی وەک خوێندن و تەندروستی و ئاوو کارەباو بیمە کۆمەڵایەتیەکاندا دەرکێشن، لەوەش خراپتر، مووچەی کارمەند و کرێکارانی کەرتی حکومی زەوت بکەن و سەدان هەزار کرێکاری کەرتی تایبەتیش بێکاربکەن کە برسێتی هەڕەشە لە ژیانی خۆیان و خێزانەکانیان دەکات. لەمەش زیاتر بەرەکەتی داعش و شەڕی موسڵ، فرسەتی داوە بە پارتی و یەکیەتی کە بەناوی سازدانی ڕیفراندۆمەوە سەرنجی خەڵکی بێبەش و برسیکراوی کوردستان لەسەر کێشەو پرسە سەرەکیەکانی پەیوەند بە ژیان و گوزەرانیانەوە بە ئاقارێکی دیکەدا بەرن و لاپەرەیەکی دیکە‌ لە بارگرژی و ساتوسەودا و‌ گەمەی سیاسی بەناوی خەڵکی کوردستانەوە لەگەڵ دەولەتی مەرکەزیدا هەڵبدەنەوە، ئەمەش لەپێناو‌ فراوانکردنەوەی دەسەڵاتیان بەسەر کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکاندا!
کرێکاران، خەڵکی بەشمەینەتی کوردستان!
چیتر ئەم دۆخه و ئەم بەربەریەتە تەحەمول ناکرێ! چیتر ناکرێ ژیانی خۆمان و نەوەکانی داهاتومان بە سیاسەت و مامەڵەی دەسەڵاتدارن و حزبە بۆرژوا ناسیۆنالیست و ئیسلامیەکان بسپێرین. هێزی ئێمە هێزی ژنان و پیاوانی کرێکارو ڕەنجدەرو زەحمەتکیش، مامۆستاو کارمەندی کەمدەرامەت، ئازادیخوازان و جەماوەری بەشمیەنەتە، ئەگەر یەکگرتوو ڕێکخراو بین لەدەوری ئاڵای کۆمۆنیزم و شۆڕشی کۆمەڵایەتیمان، دەتوانین نەک هەر بەر بەم بەربەریەتە بگرین، بەڵکو چارەنوسی کۆمەڵگا لەدەست بگرین و خۆمان کاروباری ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیمان بەڕێوە بەرین.
یەکی ئایار ڕۆژی یەکیەتی و هاوپشتی و هاوخەباتیە. ڕۆژی وەستانەوەیە بەدژی ‌ستەم و ژێردەستەیی، بەدژی جیاکاری و چەوسانەوە، ‌جەنگ و کوشتارو کاولکاری، دژی ‌هەژاری و بێکاری و برسێتی... ڕۆژی کۆکردنەوەی هێز و تواناکانمانە لەپێناو هەڵپێچانی سیستەمی نا یەکسان و چەوسێنەرانەی بەدیهێنانی دنیایەکی ئازادو یەکسان وخۆشگوزەران. کەوایە با ئایاری ئەمساڵ بکەین بە سەرەتای دەستپێکردنی بزوتنەوەیەکی بەهێزی جەماوەری لەدژی ئەم بارودۆخە کارەساتبارەی دەسەڵاتدارانی بۆرژوازی کورد بۆیان دروست کردوین. سەرەتای بەرێخستنی بزوتنەوەیەکی بەهێز لەدژی برسێتی و هەژاری بەرپا بکەین. بزوتنەوەیەک کە لە هەموو کارگاو کارخانەیەک، فەرمانگەو نەخۆشخانەیەک، زانکۆو قوتابخانەیەک، گەڕەک و کۆڵانێکەوە دەست پێبکات.
ژنان و پیاوانی کرێکار، گەنجان و لاوانی بێکار، مامۆستاو خوێندکار، خانەنشین و کەم ئەندام و خاوەن پێدوایستی تایبەت.... ئازادیخوازان و یەکسانیخوازان و هەموو ئەوانەی کە بەفڕاندنی پارووی دەمی مناڵی هەژاران نارەحەت و توڕەن.. بە نەمانی خزمەتگوزاری تەندروستی و بڕینەوەی دەستی ساواکانمان موویان گرژ دەبێت...هەموومان لەم بزوتنەوەیەدا بەشداربین. با هەموو بەیەک دەنگ ڕابگەیەنین کە چیتر ئەم بەربەریەتە تەحەمول ناکەین!
بژی ئایار!
بۆ پێشەوە بەرەو بەرپاکردنی بزوتنەوەیەکی بەهێز لەدژی هەژاری!
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان
23-04-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,318 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] بەیان و ڕاگەهاندنامە | کوردیی ناوەڕاست | راگەیاندنی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
بابەتێن پەیوەستکری: 1
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 23-04-2017 (7 سال)
پارت / لایەن: ک. کرێکاری
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 26-04-2017 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 24-10-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 3,318 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
بۆز ئەرسەلان و بەرهەم ژ زاڕۆکان ڕە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا
کورتەباس
کۆچەری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
هەمی تشت دبوورن بەلێ مرن نابورت
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
لەیادی نەمراندا - ئۆگستین سادق
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
کاروانی
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)

روژەڤ
کەسایەتی
کەریم کابان
18-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
26-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
06-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
فەلامورز مەسقەتی
04-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی قاسملوو
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
غەفور باراوی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
گەلاوێژ موڕادی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دێنیز ئونداڤ
31-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
29-03-2024
ئاراس ئیلنجاغی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 516,405
وێنە 105,210
پەرتوک PDF 19,086
فایلێن پەیوەندیدار 95,713
ڤیدیۆ 1,281
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
بۆز ئەرسەلان و بەرهەم ژ زاڕۆکان ڕە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا
کورتەباس
کۆچەری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
هەمی تشت دبوورن بەلێ مرن نابورت
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
لەیادی نەمراندا - ئۆگستین سادق
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
کاروانی
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.375 چرکە!