بۆردوومانەکەی تورک
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورک کە ژمارەیان 26 فڕۆکە بوو، چیاکانی قەرەچۆغی ڕۆژئاوا و چیای
شەنگالشەنگالیان بۆردومانکرد.
- هەندێک سەرچاوە باس لە کوژرانی 5 پێشمەرگە و 81 شەرڤان دەکەن بەهۆی بۆردوومانەکەی تورکیاوە، سەرباری ئەوەی زیانی ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە.
-
فەلەکناس ئوجافەلەکناس ئوجا، پەرلەمانتاری شاری ئامەدی پارتی دیموکراتی گەلان (
هەدەپەهەدەپە) لە ئامەد دەستگیرکرا.
[1]
- مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان نیگەرانی توندی خۆی بەرانبەر لێدانی سەنگەر و بنکەکانی پێشمەرگە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە دەربڕی ئاماژەی بەوەکرد ئەو روداوە لە ئاکامی وجودی نارەوا و خۆسەپێنی پەکەکەیە لە هەرێمی کوردستاندا.
[2]
- لەسەر پێشنیاری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ یەکەمجار تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە
16-0316-03 دەکرێتە پشووی رەسمی لە هەموو عێراق کە ئەوەش یەکەم بۆنەی تایبەت بە کوردە لە عێراقدا کە بکرێتە پشووی رەسمی و بڕیاریشە لەم هەفتەیەدا لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر بدرێت.
- وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە لە شەنگال پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و نۆی تری برینداربوون و بۆردومانەکە قابیلی قبوڵ نییە.
- وەزارەتی دەرەوەی عێراق هێرشی فڕۆکەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر شنگال رەتدەکاتەوە و دەڵێت، سەرجەم رێگا یاسایی و دیبلۆماسیەکان دەگرنەبەر بۆ دووبارەنەبوونەوەی.
- مارک تۆنەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە 25ی نیسان رایگەیاند ئێمە زۆر نیگەرانین لە هێرشەکانی ئەمڕۆی تورکیا لە باکوری عێراق و سوریا کەبەبێ هەماهەنگی هاوپەیمانان و ئەمریکا ئەنجامدراوە و راستەوخۆ نیگەرانی خۆمان ئاڕاستەی حکومەتی تورکیا کردووە.
[3]
- سەرۆکی کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، هەریەک لە ئەمریکا و ڕوسیا و حکومەتی هەرێمی کوردستانمان لە هێرشەکەمان بۆ سەر شنگال ئاگادار کردووەتەوە.
[4]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان