لە زنجیرە کۆبوونەوە هاوبەشەکانی هەردوو مەکتەبی سیاسی، بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆک مەسعود بارزانی و بەڕێز کۆسرەت ڕەسوڵ، شاندی هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕێکەوتی 23ی 4ی 2017 کۆبوونەوە و چەندین بابەتیان خستە بەرباس و گفتوگۆکردن.
تەوەری یەکەم/ سەرەتا باس لە هەوڵ و کۆششەکانی هەردوولا کرا سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکانی لە کوردستان دروستبوون و جەخت لەسەر پاڵپشتیکردنی حکومەت و دامودەزگاکان کرایەوە بۆ باشترکردنی باری گوزەرانی خەڵک لەهەموو ڕووەکانەوە، هەروەکو باسی هەوڵەکانی وەفدی هاوبەشی هەردوولا کرا بۆ هێورکردنەوەی ئه و بارە گرژەی کە سەبارەت بە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە بەغدا دروستببوو.
تەوەری دووەم/ هەردوولا جەختیان لەسەر ئەنجامی کۆبوونەوەکانی پێشوو و ئەولەویەتەکانی کەلەسەری ڕێککەوتبووین کردەوە، بەتایبەتی:
أ. پێکهێنانی لیژنەی تایبەت بە پرۆسەی ڕیفراندۆم و دەستنیشانکردنی وادەی ئەم پرۆسە گرینگە.
ب. چۆنیەتی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، بەشێوازێک کە لەخزمەت پرۆسەی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی و یەکڕیزی نیشتمانیدا بێت.
تەوەری سێیەم/ پڕۆژە (نەخشە ڕێگا)ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، دوای دیراسەکردنی لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان گفتوگۆی هەمەلایەنەی لەسەربکرێت و وەڵام بدرێتەوە.
پارتی دیموکراتی کوردستان
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
23-04-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,222 times
Write your comment about this item!